کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەفەری بارزانی و کۆماندۆی تورکی!

Thursday, 10/11/2011, 12:00







لەگەڵ گەڕانەوەی بارزانی لە تورکیا، هێزێکی تایبەتی کۆماندۆی تورکی سنوریان بەزاند بۆ دەستگیرکردنی سەرانی پەکەکە، مەگەر سەرانی پەکەکە کەون لەناو قەفەسدا، هیوادارم ئەم هەواڵە بە جەبار یاوەر نەگات دەنا هەر ئێستا ، تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەخاتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە!!


خەڵک و خوای کوردستان بە پەکەکەشەوە، تورکیا ئەم دەوڵەتە زل و زەبەلاحە کەخاوەن دەیان پرفیسۆرو مامۆستای زانکۆو ڕاوێژکاری سیاسی هتد، کەسێکیان نیە هەوڵی ئاشتی بدات بۆ وەستاندنی خوێن و شەڕی چەند ساڵەی کور و دەوڵەتی تورکیا یاخود ، سوپاو پەکەکە، دێن داوا لە بارزانیەکی نەخوێندەوارسەرۆکی عەشیرەتێکی ١٠٠٠ مێردی دەکەن بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتی..!!
لێدوانەکانی میدیای پارتی و بە میدیا بەناو ئازادەکەشەوە کەهاوکاتی سەفەرەکەی بارزانی بۆ تورکیا ئەوانیش لەخزمەت تاڵەبانیدا بوون لە هاوینە هەواری دوکان ، هەمویان باسیان لەوە دەکرد کە گوایە بارزانی بۆ ئاشتی سەفەری تورکیای کردوە، تەنانەت جارێکی تر موراد قەرە لەیلانیش کەوتە هەڵەکانی پێشووی و ئەویش دەست خۆشی لە بارزانی و سەفەرەکەی تورکیای کرد!!
فوئاد حسێنیش وەک پیشەیی هەمیشەیی کەوتە هەلەکە سەماو لێدوان و ڕای گەیاند کە تورکیا پێشوازیەکی باشیان لە بارزانی کردوە، جا بۆ نایکەن کێیان لە بارزانی و بنەماڵەکەی دەست دەکەوێت بۆ جاشایەتی و نۆکەرایەتی ، ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمجارە بارزانی وەک جاران ناتوانێت هێزەکانی پارتی و چەکدارەکانی ڕاستەو خۆ بخاتە خزمەت سوپای تورکیا بۆیە بەڕیکەوتنێکی ژێر بە ژێر: کەهەر زوو چەکوشەکەی کوردستانپۆست پەردەی لەسەر ئەم ڕێکەوتنە نهێنیە قێزونە هەڵدایەوە، هاوکاری تەواوی سوپای تورکیا ژێر بە ژێر دەکرێت ، کەواتە کورد ووتەنی بارزانی گۆشت ناخوا بەڵام گۆشتاوەکەی دەخواتەوە..
تورکیا نە ئاشتی دەوێت نە دەیەوێت پرسی کورد لە باکوری کوردستان یەکلا بکاتەوە، بەداخەوەش حکومەتوو بەشێکی زۆری خەڵکەکەشی هاوڕان ، کارەساتی زەمین لەرزەکەی ئەم دوایەی وان بە ئاشکرا هەستی دوژمنایەتی و نامرۆڤایەتی تورکیاهەم وەک دوەلیت هەم وەک میدیاو خەڵکیش دەرکەوت کەچۆن مامەڵەیان لەگەڵ خەڵکی لێقەماو کردو، تەنانەت خودی ئەردۆگانیش نەیتوانی ئەم ڕاستیە بشارێتەوە کە ئەوان کەمتەرخەم بوون،
هەر دوێنێش جارێکی تر ئەردوگان هەڕەشەی لە بەدەپە کردو بە تیرۆریستی لەقەڵەم دان هەر بەمەشەوە نەوەستا ئەمجارە زۆر زیاتر ڕۆیشت تەنانەت هەڕەشەکەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامە نوسانیش دەگرێتەوە کە بەرگری لە گیراوەکانیان بکەن، بە پێ ئامارەکان زیاتر لە ٢٠٠٠ تا ٣٠٠٠ ئەندامی ئەم حیزبە کوریە گیراون، گرتنیش بەردەوامە بە پێی دوا لێدوانەکەیناکی ئەردوگان بەردەوام دێت تا کار بەم شوێنە دەگات وەک هەر حیزبەکانی پێشوو تر دەیاندەنە دادگاو بەپێی یاسا کارەکانیان قەدەغە دەکەن، لەکاتێکدا ڕژێمە دژە کوردەکەی تورکیا ، ئەندامانی هەڵبژێراوی بەدەپەش بخاتە زیندانەوە ڕاوە دویان بنێت چۆن دەتوانێ دانوسان لەگەڵ پەکەکە بکات .. هەمووشمان ئەو ڕاستیە دەزانین کە بمانەوێت و نەمانەوێت پەکەکە نوێنەری خەڵکی باکورەو بەبێ دانوسان لەگەڵ سەرانی ئەم ئەم حیزبە ئاشتی بەرقەرار بوون مانایەکی نیە!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە