کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەبری بوختان، سەرڕاستانە رەخنە بگرە!

Thursday, 22/12/2011, 12:00


لەسایتی كوردستانپۆست وتارێك لەلایەن"كۆنە شوعییەك"بڵاوكراوەتەوەو لێرە بە كورتی وڵامی دەدەمەوە:
1- دەبوو ئەو بەڕێزە بەناوی خۆیەوە رەخنە بگرێ، نەك بەناوی نهێنێ، شوعییەت مرۆڤ فێری هەڵویستی بوێرانە دەكات وپاشان من هیچ كێشەیەكم لەگەل هیچ رەخنەگرێكم نییە.
2- من ئیلتزامی حزبی بە هیچ لایەنەكەوە نییە.
3- هیچ بەرژەوەندییەكی تایبەتیم نییە بۆ بەفریۆدانی خەڵك. پارە و پلەوپایە بەلامەوە قیزەوەنن و بێزم دێتەوە لێیانەوە نزیك ببمەوە.
4- لەچەندین وتار ئیدانەی گرتن و سوتاندنی بارەگاو ئەندامانی یەكگرتووە كردووە. ئایا شوعییەت فێری درۆ و بوختانكردنی كردوویت؟ هەموو نووسینەكان لە سایتی ئیمڕۆ، كوردستانان و كوردستاننێت بڵاوكراونەتەوە.
5- ئیدانەی هەڵویستی هاوپەیمانی و متمانەكردنیان بە بەعسی و تایفەگەرەكان لە دیالە كردو بە چالاكی ناو شار و بەیاننامە و گفتوگۆ فشارمان بۆیان هێنان و هەڵوێستەكەیان گۆڕی و دەستیشیان خۆش بێت، بەڵام جەنابی(سەرشێواو) رێگەی درۆكردنی گرتۆتەبەر.
6- بەڵێ ئێستاش رەخنە لە ئۆپۆزیتسیونی ئیسلام لیبڕاڵ و رەشبیرەكانیان بە مایگل رۆبنەكەی ئینتەرپرایزی ئەمریكی تاوانبار دەگرم كە زۆر لە دەسەڵاتەوە جیاواز نین. رەخنەكانی من لە دەسەڵات و ئۆپۆزیتسیونە كۆنەپەرەست و لیبڕاڵ لەپێناو ئەڵتەرناتیڤی هێز و لایەنی چەپە. بۆ نموونە لە سوید چەندین ئۆپۆزیتسیون هەیە، بەڵام ئۆپۆزیتسونی حزب و لایەنە چەپەكان هاوپەیمانی و هاوكاری و بەرە لەگەل ئۆپۆزیتسیونی رەگەزپەرەست و فاشیستی ناكەن. هەڵویست و هەوڵ و بۆچوونەكانم لە خزمەتی ئۆپۆزیتسیونی دەرەوەی پەرلەمانەو لەمەشدا كەمایەتین و ئابلۆقەدراوین! 
7- من منەتم بە هیچ حزب و لایەن و راگەیاندنی جەواشەكار كە بەعسیانە رەفتاردەكەن نییەو بە گوێرەی توانا هەوڵ و بۆچوونی خۆمان رادەگەیەنین... ئەگەر رەخنەتگرت، بە ویژدان و سەرڕاستی بیگرە.
سەلام عەبدوڵڵا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە