نه‌ك ئيسرائيل شه‌يتانيشم قبوڵە
Saturday, 28/06/2014, 12:00
2543 بینراوە
هه‌رله‌سه‌رده‌مى گۆتيه‌كان وماده‌كان، تارۆژگارى ئه‌مرِۆمان، گه‌لى كورد يه‌كێك بووه له‌گه‌له شه‌رِ كه‌رو ئازا‌و بوێره‌كان و هيچ ده‌م وساتێك سه‌رى بۆدوژمن نه‌وى نه‌كردوه، قات وقرِى وئه‌نفال وكيمياباران و راگواستن و زيندان وسێداره و هه‌زاران نه‌هامه‌تى ديكه،نه‌يانتوانيوه وره وباوه‌رِى له‌ق بكه‌ن،كه‌م خانواده هه‌يه له‌شه‌هيدێك كه‌مترى نه‌كردبێته قوربانى،كه‌م كه‌س هه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كورد بوه، له‌خاكى كوردستانا ژياوه،دووچارى ئازار و ئه‌شكه‌نجه و خان‌و روخاندن و ده‌ربه‌ده‌رى و مالَ وێرانى نه‌بووبێته‌وه. له‌گه‌لَ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا،كورد به‌رِوو ئاسا زياتر هۆگرى خاك ونيشتمان بووه، به‌رگه‌ى هه‌موو زولَم ناهه‌قيه‌كى گرتووه، گه‌ر ته‌ماشاى ديرۆكى به‌شێكى زۆرى ولاَتانى جيهان بكه‌ين ،كه ئێستا خاوه‌ن كيان و ولاَت وناسنامه‌و ئالاَى خۆيانن،ده‌بينين به‌چاره‌كى چاره‌كى كورد خوێن وره‌نجيان نه‌داوه، كه‌چى بوونه‌ته ده‌ولَه‌ت و خاوه‌ن حكومه‌تى خۆيان،ئێستاشى له‌گه‌لَدا بێت له‌ته‌واوى جيهاندا تاك وته‌را ميلله‌ت هه‌يه كه تا ئه‌مرِۆ نه‌بۆته خاوه‌ن هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ،له‌سه‌رو هه‌مووشيانه كورده‌ى كلَۆله‌َ،كه خاوه‌نى زۆرترين دانيشتوانه،خاوه‌نى فراواترين خاك و پێگه‌ى جوكرافى يه،كه‌چى به‌داخه‌وه تا ئێستاش هه‌ر ديل و ژێر ده‌سته‌و چه‌وساوه‌يه.
بۆ ئه‌وه‌ش ميلله‌ت به‌هه‌موو چين و توێژه‌كانيه‌وه زيادله‌ئه‌ندازه‌ى خۆى خه‌باتيكردوه و تێكۆشاوه، له‌خوێن ومالَ و فرمێسك وعاره‌ق و ره‌نج درێغى نه‌كردوه، كه‌چى سه‌يره تا ئێستاش بێ ناسنامه و ولاَتين و نه‌بووينه‌ته خاوه‌ن پێگه‌و ده‌ولَه‌ت.تاوانه‌كه‌شى مه‌علومه له‌ئه‌ستۆى كێ يه.
گه‌ر برِوانين له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى ميلله‌ت وه‌ك هێزو وه‌ك پيشتوان ،به‌هه‌مو شێوه‌يه‌ك گيانبازى وقاره‌مانى نواندوه ،كه‌چى له‌هه‌مبه‌ردا سه‌ركرده و رابه‌ر و پێشه‌واى شۆرِشه‌كان له‌ئاستى پێويستدا نه‌بوون،نه‌يانتوانيوه ببنه رابه‌ر وكه‌سايه‌تيه‌كى كارامه لێهاتو، خاوه‌ن بيرو هۆشێكى شۆرشگێرِانه و حه‌كيمانه ،تا سه‌رده‌مى پێشوو ئه‌وه‌ى كه رابه‌رايه‌تى ده‌كرد و خۆى به خاوه‌ن وسه‌ركرده‌ى شۆرِشى كورد ده‌زانى، كه‌سانى هه‌لپه‌رست وبه‌رژه‌وه‌ند خواز و موحافيزكار بوون، له‌نه‌وه‌ى شێخ و ئاغا و مه‌لا و عه‌شيره‌ته‌كان بوون،ئه‌وه‌نده‌ى له‌خه‌مى بنه‌مالَه‌و و پێگه‌ى كۆمه‌لاَيه‌تى خۆيان بوون،به‌ته‌نگ كێشه‌و داواى ميلله‌ته‌وه نه‌بوون، له‌پێناو ده‌سه‌لاَت و سه‌لامه‌تى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانيان ،به‌هه‌زاران كه‌سيان كردۆته قوربانى . شۆرِش و خه‌باتيان له‌گه‌لَ دوژمن‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه بووه،هه‌ركاتێك دوژمن پله‌و ئيمتياز و داهاتى باشترى پێدابن ،بايان داوه‌ته‌وه وبونه‌ته جاش و نۆكه‌ر و كرێگرته‌ى، و ميلله‌تيشيان گورگان خواردوو كردوه،شۆرِشى ئه‌يلول و شۆرِشى دواى هه‌ره‌س،پرِا وپرِه له‌و ئه‌زموونه تالَ و ناخۆشه.
خالَێكى ديكه كه كوردى مه‌ئيوس بێ چاره كرده‌وه واي لێكردوه كه هه‌ميشه وبه‌رده‌وام به ديلى و ژێرده‌ستى و كۆيله‌ى ژيان به‌سه‌ربه‌رێت، به‌كارهێنانى ئاين و مه‌لا و كه‌سايه‌تيه‌كانه، چه‌ندين نمونه‌ى وه‌ك مه‌لاى خه‌تێ وئيدريسى به‌تليسى له‌مێژووى كورددا بوونيان هه‌يه،گه‌وره‌ترين زه‌بر و خه‌نجه‌ريان له دۆزه‌كه‌ى داوه،كورديش خۆش باوه‌رِ وساويلكه و نه‌زان بووه، هه‌موو ئاو و خاكى نيشتيمانى كردوه به‌قوربانى فتواى مه‌لا و شێخێك، گه‌ر سه‌يركه‌ين چه‌ندين شۆرِش و سه‌رهه‌لَدان كه دوژمن نه‌يتوانيوه سه‌ركوتى بكات و له‌ناوى به‌رێت، به‌هۆى فتواى مه‌لايه‌كى نه‌فام هه‌رزه‌وه كۆتايى بێهاتوه.
ئه‌سلَى مه‌به‌ستى من ئه‌مرِۆيه كه هه‌ل و ده‌رفه‌ت گونجاوه، هه‌موو پێشهات وئه‌گه‌ره‌كان له‌سوودى ئێمه‌يه، ئاسۆى رزگارى و دروستبوونى كيانى سه‌ربه‌خۆ واخه‌ريكه دێته پێشێ،بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ى له‌سه‌رمانه وپێمان ئه‌كرێت درێغى نه‌كه‌ين، پێش هه‌ر شتێك پێويسته ده‌مكوتى ئه‌و به‌ناو مه‌لا و كه‌سايه‌تيه ئاينيانه بكه‌ين ،كه هانى گه‌نجان ئه‌ده‌ن له‌برى ئه‌وه‌ى له‌پێناو ئاو و خاكى نيشتماندا تێبكۆشن، هانيان ئه‌ده‌ن وبه‌ناوى ئاين و شه‌هيد بوون و به‌هه‌شت وحۆريه‌وه لاوه‌كان هه‌لَده‌خه‌لَه‌تێنن كه ببن به به‌لاَ و دوژمن و پياو كوژى ميلله‌تى خۆيان، روو له‌ريزه‌كانى داعش و به‌ناو ئيسلاميه‌كان بكه‌ن.(گه‌ر ئه‌و مه‌لا و مامۆستا ئاينيانه موته‌ئه‌كين كه ئه‌وه‌ى بچێته ناو ئه‌و گروپانه‌وه شه‌رِ بكات جيهاده و ،ئه‌گه‌ربش بكوژرێت شه‌هيده،باشه بۆ ئه‌و شه‌ره‌فه به‌خۆيان ره‌وا نابينين و بۆ ئه‌وبه‌هه‌شته ناكرِنه‌وه) جوداى ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌ست پێده‌كه‌ين بۆ پرسى سه‌ربه‌خۆى و به‌ده‌ولَه‌ت بوون،ئه‌ورِۆ ئيسرائيل و حكومه‌ته‌كه‌ى هاتونه‌ته سه‌ر خه‌ت و، له‌سه‌ر كورد هاتونه‌ته‌و جواب و داوا له‌ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانانى ده‌كه‌ن، كه شتێك بۆكورد بكات،ئه‌وه‌ش مايه‌ى دلَخۆشى و ئاسوده‌يى يه بۆ هه‌موو كه‌سێك،وروژاندنى ئه‌و پرس وباسه بۆ ئێستا پرِ به‌پێستى خۆيه‌تى،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زروف و رۆژگار‌و سياسه‌ته‌كه وه‌ها ده‌خوازێت ،كه له‌م كێشه‌و مل ملانێيه‌دا ئه‌گه‌ر بێت كورد په‌راوێز بخرێت و نه‌كرێته كيان ،ئه‌وا بۆ خۆى زيانێكى گه‌وره ده‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى زلهێزه‌كان له‌پێشدا و ئه‌وجابۆ كورد، بۆيه پێويسته به‌وردى وژيرى مامه‌لَه له‌گه‌لَ ئه‌وپرسه‌دا بكرێت، به‌تايبه‌ت بۆ به‌ناوسه‌ركرده‌كان،هه‌ل و ده‌رفه‌تێكى زێرينه و هاتۆته پێش، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ردى پێشوو نه‌چێت، له‌به‌ر خاترى به‌رژه‌وه‌ندى ئێران يان توركيا نه‌وێرين،َده‌م له‌و پرسه وه‌رده‌ين،پێمان وابێت ناوهێنانى ئيسرائيل وهاوكارىو پشتگيرى بۆ ئێمه قورس و گران ده‌كه‌وێت، ئيدى ئه‌بينه شه‌يتانى له‌عين و له‌پێش چاوى عه‌ره‌ب و فارس ره‌جم ده‌كرێين، نه‌خێر، گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ين، به‌درێژايى خه‌باتى كورد يه‌ك لايه‌ن و ولاَت هاوپه‌يمان وپالَپشتى نه‌بووه، ئه‌وه‌ى بۆيان كردوه پێيان داوه ،له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى وسودو مه‌نفه‌عه‌تيان بووه،نه‌ك له‌به‌ر خاترى چاوى كالَمان, كورديش له‌گه‌لَ ئه‌وه‌ى خاكى داگير كراوه مافى زه‌وتكراوه هاوكارو پشتيوان و فرياد ره‌سى زۆر لايه‌ن بووه،به‌نمونه‌ى عه‌ره‌بى عێراق كه ئێستا له‌سه‌ر سولَته‌ن و، به‌هۆى كورد و هه‌رێمه‌كه‌يه‌وه توانيان ببن به‌شت،كه‌چى ئه‌وه‌تا زۆر بێ نمه‌كانه زۆر سپلاَنه كه‌وتونه‌ته دژى كورد و پێشمه‌رگه،ئه‌وه‌نده‌ى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورد و تاوانباريان ده‌كه‌ن و،زولَم زۆريان لێده‌كرێت،له‌هيچ كه‌سى ديكه‌ى ناكه‌ن. بۆيه پێويسته كورد سود له‌م هه‌له وه‌ربگرێت،به‌رله‌هه‌ر شت بير له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بكاته‌وه،بۆ بوون به ده‌ولَه‌ت و خاوه‌ن كيان،خاوه‌نى سياسه‌تێكى روون ئاشكرا بێت و له‌گه‌لَ مه‌سه‌له چاره‌نووسازه‌كاندا تاكتيك وپيلانى مه‌حه‌كه‌مى هه‌بێت،چاكتريشه رۆشنبير و خاوه‌ن ئه‌هلى قه‌لَه‌م وسياسيه بێ لايه‌نكان بێنه پێشه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و پرس وبابه‌ته شرۆڤه‌و شيكارى خۆيان هه‌بێت،ره‌وايى بده‌ن به‌و هه‌ولَه‌و نه‌هێلَن زينده به‌چالَ بكرێت، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌يه به‌توندى له‌دژى هه‌موو ئه‌و كه‌سايه‌تى به‌ناو ئاينى ومه‌لايانه بوه‌ستنه‌وه،كه پێيان وايه هاوپه‌يمانى ئيسرائيل وهاوكارى كردنى بۆ كوردى موسلَمان حه‌رام و نه‌كرده‌يه.من ده‌لَێم له‌پێناوى بوونى ناسنامه و كيانێك بۆكورد، به‌ره‌واى ده‌زانم گه‌ر هاوپه‌يمانيه‌تى له‌گه‌لَ هه‌ركه‌سو لايه‌نێكدا بكه‌ين كه‌ئاينده‌مان رۆشن بكات