کێن ئه وانه ی به رگری له هه ڵکه وت زاهیر ده که ن ؟
Saturday, 07/03/2009, 12:00
دیاره نه گبه تی کورد له وه دایه که هه میشه کام نمونه ی مرۆڤ قێزه وه نه له ناو ئه م میلله ته داماوه دا سه ریان ده رکردووه، جا ئیتر سیاسی بووبن وه ک (کاکه و مامه) یان پیاوکوژو ئه نفالچی و جه رده بووبن وه ک (ته حسین شاوه یس و عه باسی بایز ئاغا و خالیدی خوله سور) و هه زاران نمونه ی قێزه وه نی تر ، یان ئه و به ڵایانه بن که به ناوی هونه رمه نده وه که وتونه ته به هه ده ردانی سامان و بوجه ی ووڵاتێک له پێناوی ئه تککردنی هونه ر و که له پوری میلله تێک و تێر کردنی ئاره زوو هه وه سه گڵاوه کانی سه رکرده سوک و چروکه کانیان.
هه ڵکه وت زاهیر ڕێک و ڕه وان قێزه وه نترین نمونه ی به ناو هونه رمه نده که ئه و چه ند دێڕه ی سه ره وه پڕ به پێستیه تی .
ئه م کابرایه سه ره تا له ڕێگای ته عریبکردنی میلۆدی کوردی یه وه ده ستی پێ کرد ئه ویش پاش ئه نجامدانی چه ن کارێک بۆ خوالێخۆشبوو (مه رزیه فه ریقی) که خۆی به کوردستانی یه کی عه یاره بیست و چوار ئه زانی ، و پاشان به هۆی پێدانی ئاوازی عه ره بی حازر به له یلا فه ریقی (دۆستی به رپرسان و سه رکرده داوێن پاکه کانمان) توانی خۆی له نێچیرڤان نزیک بکاته وه و له پڕێکا بوه ڕاوێژکاری نێچیر بۆ تێکدان و ته عریبکردنی هونه ری کوردی و ئه تک کردنی کچانی کورد له ڕێگای هه ڵڕشتنی پاره و خه ڵه تاندنیان به چه ند ئاوازێکی سه قه ت و هه ڵگرتنی مه سره فی سه فه ر و مانه وه یان له شیراتۆن و میسر و لوبنان.
ماوه یه ک پێش ئێستا یه کێک له و هونه رمه نده کچه گه نجانه ی بونه ته نێچیری ئه م جاشهونه رمه نده به ناوی (ب . س)* له سه فه رێکی دا بۆ کوردستان که چه ند شه وێک له ماڵێ مه سولێکی سه ر و سمێڵ بۆیاخکراوی پارتی ده عوه ت ئه بێت که هیچ په یوه ندی به هونه ره وه نییه پاش گه ڕانه وه ی بڕی هه شتا هه زار دۆلار له پاره ی دزراوی میلله ت وه ر ئه گرێت ، ئه مه له کاتێکد یه که له که رکوک له به ر نه بوونی بوجه و پاره له ده ستمان چوو که پێویست بوو بۆ ئاسایی کردنه وه ی بارودۆخی ، ئا به م شێوه یه سه رانی کورد بوجه ی میلله ت ته خشان و په خشان ئه که ن.
هه روه ها ماوه یه ک پێش ئێستاش له کوردستانپۆست بیستمان که (چۆپی ئاسیا سێڵ و هه ردی ئاسایش و فه سڵکراو) به کیلۆمه تر زه وی وه رئه گرن ، ئه مه له کاتێکدایه که بستێک زه وی بۆ هه ژاران و لاوانی کرێچی و بێ لانه مه حاڵه له م جه نگه ڵستانه دا ده ست بکه وێت.
دیاره هه ر ئه م هه ڵکه وت زاهیره ماوه یه ک به (سرودی ئه ی ڕه قیبی) داماوه وه گرتبوی و له گه ڵ شێرکۆی شاعیری مامه دا به جوته و به ته وافوق و په نجا به په نجا ئه یانویست سرودێکی نوێ بۆ کوردستان دا بنێن وا بزانم به ته ما بوون ده شنێی هێلا هۆپ ئه و سروده مان بۆ بچڕێت.
لێره وه ئه مه وێت بڵێم که ئه وانه ی دیفاع له م جاش هونه رمه نده ئه که ن له سێ جۆر که س تێپه ڕ ناکه ن :
- یان هیچ له هونه ر نازانن و به هه موو ده هۆڵێ ئه مان بای ئه یه ن
- یان به ناو هونه رمه ندن و بۆ پاره و پول ئه یانه وێ ئه م کابرایه له و جێگایه دا بێت تا ئه مان مسۆگه ری پاره و ئه رزی زیاتر بکه ن.
- یان له و به رپرسه سه ر و سمێل بۆیاخکراوو داوێن پیسانه ن که هه ڵکه وت بۆته ............ بۆیان (خۆتان بۆشاییه که پڕ بکه نه وه)
هیوادارم هونه رمه ندانی له نمونه ی کاک عه دنان که ریم و مه زهه ری خالقی و زانا مه حمود هه ژار و که ریم کابان و سه رجه م هونه رمه ندانی تری خاوه ن هه ڵوێست که هونه ری کوردیان خۆش ئه وێت و مه به ستیانه ئه وهونه ره له مه رگ ڕزگار بکه ن ، هه ڵوێست له به رامبه ر ئه م مه هزه له یه وه ربگرن و چیتر بێ ده نگ نه بن ، تا چۆن سیاسه تمه داره کانمان که رکوک و دووز و زۆر شوێن ومافی تری کوردیان دۆڕان ، هونه ر و زمان و کولتوره که شمان نه دۆڕێنین .
*تێبینی : ناوی ته واوی ئه و هونه رمه نده ته نها بۆ کوردستانپۆست ئه نوسم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست