کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ماجه‌راکانی سه‌لمانی فارسیو بوغراییه‌که‌ی به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم

Wednesday, 05/01/2011, 12:00


وه‌ک هه‌موجاره‌کانی ترسه‌ردانی په‌رتوکخانه‌ی کوردیم کرد له‌ئه‌نته‌رنێتداو چاوێکم خشاندبه‌ناو په‌رتوکه‌کانداتاوه‌ک جاره‌کانی پێشو په‌رتوکێک هه‌ڵبژێرم بۆ خوێندنه‌وه و ‌چاوم به‌م ڕۆمانه‌ی ماجه‌راکانی سه‌لمانی فارسی که‌وت که‌له‌نوسینی (یوسف عیزه‌دین) بو سه‌رنجی ڕاکێشام بۆداگرتنو خوێندنه‌وه‌ی له‌پاش که‌مێک خوێندنه‌وه‌گه‌یشتمه‌ ئه‌وشوێنه‌ی که‌باس له‌پاشایه‌گی زۆردارو بوغرۆ ده‌کات ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ئه‌م پاشا کورته‌بنه‌یه‌ حه‌زده‌کات باڵاشی وه‌ک ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌رز بیت بۆبه‌خت باشی ئه‌م کورته‌باڵایه گه‌ریده‌یه‌ک ڕوده‌کاته‌ شاره‌که‌ی وه‌ئه‌م پاشاکورته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌ریده‌یه‌دابه‌ یه‌ک ئاشناده‌بن گه‌ریده‌که‌ که‌سێکی زۆرتێک سمڕاووبه‌خۆده‌بێت میرئه‌م گه‌ریده‌یه‌ده‌کاته‌ یاوه‌ری خۆیو ڕۆژێک له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یباته‌ گه‌رماوی تایبه‌ت به‌خۆی کاتێک سیاوڵه‌ی گه‌ریده‌ خۆی ڕوت ده‌کاته‌وه‌و میر له‌شولاری پڕله‌ماسولکه‌ی سیاوڵه‌ ده‌بینێت داوای لێده‌کات کارێک بکات ئه‌میش بتوانیت له‌شولاری واگه‌وره‌و پته‌وبیت وه‌که‌سانی ده‌وریشی بتوانن وابه‌توانابن بۆیه‌میر بریارئه‌دات شوێنێک بۆدروست بونی ‌ئه‌وکاره‌دروست بکه‌ن وه‌هه‌ربه‌زوویی ئه‌وکاره‌ته‌واوده‌که‌ن وه‌ میر له‌ماوه‌یه‌کی که‌مداله‌ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌وده‌رمانه‌ تایبه‌تانه‌ی که‌ سیاوڵه‌ بۆی ده‌گرێته‌وه‌وده‌رخواردی ده‌دات به‌جورێک میر قه‌به‌ده‌بیت که‌له‌هه‌موناوچه‌کانی خۆو ده‌وروبه‌ریشدا باسیده‌که‌ن میر وای لێدێت زۆرله‌جاران دڕنده‌تر ده‌بیت به‌رامبه‌ربه‌دانشتوانی شار تاکارده‌گاته‌ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانیکی زۆرله‌تاوی دڕنده‌یی میر شاره‌که‌ جێده‌هێڵن ، وای لێدێت میر هه‌ست ده‌کات واخه‌ریکه‌هه‌موشتله‌ده‌ست ئه‌دات وه‌ توانای سێکس کردنیشی نه‌ماوه‌ بۆیه‌ به‌په‌له‌داواله‌سیاوڵه‌ ده‌کات بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆدۆخه‌که‌ی جارانی به‌ڵام سیاوڵ ناتوانیت هێچی بۆبکات وه‌پێده‌ڵێت ئه‌زلبونه‌ هیچکاری به‌سه‌رده‌رمانه‌کانی ئه‌وه‌وه‌نیه‌و ناتوانێت هیچی بۆبکات بۆیه‌میر بریاری کوشتنی سیاوڵه‌ ده‌دات به‌ڵام سیاوڵه‌ده‌توانێت له‌ده‌ست پاسه‌وانه‌کان هه‌ڵبیتوده‌رباز بێت ، میرسه‌ری دنیای لێ یه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌رده‌وام به‌دوای جاره‌سه‌رداده‌گه‌ڕێن بۆی تاڕۆژیک ناوی سلمانی فارسی ده‌بیستێت که‌ده‌رمان سازوداوه‌رێکی زۆربه‌توانایه‌و له‌بنه‌ماڵه‌وه‌ ئه‌م کاره‌یان بۆماوه‌ته‌وه ، بۆیه‌ میر ئه‌مره‌کات به‌سه‌ربازه‌کانی هه‌رئێستائه‌و داوه‌ره‌ ده‌رمان سازه‌ی بۆبینن کاتێک سه‌لمانی داوه‌رده‌هێننه‌ به‌رده‌می میر سه‌لمان زۆر به‌ساده‌یی ده‌روانێته‌ میرو هه‌روه‌ک خه‌ڵکی ساده‌ده‌ی بینێت وه‌هیچ سه‌رسام نابێت به‌میر ، میربه‌م تێڕوانینه‌ی سه‌لمان توڕه‌ده‌بیتو ‌ده‌ڵێت بۆسه‌رسام نیت به‌م زلییه‌ی من ئایا هه‌واڵی ئه‌م زلبونه‌ی منت نه‌بیستووه‌ ، ئه‌مجاسه‌لمان به‌واقوڕمانه‌وه‌ به‌میر ده‌ڵیت : به‌ڵام میرم من جه‌نابتان وه‌ک هه‌موکه‌سێکی ساده‌ده‌بینم ، میر توره‌ده‌بێوده‌ڵێت ، تۆڕاده‌بوێریت ئه‌گه‌روایه‌ بۆهه‌موخه‌ڵکی به‌بچوک ئه‌بینم و ئه‌وانیش که‌چاویان پێم ده‌که‌ویت خه‌ریکه‌له‌ترسدا بتۆقێن، سه‌لمان ، گه‌وره‌م ئه‌وانه‌ی که تۆواده‌بینن ئه‌وانه‌ن که‌بونه‌ته‌ به‌شێک له‌جه‌سته‌ت وه‌له‌ئیوه‌وه‌فه‌رمان وه‌رده‌گرن ئه‌ویکه‌وای کردووه‌ئێوه‌ئاواخۆبه‌گه‌وره‌بزانن سیاوڵه‌ وای کردووه‌که‌ قه‌ناعه‌ت بکه‌ن ئێوه‌له‌ هه‌موان گه‌وره‌ترن ‌ ، وه‌بۆئه‌وه‌ی بڕوابکه‌یت فه‌رمو له‌م ئاونه‌بچوکه‌ی منه‌وه‌ بڕوننه‌ خۆتان ئه‌وجا
دڵنیابن گه‌وره‌نین و وه‌ک هه‌موخه‌ڵکی بچوکن ، کاتیک میر له‌ئاوێنه‌ بچوکه‌که‌ی سه‌لمان ده‌ڕوانێو خۆی به‌ بچوکی ده‌بینێت توڕه‌ده‌بێو ده‌ڵێت هه‌مو ئاوینه‌کانم بۆ بۆبێنن کاتێک ئاوێنه‌کانی بۆده‌هێننو خۆیده‌بینێت هه‌روه‌ک هه‌مو خه‌لکی بچوکه‌و جیاوازیه‌کی نیه‌ له‌ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی توڕه‌ده‌بێو ده‌ڵێت بۆپێتان نه‌گوتوم که‌من زلنیم و وه‌ک که‌سێکی ئاساییم ، له‌ناوده‌ستو پێوه‌نده‌که‌یدابه‌ته‌مه‌نێک له‌میر دێته‌پێشه‌وه‌و به‌هێمنی پێیده‌ڵێت گه‌وره‌م ئیمه‌ده‌مێکه‌وافێرکراوین ته‌نهائه‌وشتانه‌ ببینین که‌ئێوه‌ده‌یبینن وه‌ئاسته‌مه‌ شتیک ببینین که‌ئێوه‌ نه‌ی بینن ، به‌ڵی ئازیزانم بابزانین ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رگوزشته‌یه‌دا هه‌یه‌ چیه‌و چیمان پێده‌ڵێت وه‌ سیاوڵه‌ کێیه‌و سه‌لمان کێیه‌ وه‌میر کییه‌ ، ئه‌یاسیاوڵه‌ به‌کێ ده‌چێت که‌وایکرد ئه‌وه‌نده‌ میرگه‌وره‌و له‌خۆی بایی بێت که‌هه‌موخه‌ڵکی به‌بچوک سه‌یرکاتو خۆی له‌ هه‌موان به‌گه‌وره‌تر بزانیت ، وه‌ئه‌ومیره‌ کورته‌بنه‌له‌خۆباییبووه‌ کێیه‌ که‌خۆی ئه‌وه‌نده‌به‌گه‌وره‌ده‌زانێت ، وه‌سه‌لمانی فارسی کێیه‌ که‌توانی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی میر بخاته‌ڕو بۆهه‌موان وه‌ ده‌ریخات ئه‌و زۆرله‌وه‌بچوکتره‌ که‌خۆی ده‌یزانێت وه‌ئه‌وه‌ میله‌ته‌ دیاری ده‌کات کی گه‌وره‌وڕێزداره‌ وه‌تاجه‌ند له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆیله‌و ئه‌ڵقه‌ له‌گوێکانی وه‌ک خوداوه‌ند ته‌ماشاده‌کرێو له‌ناو زۆرینه‌ی خه‌ڵکیدا مرۆڤێکی چه‌نده‌ قێزه‌ونه‌ و هه‌موساتێک خه‌ڵکانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ماره‌ته‌که‌ی هیوای ڕزگاربون ئه‌خوازن له‌ده‌ست بێ ئه‌ قڵیو بریاره‌ ناحه‌کیمه‌کانی که‌ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رئێشان بۆ خه‌ڵکی هیوادارم ئه‌وانه‌ی کۆیله‌و ئه‌ڵقه‌له‌گوێی ئه‌م جوره‌میرانه‌ن له‌م به‌سه‌رهاته‌ ده‌رس وه‌رگرنو خۆیان له‌وکۆیله‌ییه‌ ڕزگار بکه‌ن له‌وه‌خۆشترنیه‌ مرۆڤ به‌ئازادی بژی ئه‌گه‌ر بڕواناکه‌ن تاقی بکه‌نه‌وته‌نها بۆساتێک بزانه‌ ئازادی چه‌نده‌خۆشو پڕمانایه (ئه‌گه‌ربه‌کۆیله‌ییش له‌دایکبویت هه‌وڵبده‌ بابه‌ئازادیبمریت ‌) بژی ئازادی
ئایکه‌خۆشه‌ئازادییوسه‌رفرازی تائازاد نه‌بیت نازانی تامی ئازادی چه‌نده‌خۆشه‌
5 / 1 / 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە