سه‌رۆک و تیرۆر
Saturday, 14/12/2013, 12:00
1313 بینراوە
کاتێ یه‌کێک له وولاتێک تیرۆر ده‌کرێت
پێش هه‌موویان سه‌رۆکه‌که‌ی
دێته ده‌نگ و ورته‌ی لێ دێت
له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌ی بێ سه‌روبه‌ر
به‌بێ یاسا به بێ ڕابه‌ر
هه‌موو ڕۆژێ ده‌ستی ڕه‌شی نه‌گریس
به‌رده‌بێته گیانی
رۆشه‌نبیرێک و وونی ده‌کا
به‌رده‌بێته گیانی
ڕۆژنامه‌نوسێک و له نوسینی ده‌کا
به‌رده‌بێته گیانی قاره‌مانێک و
ترسنۆکی ده‌کا
به‌رده‌بێته گیانی هه‌ژاریک و
برسی تری ده‌کا
به‌رده‌بێته گیانی سامانی وولات و
وه‌ک و ئالیک لوشی ده‌کا
هه‌رچی هه‌یه له‌م هه‌رێمه
له‌سه‌ر زه‌وی و له ژێر زه‌وی
بۆ دوژمنان ئاوودیوی ده‌کا
که‌چی سه‌رۆک
له‌ترسی کورسی
خۆی به‌م هه‌رێمه شۆڕکردۆته‌وه
خۆی به کورسی چیڕکردۆته‌وه
نه‌وک قاچێکی کورسیه‌که‌ی بشکێ
نه‌وه‌ک زه‌وی ئه‌م هه‌رێمه‌هه‌ری لوشێ
نه‌وه‌ک پانتۆله‌که‌ی بدرێ و
پاشه‌ری پیسی به‌دیار که‌وێ