لاى ئاسۆى شێخ نورى تائێستاش مەلیك ماوە .
Sunday, 22/02/2009, 12:00
چاوپێكەوتنێكى ئاسۆى شێخ نوریم خوێندەوە لە سایتى ڕوداودا ,زۆر جار كە ئەم جۆرە نوسینانە دەخوێنیتەوە مرۆڤ لە ئاست بێ توانایى و لاوازى ئەم جۆرە كەسانەدا سەرسام دەبێت , ئاخر كەسێك بگاتە ئەم تەمەنە و یەك تۆز فڕى بە سەر سیاسەتەوە هەبێت ئەو قسانەى ئاسۆ ناكات , بۆیە ئەڵێم مەلیك ماوە لەبەر ئەوەى لاى ئاسۆ یاداشت مەزبەتەیە و دەنگ بەرز كردنەوە بۆ چاكسازى بەرد تێ گرتنە , چاوپێكەوتنەكە دورو درێژە ئەوەى من مەبەستمە ئەوەیە تائێستاش مام جەلال و سەرە مافیاكانى كورد هەر هێڵى سور و پیرۆزن لاى ئاسۆ , نازانم بۆ مرۆڤ ئەبێت ئەوەندە لاواز بێت بۆ دەبێت لەبەر هەندێك بەرژەوەندى شەخسى خۆت دیكتاتۆرێك بكەیتە مرۆڤێك كە ئیتر ژیان بێ ئەو قیمەتێكى نیە , من ئیشم بەزۆربەى ئەو چاوپێكەوتنە نیە , ئەوەى لەسەرى دەوەستم ئەوەیە تائێستا لاى ئاسۆ و نمونەكانى مام جەلال هەر هێڵى سورە بۆیە پێم خۆش بوو ئەوە بە ئاسۆو هاوشێوەكانى بڵێم كە سەركردە مافیاكانى كورد ئەوەندە كارى بێ قیمەتانەیان كردوە بۆیە لاى تۆ ناڵێم بەڵام لاى میللەت شتێك نیە ناوى هێڵى سور بێت و ئەگەر ڕۆژێك بێت ئەبێت هەموو سەرانى كورد بە خۆت و جەلال و مەسعودەوە ببرێنە بەردەم دادگاى گەل , ئاسۆ ئەڵێ ((ئهم باڵباڵێنه ههر ههبووه و ئهو كاته ئێمه كۆمهڵێك كادربووین ، دواى ئهوهى كۆمهڵێك دواى ئهو مهزبهتهى كهكرا بهرامبهر بهمام جهلال و دهسهڵاتهكانى مام جهلال ، بیرمان لهوهكردهوه ئێمهش ئهو بهردهى ئهوان گرتیانه مام جهلال ئێمه ئهو بهرده ههڵگرینهوهو بیگرینهوه خۆیان . ههموومان كۆبووینهوه كهپهیرهو لهرێبازو سیاسهت و سهركردایهتیهكهى مام جهلال بكهین , كه وهك كاریزمایهك سهیرى مام جهلال دهكهین . مام جهلال هێڵى سوورهو یهكێتى ناو یهكێتیش هێڵى سورهو ئێستاش ههر مام جهلال هێڵى سوره و نابێت رێگهبدرێت ئهو یهكێتییه تێكبدرێت))
ئا ئەمە پیاوەكانى تاڵەبانیە هەتا ئێستاش یاداشت بە مەزبەتە تێ دەگات چونكە لە سەر دەمى بەردا ئەژى , ئەو مەزبەتەیەى ئەو باسى دەكات ئەوە داواكارى میللەتێك بوو بۆ چاكسازى , كەچى ئاسۆ بەبەردى تێ ئەگات ,تائێستاش هەندێك كەس ماون نمونەى ئەم ئاسۆیە سەرە گەندەڵ و دزو خیانەتكارەكانى وەكو مەسعودو جەلال بە كاریزماو پیرۆز ئەزانن و ئەشیكەن بە فەرز بە سەرماندا كە ئەمانە هێڵى سورن و نابێت ئەم هێڵانە ببەزێنرێن , لە دنیادا بێجگە لەم كوردستانە هیچ سەركردەیەك نیە هێڵى سور بێت بێجگە لە مەسعودو جەلال و هیچ كادرو ئەندامێكیش نیە باس لەم مەسەلەیە بكەن بێجگە لە نۆكەرەكانى جەلال و مەسعود , بۆ ئەبێت مەسعود دوایى ئەو هەموو خیانەت و دزى و ووڵات فرۆشیە هەر هێڵى سور بێت و وەكو كاریزما سەیرى بكرێت , جەلالیش بە هەمان شێوە بۆ ئەبێت ئەویش هێڵى سور بێت لە ووڵاتان نیشتمان و سەروەریەكانى نیشتمان هێڵى سورن نەك سەركردەكان , بەڵام لێرە مەسعود و جەلال خیانەت دەكەن و ووڵات دەفرۆشن و هێڵى سور ئەبەزێنن , خراپ نیە , بەڵام نابێت خەڵك هێڵى سورى سەرە مافیاكان ببەزێنێ , ئەم ئاسۆیە ناهەقى نیە ئاواش بڵێ , لەبەر ئەوەى هەموو ئەو پۆستانەى ئەو بینیونى تیاى سەركەوتوو نەبوو گەندەڵ ترین كەس بوو بەڵام جەلال داڵدەى دابوو , ئەو كاتەى ئەم پارێزگارى سلێمانى بوو نرخى دادەنا برنج و شلەى سادە بە 1000 دینار بوو ئەم كردى بە هەزارو پێنج سەد دینار , دوایى ئەوەى لەئاراستەى یەك بونەوە گەڕایەوە بۆ باوەشى جەلال ئیتر جەلال مۆنیكاى پێدا و هەر بەهاتنەوەشى پارەیەكى باشى وەرگرت و خانوەكەى پێ تەعیمیر كرد , ئیتر ئەگەر بڵێت جەلال نەك هێڵى سورە بڵێت خواشە ناهەقى نیە , جەلال تەنها لاى ئاسۆ و نمونەكانى هێڵى سورە بەڵام لاى میللەت نە جەلال و نەمەسعودهێڵى سور نین و لە پوش برنج سوكترن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست