کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ولێر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فارس باوه،ئێستاش مه‌سعود بارزانی

Monday, 03/08/2009, 12:00


لای خه‌ڵکی هه‌ولێر زۆر روون وئاشكرایە كە سەردەمانی فارس باوە ئامانجی بو خزمه‌تی شاری هه‌ولێر بکات، باش به‌یانی 11 ئاداری ساڵی 1970 که‌ئه‌و خه‌ڵکه‌ماندووه‌ی که خه‌بات و شه‌هیدیان دابوو هه‌موو هه‌قی خۆیان وه‌رگرت سه‌ره‌ڕای ئه‌و بێ ئیمکانیه‌ ته‌ی ئه‌و کاتی. خه‌ڵكی شار به‌دڵ و گیان ڵه‌گه‌ڵ شۆڕش بوو فارس باوه‌کوڕه‌جوتیار بوو سه‌ر دانی هه‌موو خه‌ڵكی ده‌کرد یارمه‌تی جه‌ماوه‌ری ده‌دا کابرایه‌کی زۆر به‌ به‌زه‌ی بوو قبووڵی نه‌ده‌کرد که‌س فه‌رز بێ له‌سه‌ر که‌س یان به‌ناو ی بێشمه‌رگه‌ غه‌در له‌خه‌ڵک بکرێت، له‌هه‌موو دوژمنه‌کانی شۆڕش بوری.

کاک عه‌بدولوه‌هاب ئه‌تروشی بارێزگای شاره‌که‌مان بوو کابرایه‌ک بوو له‌قیاده‌کانی با رتی بوو هه‌رگیز بێشمه‌رگه‌نه‌ی ده‌توانی سه‌ر پێچی بکات سزای ده‌دا به‌پێچه‌ وانه‌ی پارێزگای ئێستا کاک نه‌وز اد هادی توانای سه‌ر پێچیه‌کانی مه‌نسور و بشتیوانی باراستنی نیه‌.
هه‌ر له‌له‌هه‌ولێر تا باشوری عێراق کورد و عه‌ره‌ب بێشمه‌رگه‌ی خۆش ده‌ویست . خه‌ لک له‌به‌غدا ده‌هات بێشمه‌رگه‌ببینی، به‌س ئێستا هه‌موو خه‌لک بویته‌دوژمنی کورد له‌سایه‌ی سیاسه‌ته‌چه‌و ته‌کانی مه‌سعود خۆ نیشاندانه‌درۆیه‌کانی که‌نۆکه‌ری هه‌موو دوژمنه‌کانی کورده‌ته‌نیا شێرپه‌نجه‌ی میلله‌ت ی کورده‌. فارس باوه‌باشترین کادری بارتی و کورد بوو هه‌موومان له‌هه‌ولێر فارس باوه‌مان مان خۆش ده‌ویست به‌بێ به‌را مبه‌ر .
پیاوە ترسنوكەكانى پارتى كە خۆیان بە نزیك لە مستەفا بارزانى دەزانى بە قەدەر خه‌ نجه‌ره‌سپیه‌که‌ی به‌ر پشتی فارس باوە لە میدانى شۆرشدا بەدیارنەدەكەوتن ئازایەتى فار س باوە و ئه‌ و ده‌سته‌ پێشمه‌رگه‌فاره‌مانه‌ی که‌له‌گه‌ڵ خودی فارس باوه‌بوون، ئه‌و مروڤە مرۆڤیكى پاكى كوردبوو بەڵام هەركەسَیك لەناو حزبە فاشلەكەى بنەماڵە خەبات كاربێ ئە وە چە ند ناوناتۆرەیكى بۆ دروست دەكەن .
خەلكى كورد باش ئەزانن كە كێ شۆرشى ئاشبەتاڵ پێ كرد كێشَ بەنیازى شۆرش بوو لەپاش ئاشبەتاڵ فارس باوە یان ناچار كرد كە روو لە رژیم بكاتەوە نەوەك تێرور دەكرا لەریگاى پیاوە ترسنوكەكانى ساواکی ئێران پاراستن و تا قمەپێاوە كانى بنە ماڵە ناكۆكى فارس باوە و مسعودبارزانى لە چیەوە سەرى هەڵدا بنە ماڵە ى بارزانى ئامادە بوون شۆرش ئاشبەتاڵ پێ بكەن فارس باوەش رازى نەبوو شۆرشى ئەیلول ئاشبەتاڵ پێ بكریت كە چەندین سا ڵ بوو خەباتى تیا كرد بێ بسانەوە . ئه‌وه‌ بوه‌هۆ ی زۆر به‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان زیندان که‌ن له‌ئیران له‌وانه‌دایکی فارس که‌ دایکی 3 شه‌هید بوو، خێزان و براو و کوڕ و ژن و مندال .
ساڵانێکی زۆربوو‌ هه‌ر له‌ساڵانی 1970 کۆمه‌ڵێک فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پارتی بوبون به‌ کۆسپێکی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فادا بۆیه‌ که‌وتنه‌ پیلان دانان بۆ کوشتنیان ، هه‌ر له‌وکاته‌وه‌ سه‌رکردایه‌تی پارتی به‌ به‌رنامه‌ی وردی ده‌زگای به‌دناوی پاراستن فه‌رمانده‌ سه‌ربازه تێكۆشه‌ره‌کان له‌ناو بردووه‌ وه‌ک فاخیر مێرگه‌سۆری و بنه‌ماله‌که‌ی که‌باوکی 80 ساڵ بوو، چونکه‌ ئه‌م کادره‌ سه‌ربازیانه‌ هه‌رگیز ملکه‌چی خیانه‌ته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی با‌رزانی نه‌بوون . له‌پاش ساڵی 1975 وه‌مه‌سعود و پاراستن ده‌یانه‌وێ هه‌یبه‌تی فارس باوه‌بشکێنن‌ به‌ڵام نازانن که‌ خه‌ڵکی کوردستان زۆر ده‌مێکه‌ له‌ ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وته‌کان و خیانه‌ته‌کانی مه‌سعودی مه‌لا شاره‌زا بون که‌سیش باوه‌ر به‌و زوڕناژه‌نه‌ نه‌فس نزمانه‌ ناکات.
ئه‌مرۆ بشتیوان ێادق و باراستن به‌باڵبشتی مه‌سرور بارزانی هه‌ستاون به‌فێرکردنی خه‌ ڵكێكی مێرد منداڵی شا ره‌که‌مان به‌ئا ژه‌وه‌گێڕی هەستان بەناوزراندنى شا ره‌که‌مان به کرداری ته‌زویر کردن له‌هه‌ڵبژاردن و زۆرشت که‌دوور له‌ڕه‌وشتی هه‌ولێر دوورن وه‌پاراستن کردنی خه‌لک و بشت گیری کردنی خه‌ڵكێك که‌به‌س چه‌پڵه‌لێده‌ن کا ته‌ک مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور و پشتیوان له‌جێگایه‌ک بن و پێش کات خڕیان ده‌کاته‌وه خه‌ڵكی هه‌ولێر ئێستا خاوه‌ نی شاره‌که‌ی خۆی نیه‌هه‌ستاون به‌پاوانكردنى هەولێر بۆ خۆیان و خوێن ڕێژه‌کان میلله‌ته‌که‌مان.
زۆر خه‌ڵک به‌شیمانه‌که‌ده‌نگی به‌لیستی کوردستانی داوه‌باش ئه‌م ته‌زویره. من بڕوام وا بوو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکاتیه‌ناکات که‌شه‌ رعی نه‌بێ به‌ڵام مه‌سعود دیاره‌زۆر حه‌ز ده‌کات به‌زۆری خۆی بسه‌پێنی وه‌ک سه‌رۆك که‌ هه‌ڵبژاردن کۆتایی پێ هاتووه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سه‌رو بنی زمانی ئه‌و که‌نالانه‌ هه‌موو بژی کاکه‌ ‌ . هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ئه‌و که‌ناڵانه‌ خۆیان به‌ قسه‌که‌ری گه‌لی کورد ده‌زانن..به‌ڵام به‌و جۆره‌ ڕیکلام بکه‌ن بۆ سه‌رۆک نه‌ک ئامانجی خۆیان ناپێکن،،به‌ڵکو گیان و ڕوحی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له‌ هه‌موو داهێنانێک و هه‌ستێک ووشک ده‌که‌ن. له‌ هه‌مان کاتیشدا شه‌ڕێکی ده‌روونی له‌ نێو خه‌ڵکدا دروست ده‌که‌ن. هیوادارم مه‌سعود بارزانی ئاگای له‌و‌  به‌زمه‌ی میدیاکانیان نه‌بێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌ گومانم  که‌ ناڵه‌کانی ئه‌و دوو پارتییه‌ وه‌ک که‌ناڵه‌کانی ڕژیمه‌که‌ی سه‌ددامیان لێهاتیه‌،،ڕۆژانه‌ گۆرانی به‌سه‌رو باڵاو کارامه‌یی ئه‌و سه‌رۆکه‌ ته‌زویره‌ ده‌وترێت مه‌سعود بارزانی به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆێ به‌و به‌شه‌ی خه‌ڵکی کوردی بدرێت که‌ ئه‌وان به‌سه‌رۆکی  خۆیان نازانن. هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و دۆر لێ ده‌ر نه‌ماوه‌ بیهێنن بۆ بژی سه‌رۆک و به‌رزنرخاندنیان . ئه‌م  کاره‌ساته‌ نه‌ک هه‌ر به‌شێکی خه‌ڵكی کوردی بێزار کردووه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ ناڕه‌واییه‌ د ه‌ر ‌هه‌ق به‌وانه‌ی که‌ ئه‌وان وه‌ک سه‌رۆک په‌سه‌ند ناکه‌ن و گه‌له‌کۆمه‌یه‌ له‌و توێژ و چینه‌ی که‌ ئیشی به‌ سیاسه‌ت و کاری رێکخراوه‌یی نیه بۆیه‌ کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ که‌ چیتر ناوی سه‌رۆکانه‌نه‌مر نه‌کرێن و جه‌ماوه‌ر فێری که‌سپه‌رستی نه‌کرێن.
‌کاتی ئه‌وه‌ هاتیه‌‌که‌ وێنه‌ی ئه‌و سه‌رۆکه‌ له‌ دام و ده‌زگا حکومه‌ییه‌کان بێنه‌ خوارێ و به‌شێوازێکی شاره‌ستانیانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ‌ له‌گه‌ڵ ویستی خه‌ڵک و جێی کاری بگیرێت. کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌و که‌ناڵانه‌ بۆ قازانجی کێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد به‌ ته‌واوه‌تی ته‌رخان بکرێن به‌دا خه‌وه‌ئه‌و هه‌ولێره‌ی که‌زۆر تێكۆشه‌ر ی وه‌ک فارس باوه‌و هاوڕێ كانی فێره‌ کوردایه‌تی ڕه‌وشت جوانی کرد ئه‌وه‌پاراستن ده‌یه‌وێ جێی بێیان له‌هه‌ولێر ڕه‌شكاته‌وه‌و ه‌تا ڕاده‌یه‌کی توانیتیان. به‌لام خه‌ڵكه‌تێكۆشه‌رو دێرینه‌که‌ی

هه‌ولێر فارس باوه‌باش ده‌ناسی و مه‌سعود و دزه‌کانی باش ده‌ناسی که‌هه‌ولێریان چۆن پاوان کردوه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە