خه‌می مـــن و ده‌روازه‌ی کۆشکی سه‌رۆک
Monday, 04/10/2010, 12:00
لـــه هه‌رێمی چاوه‌کانی منــدا وه‌رزی زستانه ، هه‌میشه هه‌ور و هه‌ڵا و لێزمه بارانه ، چاوه‌کانم وه‌کوو تاڤگه به خوڕ فرمێسک ئه‌ڕێژن ، فرمێسکی چاوه‌کانم لـــه سه‌رچاوه‌ی خه‌ماکانمه‌وه هه‌ڵ ئهقوڵێت ، ئه‌وه‌نه‌م فرمێسک ڕشتوه ، ئیتر چاوه‌کانیشم توانای فرمێسک ڕشتنیان نه‌ماوه ، دۆستایه‌تیه‌کی گهرمــم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی که پێی ئه‌وترێت (خه‌م) ، به شێوه‌یه‌ک بووم به سه‌رباز له ناو له‌شکری بێشوماری خه‌مدا، هه‌ندێک جار پێم وایه لـــه‌م هه‌رێمه شادی بونی نیه ، ته‌نانه‌ت لــــه بۆنه و ئاههنگهکانیشا بیرم نایه‌ت کــه خه‌مم له‌گه‌ڵ نه‌بووبێت ! سێبه‌ر ئاسا جێم ناهێڵێت ، هه‌میشه دۆستایه‌تی خۆیم بۆ دوپات ده‌کاته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک بێزاریم لێ ده‌ربڕێت ، ناهه‌قم مه‌گرن که خه‌مبار بم ، چونکه سه‌رما و گه‌رمام زۆر بینیوه ، تامی زوڵمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکم زۆر چه‌شتوه ، بـبورن بیرم چوو خۆمتان پێ بناسێنم ، ئه‌بوو زوتر خۆمم بناساندایه ، بــۆ چه‌ند ساتێک خۆمم لـــه لهشکرخهم دزیوه‌ته‌وه وهاتووم تا ڕازی دڵم بدرکێنم ، خۆمتان پێ‌بناسێنم ، مــــن کسپه‌ی دڵی هه‌تیوێکی بێنازی ئه‌م ولاتهم ، که باوکی گیانی دانا له شه‌ڕی ناوخۆ ، ده‌یان ئاره‌زووی چه‌که‌ره نه‌کردووی هه‌بوو ، به‌ڵام هه‌مووی به‌ر ئافات که‌وت و لــه سایه‌ی سه‌ری سه‌رۆکا سه‌وز نه‌بوو ، من ده‌ستی زبر و شه‌ق بردووی باوکێکی ماندوونه‌ناسم ، کـــه به‌و قرچه قرچی نیوه‌ڕۆیه ، بـــه هێزی بازوو کرێکاری و حه‌ماڵی قورسترین ئیشی ڕۆژگار پاروه نانێکی حه‌ڵال په‌یا ئه‌کات و ئه‌یباته‌وه بۆ خاو خێزانه‌که‌ی ، مـــل شۆڕ ناکات له به‌رده‌م قاپی ماڵی سهرۆکـــا بۆ پێدانی پاشماوه‌ی سفره‌که‌ی خۆیان ، مـــن دڵی هه‌ڵقرچاوی دایکێکم کـــه هه‌موو هه‌م و خه‌مێکی ئه‌وه‌یه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یی پێیه‌تی کــه چی لێبکات ! بیدات بــه ژه‌مه خۆراکی نیوه‌ڕۆ بۆ مناڵه‌کانی یــــان بۆ ژه‌مه خۆراکی ئێواره‌ی هه‌ڵگرێت ، هه‌رچی چۆنێک بێت ئه‌بێت ئه‌و ته‌وازونه ڕابگرێت و له بیری برسێتی مناڵاکانیا بێت ، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی سینیه خۆراکی ماڵی سه‌رۆک بێت داخۆ کــــــهی ڕه‌حمی ئهتلیسێتهوه و بیری ئه‌که‌وێته‌وه سینیه خۆراکێک ڕه‌وانه ئه‌کات ، هه‌رچه‌نده دڵنیایه هه‌تا قیامه‌ت بیری ناکه‌وێته‌وه ! مـــن خه‌ون و خه‌یاڵی ئه‌و لاوه تازه پێگهشتوهی وڵاتم که تازه له هه‌ڕه‌تی لاویام خوێندنم ته‌واو کردوه ماستاو سارد ناکه‌مه‌وه و واێته ناکه‌م لـــه به‌رده‌م قاپی ماڵی سه‌رۆکا بۆ ته‌عین بوون ، ئه‌گه‌رچی زیاد له حه‌د پێویستم به دامه‌زراندنه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واێتهی سه‌رۆکم نیه ئه‌بێت بۆخۆم له ماڵه‌وه پاڵی لێبهمهوه و دوعا بکه‌م خوایه له ده‌ستیان ده‌رچێت ئیمزای بکه‌ن و ناوه‌که‌ی منیش له ڕیزی دامهزراوانا بێته‌وه ، من هه‌نسک و ئازاری دڵی ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌م که له هه‌رێمی سه‌رۆکا تۆسقاڵێک لـــه هیوا و ئاواته‌کانیان نه‌هاته دی ، ناچار ملی ڕێیان گرت به‌ره‌و هه‌نده‌ران ، ئیستا لــه بێنازی و بێکه‌سیا دوور لــه خاکی دایک له تاڕاوگه ڕۆژ ئه‌که‌نه‌وه ، به جه‌سته له هه‌نده‌رانن و به ڕۆح له کوردستان ! مـــن پێنوسی ده‌ستی نوسه‌رێکم کـــه پێنوسه‌که‌ی نه‌فرۆشتوه بـــه سه‌فته دۆلار ، کـــه باس له خه‌م و ئازاره‌کانی هاوڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌کات ، برینی دڵی کۆمه‌ڵگا ئه‌نوسێته‌وه و بۆ ڕای گشتی به‌یان ئه‌کا ، نه‌ک باسی چالاکی و سه‌فره وسیاحهت و خوانی ماڵی سه‌رۆک و پیا هه‌ڵدان به شان و شهوکهتیا ،داستانی تاڵان وه‌کوو شعر بهۆنێته‌وه و له‌به‌رده‌م قاچی سه‌رۆکا بۆ پارویه‌کی چه‌ور سه‌ما بکا و وه‌کوو ناوی خۆی بیڵێته‌وه ، هه‌موو وشه‌کان هه‌ڵگێڕێته‌وه ، به‌ڵکو سه‌رۆک ئافه‌رینێکی لێ بکـــــا، مــن ئاه و ناڵه‌ی ئه‌و زیندانیهم که له گۆشه‌ی زیندانی ماڵی سه‌رۆکا حه‌پس کراوم به تاوانی ئه‌وه‌ی سوجده‌م بۆ درگای ماڵی سه‌رۆک نه‌بردوه ، پێم وتوه تۆش وه‌کوو مـــن مرۆڤیت ، دار و دیواری کۆشکهکهیم به پیرۆز نه‌زانیوه ، پێم وتوه بناغه‌ی ئه‌م کۆشکه‌ت به سامانی ده‌وڵه‌ت بنیاد ناوه ، تاجه‌که‌ی قازی محمهدد دزیوه و به زۆر له‌سه‌ری خۆتت ناوه ، من پشتی چه‌ماوه‌ی ئهختیارێکی ڕیش سپیم ، که هه‌موو ته‌مه‌نم لـــه نه‌مام چاندن و کوردایه‌تی و سولح و چاکه و دژایه‌تی به‌عسا سه‌رف کرد ، به‌ڵام ئێستا له هۆده‌یه‌کی گڵی نزمی په‌راوێز خراودا ژیان به‌ڕێ ئه‌که‌م . به‌ڵام به ویژدانێکی مورتاحه‌وه .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست