ئامانج له دروست بونی داعش
Saturday, 27/09/2014, 12:00
2074 بینراوە
ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م و گۆرانی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوودا. پێویست بوو دوو ئیمپڕاتۆریتی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (سه‌فه‌ویه‌كان. عوسمانیه‌كان)بچوككرێنه‌وه. بۆ چه‌ندین وڵاتی بچوك. ئه‌وا ئه‌مڕۆ و بۆ سه‌ده‌یه‌كیتر پێویسته دیسان خودی ئه‌و وڵاتانه بچوكتر بكرێنه‌وه. به جۆرێك هیچ وڵاتیك نه‌توانێت له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا ڕێگری بكات،
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی. پێویست بو ڕاسته‌وخۆ. شه‌ڕكه‌ره‌كانی خۆیان به‌شداری له وێرانكردنی ناوچه‌كه‌بكه‌ن. بۆ سه‌رخستنی سیاسه‌ته‌كانی خۆیان. ئه‌وائه‌مجار به كه‌ره‌سته‌یه‌كی پێشكه‌وتوتر ئه‌وكاره‌ده‌كه‌ن. كه خودی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كاردێنن بۆ دژایه‌تی ده‌وڵه‌ت و به‌شێكیتری خه‌ڵك له هه‌مان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه سه‌ره‌ی دێت. بۆ له‌ناوبردن و وێرانكردن،
ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردوودا ئه‌مریكا به‌و شێوه‌یه‌ی ئیستا باڵاده‌ست نه‌بوو به‌سه‌رجیهاندا و زیاتر به‌ریتانیا نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی داده‌ڕشت. ئه‌وا له‌سه‌ده‌ی نوێ‌دا به‌ریتانیا ده‌بێت شوین خواسته‌كانی ئه‌مریكابكه‌وێت و به‌پیی سیاسه‌تی ئه‌مریكا بۆ جارێكی‌تر نه‌خشه‌ی جیهان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. بكێشنه‌وه،
ئه‌مریكا بۆ سه‌رخستنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی بێگومان باشترین كه‌ره‌سته‌ی به‌كارهێناوه. كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ عه‌قڵیه‌تی عه‌شائیری عه‌ره‌بی و هاته‌ریب له‌گه‌ڵ ئسلامی ڕادیكاڵدا پێكهاته‌ی داعشیان دروستكردوه،
قازانجی ئه‌مریكا به‌پله‌ی یه‌كه‌م.
هه‌ڵته‌كاندن و بچوككردنه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. تێكشكاندنی كه‌مه‌ره‌ی شیعی كه ئێران خاوه‌ندارێتی لێ ده‌كات. هێنانه سه‌رخه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا كه جارجارێك له قسه‌ی ئه‌مریكا ده‌رده‌چون. به‌تایبه‌تی ئیسپانیا. كه داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ‌كرد. به‌زیندوكردنه‌وه‌ی سنوری ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس. گرنگیدان به به‌شێكی كورد كه هه‌رێمی كوردستانه و جێگیركردنی یان گواستنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی توركی بۆ هه‌ولێر. پێكدادانی داعش و په‌كه‌كه له باكوری كوردستان بۆملكه‌چ بونی ئاپۆ به به‌رنامه‌ی سه‌رمایه‌ی جیهانی. دابڕانی هه‌ردوو شاری پیرۆزی(مه‌ككه و مه‌دینه)له سعودیه و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئاینی هاوشێوه‌ی ڤاتیكان. له‌هه‌موشی گرنگتر ئه‌و ڕۆڵه‌ی كه له حه‌فتا ساڵی ڕابردوودا ئیسڕائیل بینیویه‌تی سه‌باره‌ت به سه‌ركوتكردن و لێدانی دژه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ڕۆژئاوا. له داهاتودا هه‌رێمی كوردستان ده‌یبینێت. هه‌رچه‌نده زۆر كاتیش ئیسڕائیل ئه‌مریكا و ئه‌وروپای په‌لكێشی سیاسه‌ته‌كانی خۆی ده‌كرد. له‌هه‌مان كاتدا ئیسڕائیش وه‌ك ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌كه پیربوه،
ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و تێڕامانه جگه له ئه‌مریكا. ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌شدابون له دروستكردنی داعشدا. به‌پێی كات هه‌ریه‌كه‌یان پڕیشكی وێرانكاریه‌كانی داعشبیان به‌رده‌كه‌وێت،