گۆڕان له به‌ریتانیا مافی ئافره‌تی سه‌قه‌تکرد!
Monday, 14/12/2009, 12:00
شه‌وی ڕابوردو که ده‌کاته به‌رواری 11 /10 ی 12 له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا هاوڕێ یه‌کم پێ ی ڕاگه‌یاندم که گویا ئه‌نجومه‌نێکی تایبه‌ت بۆ (خانمان) یش له له‌نده‌ن دروستکرا . منیش به‌هاوڕێکه‌م وت باشه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له لایه‌ن کێ وه دروست کراوه ؟ ئه‌و هاوڕێ یه‌شم پێ وتم ئه‌وه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گۆڕان له شاری له‌نده‌ن دروست کراوه . ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی گۆڕانیش له له‌نده‌ن پێک هاتوه له تاقمێکی پاشماوه‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتی حزبیه کۆنه‌که‌ی یه‌کێتی و له گرده‌که‌شه‌وه شه‌رعیه‌تی ته‌واویان پێدراوه . له‌سه‌ره‌تادا زۆر بایه‌خم به‌م هه‌واڵه نه‌داو ووتم له‌وه ده‌چێت ئه‌م تاقمه‌ی گۆڕان له له‌نده‌ن جار جارێ هه‌ندێ ئیدعای سه‌یر ده‌که‌ن بۆ ده‌رخستن و پێم وا نیه هه‌ڵه‌یه‌کی واگه‌وره ئه‌نجام بده‌ن چونکه ئه‌مه نه‌ک هه‌ڵه به‌ڵکو تاوانیشه . به‌ڵام بۆ سبه‌ینێ کاتێ چاوێکم خشاند به‌سایتی سبه‌ی زمانحاڵی گرده‌که سه‌یرم کرد ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته و ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامیان داوه و له‌وێش ڕایان گه‌یاندوه . به‌ڕاستی توشی شۆکی کردم و وای لێکردم که گۆڕان وه‌ک مه‌هزه‌له‌یه‌ک بێته پێش چاوم که خۆم که‌سێکی گۆڕانخوازم . بۆیه بڕیارم دا که به‌هه‌ر نرخێک بێت وه‌ڵامێکم هه‌بێت چونکه من پێم وانیه که‌س بتوانێ له ئاست ئه‌م جۆره عه‌قڵیه‌تانه بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێ . چونکه من گۆڕان وا ده‌بینم که بۆته ته‌نها هیوای خه‌ڵک و به‌چاوێکی حورمه‌ته‌وه تێڕوانینی بۆ ده‌کرێت چاوه‌ڕی ی نوێ کاری و نوێ بونه‌وه‌ی لێده‌که‌ن چونکه ئه‌و پێش بینیه‌ی لێ ده‌کرێت که ئیتر کۆمه‌ڵگه له کلتوری عه‌قڵی حزبایه‌تی سه‌قه‌ت ڕزگاربکات له هه‌مان کاتیش‌دا له دیدی خه‌ڵکیدا گۆڕان به ئینقلابێکی عه‌قڵی نوێ به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی کۆندا پێناسه ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گۆڕان ئاوا کار بکات من پێم وایه خه‌ڵکی په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زێت و به‌ته‌واوی لێ ی دور ده‌که‌ونه‌وه چونکه خه‌ڵکی گۆڕانێکی ناوێت خراپتریان بکات و ئه‌وه‌ی که‌ماوه ئه‌ویش ئه‌وه له‌ناو به‌رێت ، به‌ڵکو گۆڕانێکیان ده‌وێت که جوان تر‌و جوان تریان بکات. ئاخر ئه‌م تاقمه‌ی به‌ناو گۆڕانه‌وه له له‌نده‌ن ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش کارێکی زۆر خراپی تریان ئه‌نجام دا . به‌ناوی گۆڕانه‌وه چون بۆ شاری پیرمه‌نگه‌هام که گویا ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیا دروست ده‌که‌ن ، خۆیان باوه‌ڕیان به‌تواناکانی خۆیان نه‌بوو. هه‌ڵستان شوعله خانی خێزانی کاک نه‌وشیروانیان پێش خۆیان داب‌و بردبویان بۆ ئه‌وێ هه‌ر وه‌ک جاران چۆن دوای هێرۆی برایم ئه‌حمه‌دو شانازی برایم ئه‌حمه‌د ده‌که‌وتن ، که باشیش ده‌زانن که شوعله خان خانمێکی به‌ڕێزی ماڵه‌وه‌یه و نه له‌نزیک نه له‌دور تێکه‌ڵ نابێت به‌سیاسیه‌ت ئیتر نازانین چۆن ئه‌و خانمه‌یان له‌خشته بردبوو ، گومان له‌وه‌شدا نه‌بو که ته‌نها له پێناوی مه‌رامی خۆیاندا ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجام داب‌و بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان وا نیشان بده‌ن که وه‌زنێکی باشیان هه‌یه لای کاک نه‌وشیروان و حسابیان بۆ ده‌کات . به‌بێ گوێ نه‌دانی هیچ شتێک بێ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌م کاره ، کارێکی خراپه‌و ده‌بێته خاڵێکی زۆر لاواز بۆ جێ پێگه‌ی سیاسی کاک نه‌وشیروان و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌که‌ی شوعله‌خان . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م کاره‌یان تێپه‌ڕاندو کۆمه‌ڵێک خاڵی لاوازیان بۆ کاک نه‌وشیروان و شوعله خان دروست کرد، بۆیه ئه‌م کاره‌یان زۆر نیگه‌رانی کردم که هه‌ر له ئێستاوه ئه‌و خانمه‌یان توشی ناوه نه‌تۆره کرد . به‌ڵام ئێستا به‌م کاره‌شیانه‌وه نه‌وه‌ستاون ئه‌مجاره‌یان کاره‌ساتێکی تریان به‌سه‌ر گۆڕاندا هێناوه که ئه‌مه‌ش جۆرێکه له ته‌عه‌داکردن له‌مافه‌کانی ئافره‌تی کورد ، به‌وه‌ی که ئه‌م ئه‌نجومه‌نه تایبه‌ته‌یان بۆ ئافره‌ت دروست کردوه له ژێر ناو نیشانی ئه‌نجومه‌نی خانمان ، که ئه‌مه قوڕبه‌سه‌ریه‌کی گه‌وره‌یه توشی گۆڕانیان کردوه ئاخر ساڵانێکه خه‌ڵکی هه‌وڵده‌دات له پێناوی مافی یه‌کسانی ئافره‌ت بۆ ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستی لێ‌دروست بکرێت ئافره‌ت هه‌مان مافه‌کانی پیاویان هه‌بێت ویه‌کسان بن نه‌ک ئافره‌ت جیا بکرێته‌وه ، به‌ڵام به‌م ئه‌نجومه‌ن دروستکردنه ده‌یسه‌لمێنن که به‌هیچ شێوازێک گۆڕان باوه‌ڕی به مافی یه‌کسانی ژن و پیاو نیه له یه‌که‌م هه‌نگاوی کاره‌کانیاندا جیا یان کردونه‌ته‌وه وه به‌ئاشکرا دیاریشه گرده‌که پشتیوانیان لێده‌کات ئه‌وه‌تا ڕاگه‌یاندنیان بۆ ده‌کات . ئاخر کام نوێخوازی و کام داهێنانی عه‌قڵی نوێ بۆ یه من لێره‌دا داواکارم له ئافره‌تانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌هیچ جۆرێک بێده‌نگ نه‌بن له ئاست ئه‌م کاره سامناکه ئه‌م جیاوازی کردنه به‌ده‌ست درێژیه‌کی ته‌واو له‌سه‌ر مافه‌کانیان له قه‌ڵه‌م بده‌ن . پێویسته کاک نه‌وشیروان به‌زوترین کات هه‌ڵوێسته‌ی هه‌بێت . بۆیه من لێره‌دا به‌و هیوایه‌م گڕی ئه‌و مۆمه گڕی ڕوناکیبێت نه‌ک گڕی سوتاندنی مافه‌کان بێت به‌تایبه‌تی مافی ئافره تان ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مافی ئافره‌تی پێ سوتێنرا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست