بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


سامان ڕەسوڵپوور: داعش و گەمارۆی کوبانی

Monday, 28/07/2014, 12:00


لە گۆشەو کەناری شاری بچووکی کوبانی لە کوردستانی سوریە (رۆژئاوا) ئەو رۆژانە شەڕیکی قورس لە ئارادایە. لایەنێکی ئەو شەڕە هێزەکانی داعشە ولایەنێکی دیش / یەکینەکانی پاراستنی گەلە / کە هێزی پاراستنی کوردەکانی سوریەن ئەو شەڕە قورسترین شەڕی دووساڵی رابوردوویە لە کوردستانی سوریە. نیگەرانیەکان وا نیشان دەدەن کە تڕاژیدیایەکی مرۆوی رووی لە زیاد بونە بێ. سەرچاوەی ئەو شەڕەانە کوێیە؟ داعش چی لە کوبانی دەخوازێ؟ نیگەرانیەکان لە کوێ سەر چاوە دەگرن؟
کوردەکانی سوریە لە سەرەتای ئاڵۆزیەکان لەو وڵاتە، ستڕاتیژیەکی سێهەمیان هەڵبژارد ورایانگەیاند کە نە لەگەڵ بەشار ئەسەد دەجەنگن ونە لەگەڵ ئۆپۆزیسیونی سوریە.لەلایەکی دیکە بەشار ئەسەد لەو ناوچانانەی کە تەنگاو بوو لە کردەوەیەکی تاکتیکیدا هێزەکانی لە کوردستانی سوریە بردە دەرێ، لەلایەکی دیکە هێزەکانی پ،ی،د، کە وەکی شاخەی سوری پ،ک،ک، دەناسرێ ئەو بۆشایەیان پڕ کردەوە وهێدی هێدی هێزەکانی نیزامی خۆیان رێکوپێک کرد وسیستمی سیاسی تازەیان بۆ خۆیان دروستکرد. ئەو سیستمە/ خۆسەری دێمۆكڕاتیکی / ناو لێ نراوبەکردەوە بوو بە سێ کانتۆن یا پارێزگای کۆنفدڕاڵی لە کوردوستان سوریە.(رۆژئاوا) .
کاتێک کە کوردەکان بەرەو پێکهێنانی سیستمی،، خۆسەری....،، هەنگاویان داویشت هێزەکانی / داعش / هێرشەکانی خۆیان دژی کوردی سوریە دەست پێکرد.بەشی زۆری ئەو شەڕانە لە ناوچەی ،، سەریکانی یا ڕەئسولعەین،، ئەنجام دەدران.کوردوکان توانیان بەرە بە بەرە پاشەکشە بە داعش بکەن وتا رادەیەک پێگەی هێزەکانی جیهادی بەرەو لاوازی بەرن. بەڵام داعش لە هەر دەرفەتێک بۆ زیاد کردنی هێرشەکانی خۆی کەڵکیان وەردەگرت. لەوناوەدا جگە لە هێزەکانی نیزامی دوو لایەن، ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی سڤیلی کورد کەوتنە بەر هێرشەکانی داعش.
بە پێی دوایین گوزاریشی چاوەدێرانی مافی مرۆڤ لە سوریە لە یەکێک لە دوایین کردەوەکانی داعش دژی کورد ١٥٠ قوتابی کورد بە دەستی داعش رفێندراون کە تا ئێستا هەواڵێک لە چارەنوسی ئەوانە لە دەستدا نییە.پرسیار ئەوەیە: بۆ داعش هێرش دەکاتە سەر کوردان ؟ هۆی سەرەکی ئەو هێرشانە هاوپۆشی سیستم بووە؟ لە لایەک داعش بە دوای دروستکردنی/ خەلافەتی ئیسلامییە / لە بەشێک لە خاکی سوریە ولەلایەکی دیکە ئەو ناوچانەی کە دەبوایە لە ژێر دەسەڵاتی داعش بوایەن، بەڵام لە ژێر دەسەڵاتی سروشتی کوردستانی سوریەدان.
بە واتایەکی دیکە داعش لە گەڵ کەسانێک شەڕ دەکا کە دانیشتووی ئەو خاکەن.بە پێچەوانەی هێزەکانی جیهادی کە ئەندامەکانیان زۆرتر لە وڵاتانی دورونزیکی ناوچەکە هاتوونە سوریا. هێزەکانی جیهادی داعش و(گریلا) سەرەتا لە بواری چەکو چۆڵ وەک یەک بون. هەرچەند گریلا بە رێکخستن ترەورێکوپێکترە. بەڵام ئەو پێوانەیە لە مانگی رابووردوودا گۆڕا. داعش دوای گرتنی / موسڵ / هەم لەبواری مادی وهەمیش چەک بە هێزتر بووە بۆیە ئێستێ خاوەنی تۆپ وتانک و چەکی قورسە. بۆیە هێرشەکان دژی کورد بە تووندی دەستی پێکردووە ومەبەستی سەرەکیش شاری/ کوبانی / بووە کە دانیشتووانی ٥٠،٠٠٠ کەسە. ئێستێ شەڕ بەرانبەرنییە ورۆژانە گیان لەدەستدانی مرۆوەکان رادەگەینرێ.
کوردەکانی سوریە بارودۆخی نائاساییان راگرتووە. بەرپرسانی سیاسی (کانتۆنی کوبانی) داوای لە کەسانی ١٨ساڵ بەرەوسەر کودووە بۆ پێشگرتن لە داگیرکردنی شار. ئەوانیش پەیوەست بون بە گریلا. تەنانەت گەورەساڵان ئەو کەسانەی کە لە تورکیا (و: مەبەست باکوری وڵاتە) سنوریان بەزاندووە گەیشتوونە کوبانی تا ئەو شارە لەدەست کوردەکان نەچێ.

جیاوازی ئیدئۆلۆژی کوردەکان وداعش:
شەڕی کوردەکان وداعش تەنیا لەسەر جوغڕافیا یا سنوری سیاسی نییە. ئەو دوو هێزە لە بواری ئیدئۆلۆژی دوو رێڕەوی مەزنی دژ بە یەک ڕەچاو دەکەن.داعش گرووپێکی تووندئاژۆی زێدەڕۆیە کە باوەڕی بە ئازادی / ژن / نییە. لە لایەکی دیکەوە فرەڕەنگی ودێمۆکڕاسی لە لای وان پێگەو باوڕیی نییە لە زێدەڕۆییدا سنور ناناسن. لەلایەکی دیکەوە کوردەکان هێزێکی / سکولارن / ویەکسانی ژن وپیاو یەکێک لە بەهاکانی مەزنە لە کۆمەڵگای کوردوستان. زنیکەی نیوەی هێزەکانی پاراستن لە ژنان پێک هاتوون. ئەوان هەم بۆ شارو وڵاتی خۆیان وهەم بۆ ئازادی دەجەنگن. لەلای کورد هاوسەرگیری لە تەمەنی ١٨ساڵ بۆ خواروو قەدەغەیە. گریلاش دەبێ تەمەنی ١٨ساڵ بۆ خواروو نەبێ. جگە لە وانەش لەو سیستمەداکەمینەکانی وەک ،ئاشوری، مەسیحی،بەشدارن چون ساڵەهایە ئەو مافە رەچاو نەکراوە.
هەر بۆیە کوردەکان نیگەرانن کە لە لایەک تووشی شەڕێکی گران بون لە گەڵ داعش ولە لایەکی دیکەش جیاوازی ڕامان لە گەڵ ئەو رووداوە. هەر کات کوبانی لەدەست بچێ خەڵکی ئەو شارە رووبەرووی کوشتارێکی بە کۆمەڵ دەبنەوە. ئەوی کە کوردی نیگەران کردووە، بێدەنگی ناونەتەوەییە،،، لە حاند رووداوەکانی ئەو دواییە کوبانی.

لە نوسینی: سامان ڕەسوڵپوور
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٢٧/٧/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە