مه‌سعود بارزانی و مافی چاره‌نووس
Tuesday, 28/12/2010, 12:00
مه‌سعود بارزانی له وتاره‌که‌یدا بۆ کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌ی به ئاماده‌یی میوانانی عێراقی و بیانی باسی مافی چاره‌نووسی کوردی وه‌ک به‌شێک له پرۆگرامی ئایندهی حزبه‌که‌ی کرد. هه‌رچۆنێ بی و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێ ئه‌م پرسه‌ی له‌م کاته‌دا هاروژاند، ئه‌مه بابه‌تێکی گرنگه‌و شایانی ئه‌وه‌یه به جددی باس بکرێ. له پێشه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌و چه‌ند سه‌رنجانه له سه‌ر قسه‌کانی بخه‌مه روو:
1. زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی گرنگی ئاخاوتنه‌که‌یان له سنووری کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌یدا ناساند واته وه‌ک قسه‌یه‌کی ئاسایی بۆ پێخۆری کۆنگره‌که به بێئه‌وه‌ی هیچ دامێن و لایه‌نی ستراتیجی و نه‌خشه‌سازی پراکتیکی هه‌بێ وهه‌ره‌شه‌ی زاره‌کیش بۆ سه‌ر هیچ که‌س دروست بکا. ئه‌وه بوو قسه‌که‌ش له زاری مه‌سعود بارزانی ده‌رنه‌چوو تا نێچیروان بارزانی که‌وته لێکدانه‌وه‌و راستکردنه‌وه. مه‌به‌ست چاره‌نووسه له ناو عێراقدا و په‌رله‌مانی کوردستان فیدرالی هه‌لبژاردووه‌و ته‌واو!
2.مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه ، به‌و سیفه‌ته ئه‌و مه‌نسه‌بێکی یاسایی هه‌یه که بۆی ده‌لوێنێ به جددی باسی مافی چاره‌نووس بکا گه‌رچی بۆ حیزبه‌که‌ی خۆشی بێ. واته وه‌ک که‌سێک که مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوا له په‌رله‌مان بکا، یاسا ده‌ر بکاو یاساکانی په‌سند بکات، ئه‌و ده‌یتوانی وه‌ک ئاگاداری به حیزبه‌که‌ی بڵێ داوا له په‌رله‌مان ده‌که‌م که به بریاره‌که‌ی سالی 1992 ی‌دا بچێته‌وه‌و موناقه‌شه‌ی مافی چاره‌نووس بکاو ئازادانه بریارێک له‌و باره‌وه بدا و دواییش ئه‌و بریاره‌ی په‌رله‌مان ده‌خه‌ینه ڕێفراندۆمه‌وه! ئه‌مه قسه‌ی یاسایی جددی ده‌بوو که قورسایی سیاسیی ده‌بوو،که بارزانی ده‌یتوانی بیکاو و دنیا به جددی وه‌ریده‌گرت! پیویستییه‌کی تری به‌جێهێشتنی ئه‌م مه‌سه‌له بۆ په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه که ئه‌م پرسه مه‌زنه‌و ئاڵۆزه‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌و هی تاکه حیزبێک نییه، جیاوازی بۆچوونیش ده‌رباره‌ی له‌م کاته‌دا به قازانجی یه‌کێتی و ستراتیجی یه‌کگرتووی کورد نییه.
2. قسه‌ی سه‌رانی کورد، چ هی کاک مه‌سعود چ مام جه‌لال، به پێوانه‌ی قسه‌و گفت و هه‌ڕه‌شه‌ی رابردوویان ده‌پێورێ، که هه‌موویان نیشانه‌ی لاوازی و بیسهروبهریان پێوه بووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی پێوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌وه بوو بێ، قه‌ت فڕیان به سه‌ر ستراتیج و پرینسیپه‌وه نه‌بووه. هه‌روا قسه‌ی شه‌خسی بوون نه‌ک هی ده‌زگاو پرۆسه‌یه‌کی ده‌ستووریی و یاسایی شه‌رعی که نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی خه‌لکی کورد بکات، بۆ بازاری رۆژ وتراون و له‌گه‌ل رازینه‌بوونی هه‌ندی موشته‌ری ده‌ره‌کی لێیان په‌شیمان بوونه‌وه.
ستراتیجی مه‌سعود بارزانیخۆ که سه‌یری قسه‌و گفت و هه‌ڕه‌شه‌کانی بارزانیش بکه‌ین وه‌ک ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر تورکیا له 2007 کردنی و ئه‌وانه‌ی ده‌رباره‌ی جه‌له‌ولا و خانه‌قین ئه‌وه دیسانه‌وه بی نه‌خشه‌یی و بێ ئاکامییان ئاشکرایه. بۆ نموونه: زیاتر له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که گرفتی سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا و خانه‌قین روویدا، هه‌موومان له بیرمانه که پارتی و یه‌کێتی له سه‌ره‌تا به‌وه رازی نه‌بوون ئه‌و لیوا کوردییه‌ی له وێیه بکشێته‌وه، ته‌نانه‌ت رازی نه‌بوون سوپای عێراقی بچێته ناو باره‌گا حیزبییهکانیشیانهوه تا بیانپشکنێ. مه‌سعود بارزانی هه‌ره‌شه‌ی کرد که هیزی تر ده‌نێرێ بۆ خانه‌قین و جه‌له‌ولا. دوای ئه‌وه یه‌کسه‌ر ون بوو. سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کرد. دوایی به ئاسانی ته‌سلیمی ئیراده‌ی سوپای عیراق بوون و ته‌نیا داوایه‌کیان ئه‌وه بوو حه‌فله‌یه‌کی خواحافیزی و سوپاس بۆ لیواکه بکرێ ئه‌مه‌ش نه‌کرا! گه‌رچی کاک مه‌سعود خۆی له چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی له 1/9/2008 ده‌ڵێ: [ئه‌و هێزانه‌ی عێراقی که جێی هێزه کوردییه‌که‌یان گرته‌وه به هه‌مان عه‌قلییه‌تی ئه‌و سوپایه ره‌فتار ده‌که‌ن که کوردیان ئه‌نفال کرد. ئێمه ئه‌وان به سوپای عێراقی تازه نازانین. ئێمه به به‌رده‌وامی سوپای دیکتاتۆری به‌عسییان ده‌زانین که کوردستان و عیراقیان وێران کرد."به‌لام ستراتیجی بۆ ئه‌مه چییه: گله‌یی و چاکه به چاو دادانه‌وه و هه‌ره‌شه‌ی جیابوونه‌وه!! بارزانی گله‌یی ئه‌وه ده‌کا که کورد خۆی ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوه له دروستکردنه‌وه‌ی سوپای عیراقی بۆیه نابێ ره‌فتاری وا بێ! با ده‌قی قسه‌کانی وه‌ک خۆی بنووسمه‌وه:
"ئێمه‌ین که سوپای عیراقمان دامه‌زرانده‌وه!"
هێزه کوردییه‌کانمان ئه‌و ناوکه بوون که سوپای نوێی عێراقیان دروست کرده‌وه."
We are the ones that founded the Iraqi army.
Our Kurdish forces were the nucleus that formed the new Iraqi army
به‌لام هه‌ر خۆشی دان به‌وه‌دا ده‌نێ: که ئه‌و سوپایه هه‌مان سوپای دیکتاتۆری ئه‌نفال و به‌عسه و کورد هیچ ده‌سه‌لاتێکی له‌و سوپایه‌دا نییه وده‌ڵێ که سوپاسالاری عێراقی بابه‌کر زێباری، که کورده‌و پارتییه، هیچ ده‌سه‌لاتێکی نییه‌و بۆ هیچ شتێ پرسی پێناکڕێ [دوایی بابه‌کر زێباری خۆی له چاوپێکه‌وتنێکدا دانی به‌وه دانا که هیچ ده‌وری نییه‌و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی هه‌موو به‌عسییه کۆنه‌کانن له شیعه]. مه‌سعود بارزانی له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ده‌لێ: 'هه‌موو شتێ له‌م ماوه‌یه‌دا له پشت ئه‌وه‌وه [زێباری] ده‌کرێ و مانه‌وه‌ی له کاره‌که‌یدا هیج سوودێکی نییه." {چاوپیکه‌وتنی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت، مه‌عد فهیاظ، 1/9/2008).
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه دان به‌وه‌ش داده‌نێ که کورد ئیختیاری تری له‌پێش بوو دوای رووخانی عێراق به‌لام ئه‌و و تاله‌بانی نه‌یانویست بۆشایی نه‌بوونی حوکم و ده‌سه‌لات له عێراقدا هه‌بێ و به‌ره‌و خوار چوون تا دروستی بکه‌نه‌وه. ده‌لێ: "ئه‌و ده‌وره‌ی کورد له مانه‌وه‌ی عێراق، یه‌کێتی عێراق، برایه‌تی کورد‌و عه‌ره‌ب له عێراق بینی زۆر گه‌وره‌تره له‌و ده‌وره‌ی لایه‌نی تر بینیویانه. ده‌وری کورد باش زانراوه‌و ناشێ ئینکاری بکرێ. به‌لام به داخه‌وه نایانه‌وێ دان به‌و دهورهدابنێن، ده‌یانه‌وی بیشێوێنن. دوای رووخانی رژێم، هه‌مووکه‌س ده‌زانێ که ئێمه ده‌مانتوانی شتێکی تر راگهیهنێنین. به‌هه‌رحاڵ، برام تاله‌بانی و من چووین بۆ به‌غدا و له‌گه‌ڵ برایانی تر هه‌وڵماندا ئه‌و بۆشایییه پڕ بکه‌ینه‌وه که دروستبوو بوو. ئێمه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا یارمه‌تیمان دا، هه‌روه‌ها له هه‌لبژاردنا وله داڕشتنی ده‌ستووردا. ناوچه‌ی فراوانی عێراقمان له تێرۆریزم و تێرۆریستان پاراست [ له وتارێکی تری مه‌سعود بارزانی له ئه‌مریکا دان به‌وه داده‌نێ که ئه‌وان 2000 که‌سییان له‌و پاراستنه‌دا به کوشت داوه]. ئێمه زۆر خێزانی عه‌ره‌بمان پاراستوون و به‌رده‌وامین له پاراستنیان که له له ئه‌نجامی کاری تێرۆریستی له ناوچه‌کانی تری عیراقه‌وه هاتوون بۆ هه‌رێمی کوردستان. له راپه‌ڕینی 1991 یشدا دوو فیرقه جه‌یشی عیراقی (فیرقه‌ی یه‌که‌م و فیرقه‌ی پێنجه‌م) له ناوچه‌ی ئێمه ته‌سلیم بوون. به‌لام تاکه سه‌ربازێکی عێراقی ئازار نه‌درا. راستییه‌که‌ی ئێمه ئیختیارمان دانێ، که بگه‌رێنه‌وه بۆ خێزانه‌کانیان یان کۆچ بکه‌ن بۆ ولاتێکی تر یان له کوردستان بمێننه‌وه گه‌رچی ئێمه هێشتا له ئه‌نجامی کاره‌ساتی ئه‌نفال و هیرشی چه‌کی کیمییایی سوپای عێراق خوێنمان له‌به‌ر ده‌ڕۆیشت." [ده‌قی قسه‌کانی هه‌مان چاوپێکه‌وتن)
ئێستاش ئه‌وا ده‌بینین وه‌زعی کورد له سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا چی به سه‌رهات و له خانه‌قین و شوێنه‌کانی تری کوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ره‌شه‌و چه‌وساندنه‌وه‌و تۆقاندن و ده‌ربه‌ده‌رکردنی کورد له ژێر سایه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌دا ده‌ستی پێکردۆته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و تاله‌بانی هیچیان پێ بکرێ ، یان بیانه‌وێ هیچ بکه‌ن یان ته‌نانه‌ت باکیشیان به‌و مه‌ینه‌ته هه‌بێ که دووباره کوردیان تێخستۆته‌وه.
هه‌ر له‌و رؤژه‌دا که مه‌سعود بارزانی وه‌ک مه‌لیکێک له کۆنفرانسی ههندهسهکراوی حیزبه‌که‌ی باسی مافی جاره‌نووسی ده‌کرد، "لێپرسراوی یه‌کێتی له جه‌له‌ولا .سه‌رچڵ عه‌دنان تایبه‌ت بۆ سایتی چاو‌دێر ڕایگه‌یاند:
رۆژ به رۆژ هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب بۆ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا زیاد دهكاتو كۆی گشتی هاورده‌كان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردو گه‌یشتۆته "4832" خێزان‌و له به‌رامبه‌ریشدا به پێی ئاماره‌كان زیاتر له "475" خێزانی كورد جه‌له‌ولایان جێهێشتوه‌و ڕێژه‌كه‌ش له زیادبوندایه." ئه‌مه ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه که تاله‌بانی و بارزانی به دوای که‌وتن و مه‌ترسییه‌که‌ی له جه‌له‌ولاو سه‌عدییه‌و قه‌ره‌ته‌په پێش دوو ساڵ ده‌رکه‌وتن. ئه‌و مه‌ترسییه‌ش چاوه‌روانی هه‌موو کوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌کات..
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م وه‌زعه‌ی خانه‌قین و جه‌له‌ولای 2008 لیکۆلهرهوهیهکی سیاسی گروپی قه‌یرانی جیهانیی (جوست هیلته‌رمان) وتارێکی به‌ناوی نووسیوه به ناونیشانی: "ئه‌وه‌تا کورد پاشه‌رۆژیان به چاوی خۆیان ده‌بینن و حه‌زی ڵیناکهن."
The Kurds have seen the future and they don't like it
مه‌به‌ستی ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئازاردان و ده‌رپه‌راندنی کورده له‌لایه‌ن سوپای عیراق و عه‌ره‌به‌وه. ده‌نووسێ: کورده‌کان داهاتوویان به چاوی خۆیان دی و حه‌زی لێناکه‌ن. حه‌مله‌ی سوپای عیراقی له دیالا که به رواله‌ت له دژی قاعیده‌یه ئێستا دژی کورده‌کانه که ده‌سه‌لاتیان به سه‌ر به‌شێک له‌و پارێزگه‌دا ده‌روا که به مێژوویی به کوردستانی ده‌زانن. کورده‌کان له‌وه ده‌ترسن ئه‌گه‌ر له دیالا، بیدۆڕێنن (وه‌ک چۆن ئێستا له جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په‌و سه‌عدیه دۆڕاندویانه)، ئه‌وا له‌و ناوچانه‌ش پاشه‌کشێیان پێده‌کرێ که به‌راستی گرنگن: له موسل و به‌تایبه‌تی له که‌رکوک. له به‌ر ئه‌وه‌یه که بارزانی له الشرق الاوسط ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی کردووه به‌لام هه‌ره‌شه‌کانی بارزانی تازه‌نین. که من له حوزه‌یراندا [2008) له عیراق بووم به‌رپرسانی کورد هه‌ره‌شه‌ی ئاشکرایان ده‌کرد ئه‌گه‌ر مالکی مادده‌ی 140 جێبه‌جێ نه‌کا ئه‌وا ئه‌وانیش له یاسادانان هاوکاری ناکه‌ن به‌تایبه‌تی یاسای نه‌وت و هه‌موارکردنی ده‌ستوور و یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان. به‌لام ئه‌م هه‌ره‌شه‌ش تازه نه‌بوون. ڕێکخراوه‌که‌م گروپی قه‌یران(کرایسس گروپ) باسی ئه‌نجامی ئه‌و ستراتیجییهنهی کردوده که کورد بۆ به‌رامبه‌ربوونه‌وه‌ی حه‌زنه‌کردنی مالیکی بۆ چێبهجیکردنی مادده‌ی 140 به‌کاری دێنن." هه‌ر وا باسی ئه‌وه ده‌کا چۆن له ئه‌نجامی فه‌شه‌لی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و گه‌فانه ، دیاره دوای تێپه‌ربوونی ده‌رفه‌ته‌کان و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی مادده‌ی 140، ئه‌وسا وایان کرد ئه‌نجومه‌نی که‌رکوک داوای ئه‌وه بکا بخرێته سه‌ر هه‌ریم و دواییش ده‌زانین که گه‌رچی پێشتر هه‌واڵی ئه‌وه هه‌بوو که به‌دڵنیایی ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی ده‌بێ، خۆپیشاندانیان به خه‌ڵکی کوردی چه‌وساوه‌و هێشتا ئاواره‌ی سه‌رماڵ و حاڵی خۆیان له که‌رکوک کرد‌و ده‌یانیان لێ شه‌هید کران‌و تاله‌بانی وه‌ک نیعمه‌ت، وه‌ک سه‌رۆک کۆمار، هه‌ر ماله شه‌هیده‌ی 2000 دۆلاری بۆ خوێنی کوره‌کانیان دانێ!! هه‌روا له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا مه‌سعود بارزانی دان به‌وه‌دا ده‌نێ که 250،000 کوردی که‌رکوک له‌لایه‌ن سه‌ددامه‌وه ئاوارهکرابوو، ئه‌وان نه‌یانتوانیوه، نیوه‌شیان بگێرنه‌وه. هه‌روا ده‌زانین ئه‌وانه‌ی گهراویشنهتهوه خۆیان گهراونهتهوهوهو زۆریان، دوای 7 ساڵ، هێشتا له مهلعهبهکهو و بینای تر وه‌ک ئاواره ده‌ژین و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ش که پاره‌ی گه‌رانه‌وه‌شیان وه‌رگرتووه نهگهراونهوهو هی تر هاتوون بۆ که‌رکوک و خوێندنی کوردی و ژیانی کوردی به گشتی له ژێر ترس و هه‌ره‌شه‌دایه. هه‌مووش ده‌زانین ئه‌مانه ئه‌نجامن بۆ هه‌مان سیاسه‌تی مونافه‌سه‌و تالان و ده‌سبه‌سه‌راگرتنی بینایه‌و خانووی حکومی و کڕینی که‌رامه‌ت و ویژدان به پاره‌و گه‌ران له دوای مه‌نسه‌ب و ده‌سکه‌وت و دزینی سه‌یاره‌و که‌لوپه‌لی ده‌وله‌ت و راوورووت (که سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی له کوردستانی ئازادی دوای راپه‌رین و دوای هه‌لبژاردنی ئازادی دیمۆکراتی خه‌لک له هه‌رێمی کوردستان ره‌چاویان کورد‌و بووه هۆی چه‌ندین سال شه‌ری مونافه‌سه‌و کوردکوژی) که‌چی به بێباکی له کوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش دووباره‌یان کرده‌وه، گه‌ر ئه‌م جاره نه‌بووه هۆی شه‌ری راسته‌وخۆ له‌به‌ر بوونی ئه‌مریکییه‌کان بوو، به‌لام بووه هۆی شه‌ری وێرانکردنی ره‌وشت و کوشتنی هه‌ستی کوردایه‌تی و کوشتنی ده‌رفه‌ته‌کانی سه‌ربه‌خۆیی و خۆدروستکردن.
زینده‌به‌چالکردنی مادده‌ی 140؟ ئه‌و ستراتیجه‌ی مه‌سعود بارزانی که قه‌یرانی بێودولهتی باسی ده‌کا، دیاره هه‌ر ئه‌و ستراتیجه‌یه، که مه‌سعود بارزانی جار له دوای جاردووباره‌ی ده‌کاته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی حیساب بۆ کات و ده‌رفه‌ت و واقیع و گۆرانه‌کان و هاوکێشه‌ی بگۆری هێزو پێوه‌ندییه‌کان و ئه‌گه‌ری رووداوه‌کانی دوات کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا بکا. یان به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت سیاسه‌تی ناوخۆی باش بکاو کوردایه‌تی بخاته جێی حیزبایه‌تی و کوردی بۆ ئاماده بکا. هه‌ره‌شه ستراتیجییه‌که‌ش ئه‌وه‌یه: ئێمه عێراقمان به سوپاکه‌یه‌وه دروست کرده‌وه. ئێمه به‌شداربووین له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، ئێمه به‌شدار بووین له دارشتنی ده‌ستوردا. ئه‌و ده‌ستوره عیراقی فیدرالی دروست کردوه. %80 ی خه‌لک ده‌نگی بۆ داوه. به پێی ئه‌و ده‌ستوره رازی بووین له عیراقدا بژین. هه‌ر لێی لابده‌ن ئێمه‌ش جیا ده‌بینه‌وه.! چونکه مافی چاره‌نووسمان هه‌یه!! به‌لام گرنگترین مادده‌ی ئه‌و ده‌ستووره بۆ کورد، که پێوه‌ندی به مافی چاره‌نووسه‌وه بێ، مادده‌ی 140 بوو، ئه‌وه نه‌ک لێی لادرا، وه‌ک ئه‌نفالکراوه‌کان زیندهبهچاڵیش کرا، چیتان کرد؟ به‌چی جیا ده‌بیته‌وه؟ چۆن جیا ده‌بیته‌وه؟ به که‌رکوک و کوردستانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش جیا ده‌بیته‌وه یان هه‌ر به‌و سێ پارێزگایه‌وه که هه‌موو رۆژ تورکیا‌و ئێران بۆمبابارانی ده‌که‌ن و مێشیشت میوان نییه؟ چت کردووه تا دنیا ئه‌وه‌ت ڵێ قبووڵ بکا؟ چ په‌یمانێكت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا،به‌ریتانیا، عه‌ره‌ب، نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکان، دنیا، مۆر کردووه، چ زهمانهتێکت به پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی جیهانی مسۆگه‌رکردووه، له ئه‌نجامی به‌خشینی دوو فیرقه له سالی 1991 دا‌و ئه‌وسا دوای 12 ساڵ دیسان دروستکرنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و سوپایه‌و ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی میلله‌ته‌که‌مانی ئه‌نفال کردووه له کاتێکدا عێراق هه‌ر نه‌مابوو، وه‌ک خۆت ده‌ڵێی کورد ده‌یتوانی [شتێکی تر] رابگه‌یه‌نێ؟ له کاتێکێشدا هێشتا ناو‌و ناونیشان و چیرۆک و مافی ئینسانی و یاسایی 200،000 مرۆڤی زیندهبهچالکراوی ولاته‌که‌مان ون و بێ خاوه‌ن بوو، هێشتاش دوای 20 سال ده‌سه‌لاتی کوردی و 7 ساڵ رووخانی رژێم هه‌ر وایه؟ شتێکی باشه مرۆڤ به به‌زه‌یی و ڵیبورده بێ، به‌لام له سه‌ر حیسابی له ناوبردن و تراژیدیای به‌رده‌وامی گه‌لی خۆت نا. ئه‌ی کوا خوێن و مافی ئه‌نفالکراوان؟ له جیاتی جێنۆسایدی سروشت و ژیان و دیهات و ئابووری و مێژووی شارستانی کورد ، له ئه‌نجامی وێرانکردنی 4000 دێهات و شارۆچکه‌و له ره‌گوریشه هه‌لکه‌ندن و ئاواره‌کردنی دوو ملیۆن مرۆڤی کورد، چ زامننامهی جیهانیی و یاسای قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌و زامنکردنی پاشه‌رۆژی ئه‌م نه‌ته‌وه‌تان به‌ده‌ستهێنا؟ له جیاتی كێ دوو فیرقه سووپای عیراقتان بی ئه‌وه‌ی وه‌ک راگه‌یاندنیش که‌س پێبزانێ یان داوای داوای ڵێبوردنیکردنیان له کورد لێ بکه‌ن یان هیچ ده‌زگایه‌کی ته‌نانه‌ت ناحکومی جیهانیش ته‌ره‌فی سێیه‌م ىێ تا هه‌ر نه‌بێ بۆ کورد به جوانمه‌ردی و ده‌سکه‌وتی سیاسی و ئه‌خلاقی بژمێردرێ، ، ئازادتان کرد تا بچنه‌وه پاڵ رژێمی سه‌ددام؟کێ پێی وتن پشت له 200000شه‌هید بکه‌ن و داوای سه‌ربه‌خۆیی و دلنیایی پاشه‌رۆژی ئه‌م گه‌له ره‌ت که‌نه‌وه‌و بچن [ئه‌و بۆشاییه‌ی} نه‌مانی سیستمی کوردکوژ پڕ بکه‌نه‌وه؟
صافی یاسری وتارێکی شیکاری شۆڤێنیانه‌ی ده‌رباره‌ی قسه‌کانی بارزانی نووسیوه له بلۆگه‌که‌ی خۆیدا له 16/12 بلاوی کردۆته‌وه. به‌لام پرسیارێکی مه‌عقولی کردووه، ده‌پرسێ گه‌ر مافی چاره‌نووستان ده‌وێ، 'ئه‌ی بۆچی گه‌رانه‌وه ناو کیانی عیراقی و ده‌نگتان بۆ ده‌ستورێک دا که ئعتیراف به عێراق وه‌ک یه‌ک کیان ده‌کا؟." نتساءل لماذا اذن عادوا الى الكيان العراقي ورفعوا شعار الفدرالية وصوتوا لصالح الدستور العراقي الذي يعترف بالعراق كيانا واحدا."
