کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف

Sunday, 17/05/2009, 12:00

1763 بینراوە


سێ که‌س له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 15.3.2009له‌گه‌ڵLaurie Ferguson ئه‌ندامی پارلمانی فێدڕاڵی ئوسترالیا له‌ حێزبی له‌یبر و به‌رپرسی کاروباری چه‌ند که‌لتووری و ڕاژه‌ی نیشته‌جێ بوون کۆبوونه‌وه‌.

Laurie Ferguson
Parliamentary Secretary for Multicultural Affairs and Settlement Services

له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ سه‌ربه‌ست فتا‌ح، عدنان کریم و منێور رزاقی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ تێدا به‌شدار بوون، Laurie Ferguson به‌ڵێنی دا له‌ نامه‌یه‌کی تایبه‌ت دا داوا بکات له‌ سیناتۆڕ John Faulkner وه‌زیری تایبه‌ت له‌ حکوومه‌تی فێدڕاڵی ئوسترالیا که‌ ناردنی لێژنه‌یێکی چاودێر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان له‌ به‌رچاو بگرێت.

John Faulkner
Special Minister of State
Cabinet Secretary
Vice-President of the Executive Council

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌ک کاتژمێری خایاند چه‌ند مه‌سه‌له‌ی جۆراوجۆری له‌ خۆی گرتبوو.

گه‌ به‌شێکی دا باسێکی کورت له‌ سه‌ر بارودۆخی ئێسته‌ی کوردستان باس کرا و نیگه‌رانی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ مه‌ڕ ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردان و توند تیژی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ڕوون کرایه‌وه‌. له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ کرا چون ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های دوو حێزب و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و گه‌نده‌ڵی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر، کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ره‌و داهاتوویێکی مه‌ترسیدار پاڵ پێوه‌ ئه‌نێت و گرینگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ له‌به‌ر ڕۆشنایی چه‌ند فاکته‌ر خرایه‌ به‌رباس.

له‌گه‌ڵ باسه‌کاندا فایلیک که‌ بریتی بوو له‌ چه‌ند به‌ڵگه‌ نامه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی جۆراوجۆر پێشکه‌س به‌ Laurie Ferguson کرا که‌‌ هه‌لوومه‌رجی ئێستای کوردستانی به‌ پشت به‌ستن به‌وانه‌وه‌ زیاتر ڕوون کرانه‌وه‌. شایانی باسه‌ که‌ هه‌روه‌ها باس له‌ چه‌ند هه‌نگاوی تر کرا.

به‌م زووانه‌ ڕاپورتی زیاتر له‌م باره‌وه‌ بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌.

که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له‌ کوردستاندا 2009- ئۆسترالیا
16.5.2009
په‌یوه‌ندی: 412022440- 61+ 421170966- 61+ [email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)