کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاسایشى سلێمانى رێگه‌ى نه‌دا كه‌مپینى شوناس بچێته‌ به‌رده‌م كونسوڵگه‌رى ئێران

Monday, 29/11/2010, 12:00


دوێنێ كه‌مپینى شوناس بۆ داكۆكیكردن له‌ خوێندن به‌زمانى كوردى خۆپیشاندانێكى بۆ به‌رده‌م كونسوڵگه‌رى ئێران له‌شارى سلێمانى ئه‌نجامداو به‌نیازبوو له‌به‌رده‌م كونسوڵگه‌رى كۆبونه‌وه‌یه‌كى نارِه‌زایی رێكبخات به‌ڵام ئاسایشى سلێمانى رێگریى لێیانكرد.

كه‌مپینى شوناس چه‌ند رۆژێكه‌ خۆى راگه‌یاندووه‌و دژایه‌تى برِیارى رێگریكردن له‌ خوێندن به‌زمانى كورد ده‌كات له‌رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.

كه‌مپینه‌كه‌ سه‌رله‌بانى ئه‌مرِۆ به‌به‌شدارى زیاتر له‌ 60 رۆژنامه‌نوس و چالاكوان، خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م كونسوڵگه‌رى ئێران له‌سلێمانى سازكرد، به‌ڵام هێزه‌كانى ئاسایش نه‌یانهێشت خۆپیشانده‌ران نزیكى كونسوڵگه‌رى بكه‌نه‌وه‌و كۆبونه‌وه‌ى نارِه‌زایی سازبكه‌ن.

هێزه‌كانى ئاسایش ژماره‌یان زیاتر له‌ پێنج مه‌فره‌زه‌ى چه‌كداربوون و پارێزگارییان له‌ كونسوڵگه‌رى ده‌كرد. دواتر به‌رپرسانى كونسوڵگه‌رى له‌رێگى ئاسایشه‌وه‌ به‌خۆیشانده‌رانیان راگه‌یاند كه‌ نایانه‌وێت بیان بینن.

خۆپیشانده‌ران به‌نیازبوون یاداشتێك له‌باره‌ى نارِه‌زاییان سه‌باره‌ت به‌ رێگریكردن له‌خوێندن به‌زمانى كوردى پێشكه‌ش به‌كونسوڵگه‌رى بكه‌ن.

رێكخه‌رانى كه‌مپینه‌كه‌ له‌لێدوانیاندا بۆ میدیاكان نارِه‌زایی خۆیان به‌رانبه‌ر رێگریكردنى ئاسایشى سلێمانى ده‌ربرِی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە