کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌هید ئارام لای جه‌ماوه‌ر موقه‌ده‌سه‌، ئه‌ی کێن ئه‌وانه‌ی قودسیه‌تی ئه‌و شه‌هیده‌ ئه‌شکێنن؟

Tuesday, 01/02/2011, 12:00





شه‌هید ئارام ئه‌و سومبوله‌یه‌ که‌ هه‌مومان سوێند به‌ گۆڕه‌که‌ی ئه‌خۆین
ته‌نها ئه‌م دێڕه‌ به‌سه‌ بۆ ده‌رخستنی پله‌و پایه‌ی ئه‌و شه‌هیده‌ به‌لای جه‌ماوره‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ که‌ له‌م ساڵانه‌ی کۆتاییدا که‌سانێك هه‌یه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیان به‌و شه‌هیده‌ بگه‌یه‌نن و له‌ قودسیه‌تی که‌م بکه‌نه‌وه‌.
یه‌که‌م که‌سیش جه‌لال تاڵه‌بانی بوو که‌ ناوی لێنا شه‌هیدی سه‌رکرده‌، به‌وه‌ش کارێکی کرد که‌ دایکی شه‌هیده‌کان دڵیان له‌ خۆیان دابمێنێ و شه‌هید ئارامیش له ‌گۆڕه‌که‌یدا ئارامی له‌به‌ر هه‌ڵگیرێت، چونکه‌ ئه‌و شه‌هیده‌ که‌ خۆی قوربانی میلله‌ته‌که‌ی کرد بروای به‌وه‌ نه‌بوو که‌ جیا بکرێته‌وه‌ له‌ شه‌هیده‌کانی ڕێگای ڕزگاری، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌و خانوه‌ی پێشکه‌شی خزمه‌ چاو چنۆکه‌کانی کرد بووه‌ هۆی ڕقی زۆربه‌ی که‌سوکاری شه‌هیده‌ مه‌غدوره‌کان.
دوهه‌م که‌سانیش خوشك و براکانی ئه‌و شه‌هیده‌ بوون، بینیمان چۆن کاك سالاری برای به‌گه‌رمیه‌وه‌ ده‌ستی خسته‌ ناو ده‌ستی تاڵه‌بانی و کلیلی خانوه‌که‌ی لێ وه‌رگرت، له‌کاتێکدا که‌ کاك سالار ئه‌ندازیارێك بوو که‌ هیچ پێویستی به‌و‌ خانووه‌ نه‌بوو، خه‌ڵکیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بوون که‌ له‌بری وه‌رگرتنی کلیله‌که‌ هه‌ڵوێستێکی جوانی بنوانایه‌و خانوه‌که‌ی پێشکه‌ش به‌و که‌سانه‌ بکردایه‌ که‌ پێویستیان بوو، پاش ئه‌وه‌ش خێزانی کاك سالار شلێر محمد نه‌جیب که‌ فڕی به‌سیاسه‌ته‌وه‌ نیه‌، به‌ناوی براژنی شه‌هید ئارامه‌وه‌ خرایه‌ لیستی کوردستانیه‌وه‌و ئێسته‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌ و له‌ پرسه‌ گرنگه‌کانی میلله‌ته‌که‌ماندا ده‌نگ ئه‌دات! ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ وه‌زیره‌ی خوشکی شه‌هید ئارام که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ ئه‌وی ببێت به‌ په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عیراق، به‌ناوی شه‌هید ئارامه‌وه‌ له‌ خه‌ڵک ئه‌پاڕایه‌وه‌ که‌ ده‌نگی پێبده‌ن.
له‌ کۆتاییدا ئه‌ڵێم، پێویست ناکات یه‌کێتی نیشتمانی هه‌موو ساڵێك کۆڕ و یادکردنه‌وه‌ بۆ شه‌هید ئارام بگێڕێت، چونکه‌ ته‌نها ئه‌وانن و خزمه‌کانی که‌ له‌ قودسیه‌تی ئه‌و زاته‌یان که‌م کردۆته‌وه‌، یادی ئه‌ویش له‌دڵی جه‌ماوه‌ردا به‌رزو شکۆیه‌ و ئێسته‌ش سوێند به‌گۆڕه‌که‌ی ئه‌خۆن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە