دوێنێ کوڕی به‌رپرسه‌کان، ئه‌مڕۆش کوڕی نووسه‌ره‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له خه‌ڵکیی ده‌که‌ن!
Monday, 05/07/2010, 12:00
له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونییدا له‌گه‌ڵ شوان ئه‌حمه‌د، ئه‌و که‌سه‌ی، که ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که بۆته جێگای سه‌رنجڕاکێشانی زۆربه‌ی خوێنه‌ران، به‌وه‌ی له ده‌زگای سه‌رده‌م هاتۆته ده‌رێ و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی و ناپاکیی و کاری قێزه‌وه‌ندی نووسه‌ر و شاعیرانی نێو ئه‌و ده‌زگایه ده‌نووسێت. دوا نووسینی ئه‌و بابه‌ته بوو، که هیچ کام له راگه‌یاندنه‌کانی کوردستان ئاماده‌نه‌بوون بۆی بڵاوبکه‌نه‌وه، کوردستانپۆست به‌شیکی بڵاوکرده‌وه، بۆیه ئاری کوڕی ره‌ئوف بێگه‌رد، ئه‌م ئێواره‌یه به ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له شوان ئه‌حمه‌د کرد.
ئه‌م هه‌واڵه کاک شوان ئه‌حمه‌د به ته‌له‌فون پێی راگه‌یاندنین، وتی: ئاری کوڕی ره‌ئوف بێگه‌رد، ته‌له‌فونی بۆ کردم پاش ئه‌وه‌ی هه‌رچی وشه‌ی ناشرین بوو به‌ده‌مییدا هاته خوارێ وتی ده‌بێت بتکوژم.! شوانیش له وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵیت من به نووسین شه‌رم له‌گه‌ڵتانا کردووه، ئێوه‌ش وه‌رن به قه‌ڵه‌م وه‌ڵام بده‌نه‌وه! ئاری پێی ده‌ڵێت، ئه‌وه ئیشی من نییه، ئیشی باوکمه، من پێشمه‌رگه‌ی کۆنم، به چه‌ک و تفه‌نگ وه‌ڵامت ئه‌ده‌مه‌وه، هه‌ر ده‌تکوژم. شوانیش پێی ده‌ڵێ که‌وابوو وا من ده‌چم له ئاسایش شکات ده‌که‌م، ئاری کوڕی ره‌ئوف بێگه‌ردیش به زمانی بازاڕییانه وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه ده‌ڵێت ئاسایش به هینه‌که‌م، بڕۆ چی ده‌که‌یت بیکه! هه‌ر ده‌تکوژم.
شایانی باسه وه‌ک باسی ده‌که‌ن، ئاری کوڕی ره‌ئوف بێگه‌رد، ئه‌فسه‌رێکی ئاسایش بووه، ئیستاش وه‌ک که‌سێکی گۆڕانخواز خۆی پێناسه ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست