بارزانیزم یان شهرمهزاریزم
Wednesday, 29/02/2012, 12:00
داگرتنی وێنه‌که‌ی مه‌لا مستافا بارزانی،کاردانه‌وه‌ی زۆری له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتیه‌وه به دوا داهات،هه‌ر چه‌نده داگرتنه‌که‌شی پێم وایه ئازایه‌تی تێدا نه‌بوه،به‌ڵکو شتێک بوه به ڕێکه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و فرسهتچیهدا تێپه‌ڕیوه،بادانه‌وه خێراکه‌ی و پاساو هێنانه‌وه‌که به ڕونکردنه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ن.
ڕاگه‌یاندنی گروپی بارزانیزمیش یه‌کێکه له تازه‌ترین کاردانه‌وه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی مسته‌فا بارزانی،به‌و پێیه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هاتوه،گه‌ره‌کیانه ئه‌و زاته بکه‌نه سیمبولێکی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستاندا،له هه‌موی سه‌یرتر ئه‌و گروپه سێ دروشمیان به‌رزکردۆته‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فادا،که بنه‌ماڵه‌که‌ی و خودی پارته‌که‌شی به سه‌د و هه‌شتا پله‌ی پێچه‌وانه پێی نامۆن و له هه‌مو ته‌مه‌نیاندا دژی ئه‌و دروشمانه به ناوی شۆڕش و کوردایه‌تیه‌وه جه‌نگاون.
ئاڵا..نه‌ته‌وه..خاک:
ئه‌وانه ئه‌و سێ دروشمه‌ن،گروپه‌که‌ی بارزانیزم له‌پاڵ لۆگۆکهیاندا دایان ناون،ئاڵا وه‌ک سیمبولی ناسینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه له‌و دیو سنوره‌کانه‌وه سه‌نگ و قورسایی زۆر زیاتره وه‌ک له‌وه‌ی له ماڵه‌وه بیشهکێنیهوه،له‌وه‌تای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی فه‌رمانڕه‌وایی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن،چه‌ندین جار به نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکی کوردستان چونه ده‌ره‌وه،له بری ئاڵای کوردستان،ئاڵای ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستانیان له پشت بوه،یان مه‌سینه‌ی ده‌ستی که‌نیزه‌که‌کانی سه‌رده‌می سوڵتانه عوسمانیه‌کانیان له پشت و ته‌نیشت بوه،له‌و باره‌وه زۆریش گوتراوه و ڕه‌خنه‌یان لێگیراوه،به‌ڵام به چه‌ند وشه‌یه‌کیش وه‌ڵامیان نه‌بوه.
کورد وه‌کو نه‌ته‌وه له هه‌مو به‌شه داگیرکراوه‌کاندا،ئه‌وه‌نده‌ی به ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی توشی نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری بون،هیچی که‌متر نه‌بوه له‌وه‌ی که دوژمنه‌کانی به‌سه‌ریان هێناوه،جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر که‌وڵی ئه‌و نه‌ته‌وه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان کردۆته ملیۆنه‌ر و ملیاردێر و رۆژانه‌ش لافی شۆڕش و کوردایه‌تی له ڕاگه‌یاندنه‌کانیاندا به خه‌ڵک ده‌فرۆشنه‌وه،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم مێژوی هیچ که‌سێک ته‌نها دیوێکی ببینرێت و خوێندنه‌وه ته‌نها بۆ لایه‌نێک یان چه‌ند لایه‌نێکی بکرێت،به تایبه‌تیش ئه‌و که‌سانه‌ی وه‌کو مه‌لا مسته‌فا بارزانی چاک یان خراپ،له نێو شه‌پۆلی ڕوداو و هه‌ڵچون و داچونه‌کانی سه‌رده‌می خۆیاندا بون،به‌ڵکو ده‌بێت ڕه‌نگی ڕوداوه‌کان وه‌ک خۆی ڕاڤه‌ی بۆ بکرێت،به‌ڵام کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی له‌وه‌دایه،ڕازی نین به هیچ شێوه و جۆرێک باسی که‌م و کورتی و شکسته‌کانیان بکرێت،به کورتیه‌که‌ی ده‌یان هه‌وێت مێژویه‌کی ساخته بۆخۆیان دروست بکه‌ن و به زۆریش به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردی دا بسه‌پێنن،که ئه‌وه‌ش دروست پێچه‌وانه‌ی زانستی مێژویه به پێی پێوه‌ره‌کانی زانستی سه‌رده‌می مێژو.
ئه‌وانه‌ی ده‌بنه سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی یان بونه سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی،له مێژوی کۆن و نوێ‌دا،ئه‌و که‌سانه بون له‌گه‌ڵ خۆشی و ناخۆشیه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیاندا بون،بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له پێناویدا تێکۆشاون،سه‌ره‌نجام که گه‌یشتبنه دوا مه‌نزڵ و نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌به‌ری ئه‌و ڕه‌نجه‌یان خواردوه،یان له پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا بونه‌ته قوربانی و کۆتایی به ژیانی خۆیان و که‌سه نزیکه‌کانیان هاتوه،خۆکردانه خه‌ڵک و مێژو کردویانن به سیمبول و له دنیای ده‌ره‌وه‌ش وه‌ک سیمبول ناسراون،بۆ نمونه شۆڕشگێڕێکی وه‌کو گیڤارا،ته‌نها نه‌بو به سیمبولی ئه‌رجه‌نتینی و کوبی و پۆلیڤیهکان،به‌ڵکو بۆته سیمبولی که‌سایه‌تیه‌کی شۆڕشگێر له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا،نیلسۆن ماندێلا ش به هه‌مان شێوه نه‌ک هه‌ر له ئه‌فریقای باشور و ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕه‌ش پێستیان تێدایه، له هه‌مو جیهان بۆته سیمبول و له وێست مینیسته‌ری له‌نده‌ن په‌یکه‌ری ڕێزلێنانی بۆ دروست کراوه،چه‌ندانی دیکه‌ش به جۆره‌ها شێوه،به‌ڵام مه‌لا مسته‌فای بارزانی،له ڕوخانی کۆماری مه‌هاباد دا له بری به‌رگری و خۆ فیدا کردن ڕاده‌کات و قازی و ئاوهڵهکانیشی له سێداره ده‌درێن،مه‌لا مسته‌فا له پێناو دڵنیایی سه‌لامه‌تی گیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی شکست به شۆڕشێکی گه‌وره دێنێت و ده‌ست به‌سه‌ر سامانی شۆڕشه‌که‌شدا ده‌گرێت و خه‌ڵکیش ئاواره و ماڵ‌وێران و هیوا بڕاو ده‌کات.
مه‌لا مسته‌فای بارزانی دوای خۆی،کوڕ‌و نه‌وه‌کانی درێژه به ڕێبازه‌که‌ی ده‌ده‌ن،یه‌که‌مین چه‌خماخه‌ی شۆڕشی گوڵانیان به کورد کوشتن ده‌ست پێکرده‌وه،به هاوکاری ڕژێمی تورکیا له ناوچه‌ی هه‌کاری باکوری کوردستان،ده‌یان پێسمه‌رگه و سه‌رکرده‌ی کوردیان شه‌هید کرد،دواتریش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دوا به‌دوای شۆڕسی گه‌لانی ئێران 1979 شان به‌شانی هێزی داگیرکه‌ری ئێڕانی که‌وتنه وێزه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی که ئێستا نهکهوتبونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ند سمایلی ماملێ، له کتێبێک‌دا که باسی میژوی هونه‌ری بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌کات و دێته سه‌ر باسی باوکی حه‌سه‌نی ماملێ،ناتوانێت خۆی له ڕوداوه ڕامیاریه‌کان ببوێرێت و باسی ئه‌و کاتانه‌ی شاری شنۆ ده‌کات که چۆن زاڵه‌یان بوه به‌ده‌ست هێزه‌کانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و ده‌گێڕێته‌وه له شه‌وێکدا هاتن باوکمیان برد،ئێستاش نه‌گه‌ڕایه‌وه و نازانین روفاتهکهشی له کوێیه،به کورتی شوێنێک نیه له خاکی کوردستاندا،ئه‌وان نوێژی ناپاکی و خوێن ڕشتنی کوردیان له‌سه‌ر نه‌کردبێت،له سه‌رده‌می ئێستاشدا خێر و بێری ئه‌و خاکه‌یان وه‌کو غه‌نیمه‌ت بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌که‌یان قۆرخ کردوه،که‌چی گه‌وجانه دێن و کۆمه‌ڵێک کۆیله‌ی خۆیان ئاسایی ده‌هێنن دروشمی خاک و ئاڵا و نه‌ته‌وه له پاڵ وێنه‌که‌ی مه‌لامسته‌فا پێ به‌رز ده‌که‌نه‌وه.
سه‌رده‌م له دوای سه‌رده‌میش به پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، به جۆرێک له جۆره‌کان ناپاکی له خاک و نه‌ته‌وه و سیمبوله‌کانی ده‌که‌ن،نزیکترینیان ناپاکی 31ی ئابی سالی 1996 بو،که مه‌سعودی کوڕی مه‌لا مسته‌فا به شانازیه‌وه بانگهێشتی سوپای داگیرکه‌ری به‌عسی کرد بۆ داگیرکردنی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم و تا ئێستاش هه‌ر به داگیرکراوی به میرات بۆ ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ماوه‌ته‌وه،به سه‌رنجدانێکی کورت و خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد بۆ مێژوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕایه‌ی ئه‌و گروپه ناوێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌یان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردوه،ده‌بوایه له بری ئه‌وه ناویان نابایه شهرمهزاریزم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست