کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتی ئەو دوو عەشیرەتە مژدەی بەرەو ئازادی گەلەكەمانە

Tuesday, 21/04/2009, 12:00


كرمانج برادەرێك باسی كرد ووتی.(شەستەكان لە عێراق كارمان لەگەل پارتی دەكرد. لە دوای رێكەوتنی 11ی ئازاری 1970پەیوەندیمان بە سەركردایەتیەوە كرد لە كوردستان, كە دەزانین جەلال تالەبانی لە بەغدا لە كوێیە,دەتانەوێ چی لێ بكەین؟ وەڵامیان نارد ووتیان هیچ ناكەن, مستەفا بارزانی ووتویەتی ئەمە دروستكراوی ئنگلیسە وئەمە نەمێنێ كەسێكی ترمان دەكەن بە گژدا رەنگە بەئاسانی دەرەقەتی نەدەین, لێیگەرێن با هەر ئەمە بێت هەر كاتێك بمەوێت وەك مریشك دەیخەمەوە قەفەزەكەی خۆی).جەلالی كردە نوێنەری پارتی لە لوبنان. هەمان سەرچاوە دەلێ(سالی 1975 كە یەكێتی لە شام دروست بوو كەسی پارتی تێدا بوو.) بۆ بەردەوامبوونی مەلایی و جەلالی لە سەركردایەتیكردنی خەباتی كوردان.
چەند پارتێكی سیاسی دوای هەرەسی 1975 هاتنە كایەوە كە مەلایی و جەلالی نەبن. بەڵام شەىی براكوژی (كە لە بەرژەوەندی خۆیان بوو,شەهید زۆر بێت لایەنگیر زۆرە)پارتەكانی خستە ناو شانۆگەرییەكەیانەوە. دوالیزم لەگەل بونەوەردا هەردەم بەردەوامە هەر لە دیانەتە كۆنەكانەوە لە ناو مرۆڤدا تاچەپ و راستی شۆىشی فەرەنسی و ئێستاش.عەشیرەتی بارزان یان پارتی كە دوو دیوی یەك دراون, بۆ سەروەریی خۆیان هەمیشە نەیانهێشتووە هیچ لایەنێك یان كەسانێكی بەتواناو دلسۆز و ئازا و مەرد دەركەوێ و بناسرێ وپێشبركێیان لەگەلأ بكات, بەم فێلە توانیویانە هەموو سەروەریی خەباتی كوردستان بۆ خۆیان قۆرغ بكەن. جەلالێكی (چەرمی ىوو قایم)یان كردۆتە رەقیبی خۆیان كە تا سالی پاریش ئاڵای عێراقی بە ئەستێرەكانی یەكێتی عارەبانەوە دانەگرتبوو.بەڵام ئاڵای كوردستانیان لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان هەلكردووە بۆ پیشاندانی دلسۆزی خۆیان بۆ ووڵات!لەجیاتی لوبنان ئەمجارە جەلالیان نەفی كرد بۆ بەغداو لە بەرامبەردا شاری مەزنی سلێمانی بە بودجەكەیەوە پێشكەشی هێرۆ و چەند چەتەیەكی دەبەنگ كرا.سەرۆكی هەرێم وسەرۆكی حكومەتی كوردستانیش هەر بۆ عەشیرەتی خۆیان. ئەمە فێلە, كورد بە گشتی (جگە لە هزر كۆلۆنیالیسێرەكراوەكانی), وەك هەر نەتەوەیەكی سەر ىووی زەوی خاك و نەتەوە و ئاڵای خۆی خۆشدەوێت و بۆ مەرامی سیاسیشی نیە, وەك كە پارتی دەیكات بۆ كەلەگایی عەشیرەتەكەی بەسەر كوردی هەژاردا. دوای راپەرینە مەزنەكەی خەلكی كوردستان بەهەمان شێوەی شاخ شەری براكوژی و زۆركردن لە پارتە سیاسیەكانی دی بۆ خۆساخكردنەوە بە لایەكدا,پارتی لەگەلأ چەند پارتێكی دیكەدا حسك,پاسۆك,گەل(پارتی دیموكراتی كوردستان یەكگرتوو)ی پێكهێنا. زۆری نەبرد (یەكگرتوو)ە كەی لێبۆوە و هەر پارتە كۆنەكە مایەوەو پۆستەكانیشیانی دایەوە بە ماستاوچیەكانی عەشیرەت, شەىی پارتی و یەكێتی بەردەوام بوو تا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەستیانی خستە دەستی یەكەوە,لێرەوە هەنگاوی كۆتایی هاتنیان دەستیپێكرد, خۆشبەختانە پرۆسەكەیان خێراتر كرد بە دابەزین بۆ هەلبژاردن بە یەك لیست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە