شێخ زاناكان لەهەولێردا زیندوو بونەوە
Monday, 31/05/2010, 12:00
هەموومان لەیادمانە چەند ساڵێك لەمەوبەر و لەسەر شاشەی كوردستان تیڤیەوە باندێكی تیرۆرستی قێزەون بەناوی باندەكەی شێخ زاناوە ئاشكراكرا، كەلەدانپیانانەكانیاندا باسیان لەوكارە نامرۆییانە دەكرد كە دژ بە خەڵكانی سڤیلی شاری هەولێر و دەوروبەری ئەنجامیان دابوو
هەر لە رفاندن و كوشتن و سەربڕین وتەنانەت هەتك كردنی ناموسیش.
دواتریش بۆ خەڵكی كوردستان ڕونبۆوە كە باندەكەی شێخ زانا بەجۆرێك لە جۆرەكان سەر بە پارتی بوون بەوەی لەدام ودەزگا هەستیارەكانی پارتی و حكومەتدا كاریان كردووە وە خودی شێخ زاناش پارتی بووە و ئاشنایەتی تەواوی لەگەڵ كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی ئەو كاتەی حكومەتی هەرێمدا هەبووە.
ئەی كەواتە پارتی بۆ بەوجۆرە ڕسوای كردن ،دیارە پارتی ئەوباندەی لەبەرچاوی كاڵی خەڵكی ڕەش و ڕوتی كوردستان ئاشكرانەكرد بەڵكو لەبەر ئەوە بووكە باندەكەی شێخ زانالەپارتی هەڵگەڕانەوەو كەوتنە ڕفاندن كوشتنی دۆستان ولایەنگرانیان.
لێرەدا ئەگەر سەرنج بدەین ئەبینین دەزگای پاراستن كە خۆی بەدەزگایەكی فەرمی پارێزەری هەرێمی كوردستان ناودەبات لە رەفتاریدا هاوشێوەی باندەكەی شێخ زانایە ، یاڕاسترە بڵێین كە ئەو دەزگایە هە ر باندەكەی شێخ زانایە بەڵام بە ستایلێكی نوێ ودەسەڵاتێكی تۆكمە ترەوە كار دەكات لەبەر ئەوەی دەزگای پاراستن دەبو ئەركی پارێزگاریكردنی كوردستان بوایەلە دەزگا سیخوڕیەكان وباندە تیرۆرستیەكان بەڵام بەپێچەوانەوە ئەم دەزگایە وەك ماری تۆپیو بەبەر چاویەوە دەزگا سیخوڕیەكانی میتی توركی و ئیتیلاعاتی ئێرانی و ئیستیخباراتی سوری بە كوردستاندا جرت و فرتیانە بەبێ ئەوەی زاتی ئەوە بكات پێیان بڵێت بەری چاوتان كلی پێوەیە ئەمە لەكاتێكدا هەر ئەودەزگایە وەك گوركی هار بەر بۆتە گیانی خەڵكانی سڤیلی كوردستان و ڕۆژانە بە ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆ هەڕەشەو گوڕەشە لە ڕۆشنبیران دەنگە ئازادەكانی كورد ئەكات و زۆر جاریش كارئەگاتە لێدان و سوكایەتی پێكردن وگەر پێویستیش بكات ئەیان ڕفێنن یاخود ئەیانكوژن .
كورد واتەنی هین بەخاڵی خۆی ئە وێرێت هەر كوردیش ئەڵێت شێری ماڵەوەو ڕێوی دەرەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست