کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تی چه‌په‌کانی فه‌ڕه‌نساوپێنج شه‌ممه‌ ڕه‌شه‌یه‌کی تربۆ حوکمه‌ت!!

Thursday, 19/03/2009, 12:00

1291 بینراوە


‌ئه‌مڕۆ19 ی مارسی 2009 بۆ جاری دووه‌م له‌دوای پێنج شه‌مه‌ڕه‌شی 29 جانیوه‌ری 2009 جارێکی تر سه‌رجه‌م پارت وڕێکخراوه‌ چه‌په‌کانی فه‌ڕه‌نساو ته‌واوی سه‌ندیکاکان له‌ خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی پێشووناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان به‌رنابه‌ر به‌ده‌سته‌وه‌ستانی حوکمه‌تی نیکۆلای سارکوزی وبێ به‌رنامه‌ی بۆ ده‌ربازبوونی فه‌ڕه‌نسا له‌و ته‌نگژه‌ ئابوریه‌ی که‌ له‌ کۆتایی ساڵی 2008 وه‌ تا ئێستا که‌ سه‌رانسه‌ری جیهانی گرتۆته‌وه‌ده‌ربڕی، چه‌په‌کانی فه‌ڕه‌نسا پێیان وایه‌ که‌ فه‌ڕه‌نسا جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌روڵاتێکی ترو شانس وده‌رفه‌تی ڕزگار بونی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌روڵاتێکی تر زیاتره‌، پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا که‌ ئێستا دینامیکی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌یه‌ چه‌ندین جار پڕۆژه‌ی کۆنکرێتی هه‌بووه به‌ڵام له‌لایه‌ن حوکمه‌ته‌وه‌ هیچ گرنگی پێ نه‌دراوه، خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌مڕۆ له‌ 283 شاری فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام بوو که‌ که‌مترین ژماره‌ی به‌شداربوان له‌ هه‌ر شارێک 6 هه‌زار که‌س بووه‌وله‌هه‌ندێک شاری وه‌ک لیلل وپاریس له‌سه‌روی 40 هه‌زار که‌س به‌شداری کردووه‌..
من خۆم له‌ناو ئاپۆره‌ی خۆپیشاندانه‌که‌بووم دیسانه‌وه‌ شتێکی ناشازم بینی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتی خۆمان که‌ هۆکاری زیاتری نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌هه‌واڵیه‌م ئه‌مه‌ بوو، من و هاوسه‌ره‌که‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی عه‌ره‌ب وفه‌ڕه‌نسی باسی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌وئه‌نفال ودادگاییکردنی تاوانباران وڕزگارکردنی فڕۆکه‌وانه‌کانمان ئه‌کردوله‌هه‌وڵی په‌یاکردنی پشتیوانی بووین بۆ کۆنفڕانسێک له‌سه‌ر جینۆسایدی کورد،له‌ پڕ‌ سکرتێری یه‌که‌می پارتی سۆشیالستی فه‌ڕه‌نسا (مارتین ئۆبری) به‌ خۆیی وچه‌ند کامیرایه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیه‌وه‌ خۆی کرد به‌ناوقه‌ڵه‌باڵغیه‌که‌داوبه‌بێ هیچ پاسه‌وانێک وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌ستی کرد به‌له‌باوه‌ش گرتن وماچکردنی گه‌وره‌و بچوک وسورو سپی وڕه‌ش، مارتین ئۆبری یه‌کێکه‌ له‌وکه‌سایه‌تیانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ژیانی بێ نیشته‌جێ بوونیم له‌ فه‌ڕه‌نسا هاوکارو پشتیوانێکی گه‌وره‌م بووه‌ ، من مه‌ستی شێوازی به‌شداریکردنه‌که‌ی بووبوم له گه‌ڵ خه‌ڵکانێک که‌ نازانێ کێن وله‌کوێی دنیاوه‌ هاتوون ئه‌وهه‌واڵی ئێمه‌ی پرسی له‌ هاوسه‌ره‌که‌م ، من پێم وابووکه‌ مه‌شغوڵی ئه‌مڕۆی ئه‌و وه‌ک سکرتێری یه‌که‌می حزبێکی پڕکێشه‌ نه‌ک هه‌ر ناتوانرێت له‌شوێنێکی وه‌ها ببینرێت چ جای ئه‌وه‌ی باسی کێشه‌ وگرفته‌ شه‌خسیه‌کانی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ بکرێت، توانای کۆنترۆڵ کردنی خۆمم نه‌ما له‌گه‌ڵ باوه‌شکردنێکی گه‌رم پێیا پێم ووت(ڕۆژی پێنج جار نوێژ ئه‌که‌م بۆ پێغه‌مبه‌رێک که‌ 1400 ساڵ پێش ئێستاقۆناغی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن وبه‌کۆیله‌کردنی هه‌نگاوێک بردۆته‌ پێش ، به‌ڵێن بێت ئه‌گه‌ر له‌وڵاته‌که‌ی من سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ک تۆ هه‌بێت ڕۆژی 20 جار نوێژی بۆ ده‌که‌م).. ‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)