مافی چاره‌نووس و مرۆڤی کوردبهلام با ئه‌مه‌نده ده‌رباره‌ی رابردوو به‌س بێ که دیاره بۆ کورد رابردوو نییه‌و برینه‌کان و تاوانه‌کان هێشتا زیندوون و به‌رده‌وامن. با بپرسین مافی چاره‌نووس بۆ مرۆڤی کورد خۆی چ ده‌گه‌یه‌نی؟ ئێستا کورد باسی مافی چاره‌نوس ده‌کا که به مانا نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی بۆته بیریكی کۆن و به‌سه‌رچوو. مافی چاره‌نووس ئێستا زیاتر مافی مرۆڤه وه‌ک تاکی ئازاد که ژیانی خۆی له کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ده‌ستووری یاسایی ئازادا که ماف‌و ئازادییه‌کانی به ده‌ستوورو یاسا بپارێزێ و وه‌ک هاونیشتمانی مافی ژیان و کار و ده‌رفه‌تی یه‌کسانی هه‌بێ. دیاره وه‌ک مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یی هیچ مه‌رجێکی پراکتیسکردنی مافی چاره‌نووس نییه که کورد له 1991 ه‌که‌وه له هه‌رێمی کوردستاندا نه‌یبووبێ: ئازادی ته‌واوی خۆ به‌رێوه‌بردن له رووی یاسادانان و جێبه‌جێکردنی ده‌سه‌لاته‌وه. به‌لام ئایا چ مافێکی چاره‌نووسی بۆ ژنانی کورد فه‌راهه‌م کردووه؟ بۆ جووتیار‌و کرێکارانی کورد؟ بۆ گه‌نجی کورد؟ بۆ تاکی کورد؟ بۆ ئه‌نفالکراوان؟ بۆ خێزانی شه‌هیدان؟ بۆ که‌سانی ئاواره‌و ره‌تێنراو؟ بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یان ساڵه له ده‌ره‌وه‌ن و چاوه‌روان بوون نیشتمانێکی خۆیان هه‌بێ بۆی بگه‌ڕینه‌وه؟ بۆ گۆندیی و عه‌شایره له ره‌گ ههڵکێشراوهکان؟ بۆ کۆمه‌ڵگای کورد به گشتی وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌ک مۆدێرنه بکڕێ و یاسا‌و داپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی تێدا بچه‌سپێ و به‌های ئه‌خلاقی و ئینسانیی تێدا جێگیر بێ؟ کۆمه‌ڵگایه‌ک که سوود له‌و هه‌موو بودجه‌و ده‌رفه‌ته مه‌زنانه ببینێ تا له رووی ئابووری و به‌رهه‌می کشوکالی و سنعهتییهوه له سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێ؟ کۆمه‌لگایه‌کی مۆدێرن که هه‌موو ئازادییه‌کانی مرۆڤ به یاسا زامن کرابێ و پارێزرابێ و له به‌رهه‌مه مه‌زن و سه‌رسامکه‌ره‌کانی ته‌کنۆلۆجی سه‌رده‌م به‌هره‌دار بێ؟ کۆمه‌لگایه‌ک که که‌لتووری له ره‌گوریشه هه‌ڵکێشراوی بژێنێته‌وه به‌وه‌ی جارێکی تر گوندی کوردیی و دێهاتی کورده‌واری بکاته نێوه‌ندی کۆمه‌ڵ و ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و فۆلکلۆر و نه‌ریت و به‌های نه‌ته‌وه‌یی و به‌رهه‌می خۆماڵیی و پاراستن و به‌رهه‌مهێنانی خاک؟ به‌لام ئایا له مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی بارزانیدا خه‌لکی کورد ته‌نانه‌ت مافی ژیانیشیان هه‌یه؟ : جه‌وهه‌ر و سه‌ره‌تای ساده‌ی مافی چاره‌نووس ئه‌وه‌یه که خه‌لک ده‌بێ مافی ژیانی هه‌بێ. ژیان به‌هره و به‌خشیشێکی پیرۆزی خودایی و سروشتییه ئه‌به‌دی نییه‌و به رۆژو مانگ و سال ده‌پێورێ. کاتی رۆیشتووش بۆ که‌س ناگه‌ڕێته‌وه. به هه‌ده‌ردانی هه‌ر رۆژێ، مانگی، له ژیانی مرۆڤ تاوانکردنه به‌رامبه‌ر مافی ژیانیان و تاوانیشه به‌رامبه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه چونکه به‌ر له‌وه‌ی سامانی هه‌ر گه‌لێک سه‌رچاوه‌ی ئابووری و بازرگانی و بازاڕ بێ، سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و توانستی داهێنان و دروستکردن و بهرهههمهێنانی زه‌ینی و جه‌سته‌یی مرۆڤه. له‌مه‌دا، ته‌نانه‌ت خه‌ونه‌کانی مرۆڤیش هیزێکی داهینهرانهن. بۆیه هه‌ر رۆژێک و ساڵێکی ىێکاری ده‌رچوانی زانکۆ، گه‌نجان، کجان و ژنان، جوتیاران و گوندییان، خاوه‌ن به‌هره‌و پیشه‌زانه‌کان، هتد تاوانێکه به‌رامبه‌ر هێزه‌کانی ژیان و سه‌رچاوه‌کانی داهێنان و به‌رهه‌می نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێ له‌م ولاته‌دا. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌ىێته هۆی هه‌لته‌کاندنی شیرازه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و لاوازکرنی بنیاتنانی ژیانی هاوسه‌ری و پیوه‌ندی ساغی کۆمه‌لایه‌تی. به‌لام له به‌ر نه‌بوونی یاسای ده‌رفه‌تی یه‌کسان و جیاوازی بێویژدانانه ( که نموونه‌یه‌کی بچوکی زانراوی دامه‌زراندن و خانهنشێنکردنی هه‌زاران که‌سی مشه‌خۆری حیزبی و سه‌ر به حیزبه به مووچه‌ی پله‌ی وه‌زیری‌و جێگری وه‌زیر واته مانگانه به 5-6 ملیۆن دینار، له کاتێکدا مووجه‌ی خێزانی شه‌هیدێکی ئه‌نفال 100،000- 200،000 دیناره) ده‌یان هه‌زار مرۆڤی ئه‌م ولاته به‌ده‌ست بێ ئیشی و که‌مده‌رامه‌تی و بێ ده‌ره‌تانییه‌وه توانست و به‌هره‌یان سڕ کراوه‌و کوژراوه، ته‌نانه‌ت هیواو ئاواتیشیان زینده بهچال کراوه‌و تووشی ره‌شبینی بوون و هێشتا وه‌ک سالانی ره‌شی شه‌ری کوردکوژیی ئه‌وان، به کۆمه‌ل گه‌نجان سه‌ری خۆیان هه‌لده‌گرن به ڕێگه‌ی مه‌رگ و ئازاره کاره‌ساتدا تا بگه‌نه ئه‌وروپا یان هه‌ر ولاتیک له هه‌ر شوێنێ بێ به‌س له‌م دۆزه‌خه‌ی حیزبستانی بنه‌ماله‌و ده‌سه‌لاتی حیزبی رزگاریان بێ. هه‌ر رۆژه باسی مه‌رگ و کاره‌ساتی کۆمه‌له کوردێ له ولاتێکی دووری دنیادا ده‌بیسین.. هه‌ر ئه‌مه نا. مافی ژیان ته‌نانه‌ت به مانا جه‌سته‌ییه‌که‌شی له ژیر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی حیزبی‌دا له مرۆڤی کورد دامالراوه، هه‌ر له‌و کاته‌وه ده‌سه‌لاتی ئه‌و دوو حیزبه خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا سه‌پاند، مردن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆته هه‌رزانترین شت و ئاسایی‌ترین و قهزاوقهدهرترین رووداو له‌م ولاته‌دا.
ئه‌نفالی ژنان، ئه‌نفالی جادده‌کانی مه‌رگ، زیادکردنی ترسناکی نه‌خۆشی سه‌ره‌تان و نه‌خۆشی دڵ، هێنانی خواردنی ئێکسپایه‌ر و بلاوکردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی ژه‌هراوی له ناو گه‌نجاندا، زیادبوونی حالاتی خۆکوشتن و نه‌خۆشی ده‌روونی، کوشتنی هه‌ستی نێشتمانی و کوردایه‌تی و هه‌ستی کۆمه‌لگه‌یی و هاوولاتێتی، به‌ره‌لایی ئه‌منی و ئیهانه‌ی که‌رامه‌تی خه‌لکی کورد له‌لایه‌ن چه‌کدارو مافیاوه: ئه‌مانه‌ن مافی چاره‌نووسی مرۆڤی کورد له مه‌مله‌که‌تی حیزب و بنه‌ماله‌دا. خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی تری هه‌ره جه‌وهه‌ری مافی چاره‌نووس ئازادی ئینسان بێ، ئه‌وه به تیڕۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان و ئیهانه‌کردنی دوای تیڕۆرهکهی و، به ئیمزاکردنی یاسای خۆپیشاندان هه‌ر له کاتی کۆنگره‌که‌یدا: مه‌سعود بارزانی به روونی ده‌ریخست چ مافێکی چاره‌نووسی بۆ خه‌لکی کوردستان ده‌وێ. یاسای هه‌لبژاردنه‌که‌ی ئه‌و یاسایه‌یه که رژێمه تۆتالیتاری و فاشیسته‌کان شانازی پێوه ده‌که‌ن. یاسایه‌که بۆ کوشتنی دیمۆکراسی و ئازادی ده‌ربڕین و خۆنیشاندانی خه‌لک بۆ ده‌نگ ههلبڕێن به‌رامبه‌ر تاوان و ناهه‌قی و جیاوازیگهری و ناعه‌داله‌تییه‌کانی ده‌سه‌لات. کاتی ئه‌وه هاتووه خه‌لکی کوردستان خۆیان بریاری چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن و ئه‌و ماف و ئازادی و که‌رامه‌ته بستێننه‌وه که ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه‌یی داگیرکه‌ر و بێداد، لێی داگیرکردوون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست