یادت به‌خێر 15 ئاب
Sunday, 16/08/2009, 12:00
دوای نزیک به هه‌شتا ساڵ بێده‌نگی ، دوای گه‌یشتنه سه‌ر لێواری بزربوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ، دوای بێ ئیراده‌بوون و نامۆ بوون به کوردستان و کورد ، دوای خامۆشکردنێکی هه‌شتا ساڵی ، دوای قبووڵکردنی هه‌زاران تاوانی نامرۆڤانه‌ی که‌مالیستی ، پۆلێک خه‌باتکاری ئاپۆچی که‌متر له په‌نجه‌کانی چوار په‌لی مرۆڤێک به‌ڵام پێکهاتوو له ئیراده‌یه‌کی بێ بڕانه‌وه ، کۆتایی به ترس و بێده‌نگی هه‌شتا ساڵه ده‌هێنن و گۆمی مه‌نگی بێده‌نگی ده‌شڵه‌قێنن .
به‌ڵێ؛ 25 ساڵ به‌ر له ئێستا و له 15-ئاب-1984دا بۆ یه‌که‌مین جار ژماره‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان به‌گژ دڕنده‌ترین داگیرکه‌ری کوردستاندا ده‌چنه‌وه ، ئیتر له‌و ڕۆژه به‌دواوه ئازایه‌تی جێگای ترس ده‌گرێته‌وه ، ئیراده شوێنی خۆبزرکردن ده‌گرێته‌وه ، پۆل پۆل پاکیزه و کوڕانی کورد ده‌ست له ملانی چیاکانی کوردستان ده‌بن ، سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل به‌بێ ناسینی ته‌مه‌ن هه‌موو سنوورێک ده‌به‌زێنێت و چۆک به‌و دڕنده‌یه داده‌دات که له پاڵ هه‌موو جیهاندا خۆی مه‌ڵاس دابوو ، دڕنده‌یه‌ک که هه‌تا ووشه‌ی "کورد"یشی قه‌ده‌غه کردبوو .
15ی ئاب و مرۆڤی کورد :-15 ئاب ئه‌و ڕۆژه بوو که مرۆڤی کوردی له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه گۆڕی ، هانده‌رێک بوو بۆ خۆ ناساندنی مرۆڤی کورد و ده‌رکه‌وتن له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ، ده‌روازه‌یه‌ک بوو بۆ ئازادی ، سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ کۆتایی هێنانی خۆ به‌زلزانینی تورک و توڕدانی ئه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیستانه‌ی که‌مالیستی .
15ی ئاب و به‌رخۆدان :-جگه له‌وه‌ی 15 ئاب سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ خرۆشاندنی جه‌ماوه‌ر ، له هه‌مانکاتدا سه‌نگه‌رێک بوو بۆ به‌رخۆدان ، ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی که سروشتی کوردستانیشی گۆڕی ، کاتێک باس له 15ی ئابی 1984 ده‌که‌ین ناکرێت باس له قه‌ڵای به‌رخۆدان"قه‌ندیل"ی سهربڵندیش نه‌که‌ین ، ئه‌و قه‌ندیله‌ی که به‌ر له ساڵی 1984 شوێنی کوشتنی ئیراده‌ی کوردان و قه‌ڵاچۆکردنی ئازادیخوازان بوو که کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کانی "قه‌ڕناقا و پشتئاشان" نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویه‌تی . به‌ڵام پاش 15ی ئاب سروشتێکی نوێ باڵای به‌رزی قه‌ندیل داده‌پۆشێت و ده‌بێته لانکه‌ی ئازادیخوازن و تێکشکاندنی ئیراده‌ی دوژمن و کۆتایی هێنان به هه‌موو پیلانگێڕی و تاوانێکی داگیرکه‌ران .
15ی ئاب و داستانی زاپ :-ئه‌و گولله‌یه‌ی که له 15ی ئابدا ئاڕاسته‌ی دوژمن کرا بریتی بوو له‌و گولله‌یه‌ی که کۆتایی به ترسی که‌ڵه‌که‌بووی ده‌یان ساڵه‌ی نێو دڵی کوردان هێنا ، واته گولله‌یه‌ک بوو که به‌ر له‌وه‌ی دوژمن بپێکێت دڵی مرۆڤی کوردی پێکا به‌ڵام نه‌ک بۆ کوشتنی ئه‌و دڵه به‌ڵکو بۆ کوشتنی ئه‌و ترسه‌ی که له دڵی مرۆڤی کورددا بوو ، له نێوبردنی ئه‌و ترسه‌ش چه‌که‌ره‌کردنی داستانی زاپ بوو ئه‌و داستانه‌ی که کۆتایی به چاوسورکردنه‌وه‌کانی تورک هێنا و ناچاری کردن ددان به‌و ڕاستییه‌دا بنێن که ئیراده‌ی گه‌لان زۆر له چاوچنۆکیه‌کانی که‌مالیسته‌کان گه‌وره‌تره . واته ئه‌گه‌ر 15ی ئاب سه‌رکه‌وتن بوو به‌سه‌ر شتێکدا که له دڵی مرۆڤی کورددا هه‌بوو ، ئه‌و شته‌ش بریتی بوو له ترس و خۆ به که‌مزانین ، ئه‌وا داستانی زاپ بریتی بوو له سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر شتێکدا که له دڵی دوژمن‌دا هه‌بوو ، ئه‌و شته‌ش بریتی بوو له خۆ به زلزانین و چاوسورکردنه‌وه .
15ی ئاب و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی :-پێش 15ی ئاب سامناکترین دیارده که له نێو کوردان‌دا هه‌بوو بریتی بوو له بڕوانه‌بوون به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و قبووڵ نه‌کردنی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، که ئه‌م دیارده دزێوه تاوه‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش له نێو پارته کلاسیکیه‌کاندا هه‌ر بره‌وی پێده‌درێت . به‌ڵام 15 ئاب سه‌ره‌تای کۆتایی هێنان بوو به ناوچه‌گه‌ری و پارچه‌گه‌ری ، شوێنی ناوچه‌گه‌ری به یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گیرێته‌وه و کوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستان له نێو یه‌ک سه‌نگه‌ردا کۆده‌کاته‌وه بۆ له‌نێوبردنی سته‌م و پساندنی کۆتی دیلێتی . واته 15ی ئاب بریتی بوو له کۆکردنه‌وه‌ی ووزه‌ی کوردان و هاوده‌نگ بوونیان .
15ی ئاب و ڕاستینه‌ی مێژوویی :-ڕاستیه‌کان له 15ی ئابه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات ، چونکه به‌ر له 15ی ئاب هه‌میشه گوێبیستی ئه‌وه ده‌بووین که "دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه" به‌ڵام ئه‌م گوته‌یه ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕاست بێت ئه‌وا بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه ، چونکه هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان دوژمن و ناکۆک به یه‌کترن به‌ڵام هیچ کاتێک ئه‌م دوژمنانه نابنه دۆستی کوردان ، چونکه داگیرکه‌ر نه‌ک هه‌ر دۆست نییه به‌ڵکو سه‌رسه‌ختترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ست بریتییه له داگیرکه‌ر .
پارتی کرێکارانی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پارته ته‌قلیدیه‌کانه‌وه هیچ داگیرکه‌رێکی به دۆستی کوردان نه‌ده‌زانی ، به‌ڵکو مه‌زنترین دۆستی کوردانی هه‌ر به خودی کوردان ده‌زانی و هه‌میشه کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی به بنچینه ده‌گرت نه‌ک داگیرکه‌رانی پارچه‌کانی دیکه ، ئه‌م هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییه‌ش نه‌ک هه‌ر یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی به‌رهه‌م هێنا به‌ڵکو چۆکدادانی دوژمنیشی مسۆگه‌ر کرد . ئه‌مه‌و هه‌زاران ده‌ستکه‌وتی دیکه .
یادت به‌خێر 15ی ته‌باخ ڕۆژی به‌رخۆدان و زاڵبوون به‌سه‌ر ترس‌دا
15/ئاب/2008
هۆڵاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست