ئه‌م دوو سه‌رکرده مافیایه ماکسیی دابه‌ش ده‌که‌ن، ده‌نگیان پێ مه‌ده‌ن
Tuesday, 16/06/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که پارتی و داوێنپیسه‌کانی ده‌وروبه‌ریان له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه تا هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیان کردووه به دابه‌شکردنی ماکسی ژنان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌نگیان پێ بدات. بۆ بیرخستنه‌وه تورکیا وئۆردۆگانیش له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانێکانی کوردستانی باکور ده‌ستیان کردبوو به دابه‌شکردنی سه‌لاجه ومه‌کینه‌ی جل شتن وخه‌ڵووز و غاز بۆئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌حیزبه‌که‌ی ئۆردغان بده‌ن نه‌ك به پارتی DTPی کوردی، به‌لام جه‌ماوه‌ری کوردانی باکوور زووربه ی هه‌ره زۆریان سه‌لاجه و شته‌کانیشیان لێوه‌رگرتن و ده‌نگیشیان نه‌دا به ئۆردۆغان، به‌ڵکوو دایان به حیزبه کوردێكه DTP.به‌مه‌ش ئه‌م پارته کوردێ 99 شاره‌وانی گرته ده‌ست و گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتنی کوردی به ده‌ست هێنا له مێژووی کورد له باکوور.
باشه پارتی بۆچی وه‌ک ژن وکچه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له جیاتی ماکسی ژنان زێر بۆ ئێوه‌ش ناکڕن؟ له بیرمه‌و به‌چاوی خۆم له ساڵی 1997 دوای ئه‌وه‌ی به پشتیوانی به‌عس پارتی هه‌ولێری له یه‌کێتی ستانده‌وه ،هه‌موو ئێواران سه‌یاره‌یه‌کی توێتای لاندکرۆسه‌ری جام ڕه‌شی چوار ڕه‌قه‌می (العراق.دهۆک) خاوخێزانی مه‌سعودیان له سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ده‌برده قه‌یسه‌رێکانی هه‌ولێرله‌گه‌ڵ چه‌ند حیمایه‌ی مل پان وجانتا هه‌ڵگرد و که‌وتنه زێڕکڕین وه‌ک نه‌دی و بدی، چونکه له‌که‌ره‌ج ئه‌وه یان پێهه‌ڵنه‌ده‌سوڕا. جا ئیواره که زێرنگه‌ره‌کان دوکانیان داده‌خست، دوکانه دراوسێ کانیان به کوردێکی هه‌ولێری پیان ده‌گووتن (هه‌تیم ئه‌توو ئه‌وڕۆ خه‌نی بووی). ئه‌مه له‌کاتێکدا مامۆستایه‌ک به 3 مانگ جا‌رێک معاشی وه‌رده‌گرت.یان به پ.م ی گه‌رمیان وشاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه به دوومانگ 100 دیناریان ده‌دا پێیان بۆڕاوه PKK.
جا خه‌ڵکینه ئێوه‌ش به‌ئاگا بن. له مه‌سعو د وجه‌لال ده‌مانچه و مووچه و پاره وسه‌یاره وعه‌رزه‌و ماکسیشیان لێ وه‌گرن، لێ ده‌نگیشیان پێ مه‌ده‌ن.
خود به خودیش 7 تا 10 ڕۆژ دواتر ئه‌نجام هه‌ڵبژاردنه‌کان و براوه‌یی لیسته‌کانی گوڕان وچاکسازی وئه‌وانی تربه سه‌رکه‌ووتوی به‌ده‌رده‌که‌ون ولیستی که‌ره‌دێزه‌که‌ی پارتی ویه‌کێتی ناتوانن هیچ بکه‌ن دژتان.جا خه‌ڵکی سه‌ربه‌رزی کوردستانی باشوورده‌نگتان مه‌ده‌ن به‌م دوو ماکسی له‌به‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ی وه‌ک مه‌سعود و جه‌لال که به‌ڕاده‌یه‌ک ڕیسوابوون، هیچ حورمه‌تێکیان له ناو خه‌ڵکدا نه‌ماوه.
پیرمام/عه‌لی مام وه‌سمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست