بۆ قوبادی حهقزاده!...
Sunday, 04/04/2010, 12:00
بابه‌تێکم خوێنده‌وه، له سه‌ر جێگا گۆڕکێکهی حاکم قوباد، سه‌ره‌تا لام ئاسایی بو، گوتم ڕه‌نگه حاکمیش ده‌نگی به لیستێکی ئۆپۆزیسیۆن دابێت، و ئاشکرابو بێت، هه‌ر بۆیه من وه‌ک خۆم هه‌واڵه‌که‌م بیست، له به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره، له سه‌فه‌ر بوم، و که گه‌ڕامه‌وه و پاش سه‌فه‌ره‌که‌شم کۆمه‌ڵێک ئه‌رک و کار وه‌ک هه‌میشه که‌وتو به سه‌رمدا، لێ له کاتی گهڕانهوهمداو بینی ئه‌و هه‌واڵه به چاوی خۆم، له سه‌ره‌تادا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم، له ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست‌دا، به‌ر چاوم و که‌وت و پاشانیش له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کاندا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا، خوێندمه‌وه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ی که به‌ڕێزیشیان بڵاوی کردۆته‌وه له گه‌ڵ هه‌مان بابه‌تدا خوێندمه‌وه، به کوردی و کرمانجی ئه‌مه لینکی ئه‌و بابه‌ته‌یه که هه‌م نوسه‌ر و شاعیر و پاشان حاکمی خاوه‌ن مۆڕاڵ و دڵسۆز بابه‌ته‌که‌ی خۆشی که له سه‌ری ده‌ربه‌ده‌ر کراوه(نه‌قڵ) تێدا تێههڵکێشکردوه
http://www.dengekan.info/dengekan/11/8555.html سه‌یره! نا سه‌یر نیه، من هه‌تا ئێستاش تێناگه‌م له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا هه‌ندێ شت ڕودهدهت، من دڵنیام ئه‌گه‌ر به ڕێکه‌وت و به بێ ویستی خۆشمان نه‌بێت، ڕۆژێک له ڕۆژان ڕێمان بکه‌وێته ناو جه‌نگه‌ڵستانه‌کانی ئه‌مه‌زۆن، یان ئه‌مه‌ریکای لاتین بۆ ناو هیندیه سوره‌کان، بۆ ساتێکیش دیمه‌ن و وێنه‌ی وه‌ها نا ته‌ندروست و بێ سه‌رو به‌ره‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی لای خۆمان ڕۆژانه ڕوده‌دات و ده‌بینرێت، نایبینین و نایدۆزینه‌وه، ئاخر له کوێی زه‌میندا هه‌بوه، حیزبێک ده‌ست وه‌ربداته ناو کار‌و پرۆژه‌کانی دادگاوه؟ بێجگه له‌و جهنگهڵستانهی که هه‌م وه‌ک کارخانه‌یه‌ک وه‌هایه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی مرۆڤی خێڵه‌کی و دڕنده‌و نا کامڵ، خه‌می گه‌وره‌ی من له‌م تراژیدیایه‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره له هه‌رێمی زه‌ردیشدا ڕویبدایه، لایه‌نی که‌م عه‌قڵ و مه‌نتق که‌مێک گومانی وه نێو خه‌یاڵماندا ده‌جوڵاند، لێ ئه‌وه‌ی مهخسهرهو شه‌رمی گه‌وره‌یه، له ژێر هه‌رێمی که‌سکدا و له ناو حیزبێکی به ناو سۆسیال دیموکرات‌دا، ئه‌م کاره نامرۆڤانه‌و دور له پره‌نسیبی سۆسیال دیموکراتیه‌وه ڕویداوه، که به ڕاست جێگای قسه له سه‌ر کردن و تێڕامانه! ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا، خاوه‌ن پێگه‌و ده‌سه‌ڵات و سامان و هێزی سه‌ربازیه، هه‌ر هه‌مان ئه‌و هێز و لایه‌ن و حیزبه‌ن که هه‌میشه‌و دایمه‌ن، به‌شێک بون له مێژوی ناپاکی و نادادپه‌روه‌ری و جه‌نگ و ئاشوب و وێرانکاری و قات و قڕی، له هه‌مو ڕویه‌که‌وه، سیاسی، ئه‌خلاقی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆشنبیر و فیکری، و هه‌تا دوای،
له دوای هه‌واڵه‌که‌و بابه‌ته‌که‌ی حاکم، ئه‌گه‌ر ڕاست و ڕاوان پێتان بڵێم فره نیگه‌ران و دڵته‌نگ بوم، تکام وایه بڕوام پێبکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی من پێم وا بو، ئه‌گه‌ر شتێک هه‌بێت له ووڵاتی ئێمه‌دا به ناوی یاساوه، ده‌بێت ڕۆڵ و کاریگه‌ری هه‌بێت، به‌رامبه‌ر به‌و هه‌مو نا یه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ریه‌ی که له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا، ڕۆژانه ده‌کرێت و ده‌بینرێت و ده‌بیسرێت، نمونه‌ی زیندوی باسه‌که‌شم، ئه‌وه‌یه، گوتم تۆ بڵێ یاسا ناسان و دادواران، خاوه‌ن ده‌نگ و حه‌ق بێژی نه‌بن، له ئاست نانبڕین و ده‌رکردنی ئه‌و هه‌مو خه‌ڵکه بێتاوانه‌ی که ڕۆژانه له نێو فه‌رمانگه‌و دام وده‌زگا حوکمی و حیزبیه‌کاندا، نان‌بڕاو ده‌کرێن و ده‌رده‌کرێن و ده‌نێردرێنه‌وه بۆ ماڵێکی خاڵی به تاڵ، لێ کاتێک هه‌واڵی(نه‌قڵ)کردنه‌که‌ی حاکمم بینی و بیست، وه‌ک چۆن ده‌ڵێن ئه‌ژنۆم شکا!..
هاوڕێ گیان، زانا*؛ به‌ڕێزم ، من سوپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریت کرد، و له بات زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان هاتیته مه‌یدانه‌که‌وه بۆ خڕکردنه‌وه‌ی واژو، لێ به‌ڕێزتان پێتان وایه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نرخێک له واژ و ده‌نگی ناڕازایه‌تی ئێمه بگرێت؟ به‌ڕێزم، ئێمه ڕۆژانه چه‌ندان جار واژو ده‌که‌ین و واژو خڕ ده‌که‌ینه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین کۆمه‌ڵگا ڕۆشنبیر بکه‌ین و تاک له‌وه حاڵی بکه‌ین که له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا، وازی به چاره‌نوسی میله‌تێک ده‌کرێت، ڕۆژانه چه‌ندان ژن دهپڕوکێن و ده‌سوتێن، ڕۆژانه چه‌ندان که‌س له زیندانه نهێنیه‌کاندا ڕوح ده‌سپێرن، ڕۆژانه، هه‌زاران منداڵ بۆ بژێوی ژیانییان له بات له خوێندگا بن، قۆنده‌ره‌ی سهرمایهداراکان خاوێن ده‌که‌نه‌وه له سه‌ر شه‌قامه ته‌زیوه‌کانی شار، ڕۆژانه هه‌زار جار له ناو موقه‌ده‌سی نیشتماندا سوکایه‌تی به خاک و ئاو ئه‌رزو ئاسمانیه‌وه ده‌که‌ن، هاوڕیم ، ڕۆژانه هه‌زاران گه‌نج نه‌فره‌ت له ڕاپه‌ڕین و سه‌رهه‌ڵدان ده‌که‌ن، نه‌فره‌ت له نیشتمانی گڵاو ده‌که‌ن و سه‌رهه‌ڵده‌گرن،.
هاوڕێ گیان، ده‌سه‌ڵاتی کوردی خاوه‌نی هیچ ئیتمایهکی ئه‌خلاقی و مۆڕاڵ‌و ئه‌ته‌کێتی مرۆڤانه نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی مێژو ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی له ده‌ست ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵهاتوه‌و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی خۆشه‌ویستی نیشتمانه‌که‌ی خۆیدا هه‌ناسه ده‌ده‌ت، نیوهیهکیش له پر که‌س نه‌یزانی له پێناوی چیدا گیانییان فیدا کرد، نیوهیهکیش له پێناو ئه‌م کورسیانه‌ی که بڕیاری ده‌رکردن و نانبڕاوکردنی تاکی کوردی له سه‌ر ده‌درێت، له جه‌نگی براکوژیدا ڕوحی پاکی خۆیان له پێناو بژێوی نان و چایه‌کدا به‌خت کرد،.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر ده‌نگی من ده‌گاته جێگای مه‌به‌ست و ویژدانی مردویه‌کی سیست و دیکاتۆریهکی پێڕادهچڵهکێت، ئه‌وه به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌که‌م ، من پاڵپشتی له حـــــــــاکــــم قوبای شــــــــاعیری هاو پیشه‌م ده‌که‌م، و بکه‌رانی ئه‌و بڕیاره نامرۆڤانه‌و دژ به یاسایه ڕیسواو شه‌رمه‌زار ده‌که‌م، و ده‌لێم نا بۆ دروشمی بریقه‌دار و ده‌سه‌ڵاتێکی دیکاتۆری وه‌ک سۆسیال دیموکرات و عه‌قڵی دواکه‌وتوی خێڵاکی و بنه‌ماڵه‌یی و حیزبایه‌تی و ناوچه‌گه‌رێتی...که له ده‌نگی جهکوشێکی ئازا‌و ئازاد ده‌تۆقێت و ده‌ترسێت، بڕوخێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی زمانی ئازادی و ده‌نگی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری بێده‌نگ و خه‌فه ده‌کات، نه‌فره‌ت له بکه‌رانی ئه‌و کردارا قێزهوندو ناشارستانییه،. سه‌ربه‌رزی و شه‌ره‌فی نیشتمان په‌روه‌ری بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی له ئاست ده‌نگ و دلیری ویژداندا، خاوه‌ن مۆڕاڵ و ده‌نگی دادپه‌روه‌رین..
تێنینی: ئه‌گه‌ر که‌مپین کرایه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تکایه ناوی من هاوپێچ بکه‌ن له گه‌ڵ ڕیزو حورمه‌تی زۆرم ..
بژی ئازادی و یه‌کسانی
به‌ڵێ بۆ کۆمه‌ڵگای دادپهروهوری یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌نگی ئازاد
هه‌ردی ئه‌حمه‌د؛ شاعیر و نوسه‌ر
به‌ریتانیا
* زانا، مه‌به‌ستم زانا سامان،ستافی ماڵپه‌ری ده‌نگه‌کان و نوسه‌ری نامه‌یه‌ک بۆ ته‌واوی نوسه‌ران و ڕوناکبیران، بڕوانه ئه‌م لینکه..
http://www.dengekan.info/dengekan/11/8582.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست