ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ... له کوردستان ... هاوینێکی گه‌رم و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی شوینه گه‌شتیاریه‌کان
Thursday, 26/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئه‌وێ رۆژێ له کۆبونه‌وه‌ێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم بڕیارێک ده‌رچوو به جیاکردنه‌وه‌ی دائیره‌کانی گه‌شت و گوزار له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاروه‌و بکرێت به موئه‌سه‌سه‌ێکی سه‌ربه‌خۆ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گه‌شت و گوزارو شوێنه گه‌شتیاریه‌کانی کوردستان باشتر رێکبخات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات تا بگاته ئاستی ووڵاتانی پێشکه‌وتوو گه‌شتیاران له ووڵاتان روو بکه‌نه کوردستان.
به‌ڵێ بڕیار‌و کارێکی به‌جێه بۆ نا.
به‌ڵام ! ! !
کام شوێنی گه‌شتیاری له کوردستان؟ ...... ئه‌و شوێنانه‌ی که خه‌ڵکی سڤیل له شوێنه گه‌شتیارییه‌کان بۆ خۆیان دروستیان کردووه له سه‌ر زه‌وی و باخچه‌کانی خۆیان له شاروو شارۆچکه‌و له قه‌راغ ڕێگاو بانه‌کان و هه‌ر خۆیانیش به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئه‌گه‌ر من شتێک بزانم و که‌مێک تێبگه‌م ئه‌و خه‌ڵکانه پێویستیان به‌و جۆره بڕیارانه نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌ته‌ی ئه‌وانه هه‌ن هه‌ر خۆیان بۆ خۆیان به‌ڕێوه‌یان بردوه‌و ده‌سه‌ڵاتیش هیچی بۆ نه‌کردون و له‌و باوه‌ڕه‌شم که هیچیان بۆ ناکات. هه‌ر چه‌نده پێویست به به‌ڵگه ناکات به‌ڵام به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌وه، بۆ نموونه بڕۆن سه‌ردانی ها‌وینه هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا‌و دوکان وووو... له سلێمانی، وه له هه‌ولێریش ها‌وینه هه‌واری شه‌قڵاوه‌و بێخاڵ و گه‌لی عه‌لی به‌گ وووو ... بکه‌ن.
به‌ڵامێکی تر که جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌و ناچێته عه‌قڵ ! ! ! !
ده‌کرێ هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری لای ئه‌م ئه‌نجومه‌نه موه‌قه‌ره جولا بێت و تۆزه‌ک به‌زه‌ێیان به‌م خه‌ڵکه هاتبێته‌وه و له‌و گه‌رمایه‌ی ئه‌م ساڵ به‌هانایان بین و تا تۆزه‌ک هه‌واێکی فێنک هه‌ڵمژن و له ژێر داروو دره‌خته‌کانی ها‌وینه هه‌واری دوکان و سه‌ری ڕه‌ش و ها‌وینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین(سه‌ربه‌ن) ووو ..... چه‌ند کاتێک به سه‌ر به‌رن.
تکایه باسی ئه‌مه‌یان مه‌که چونکه بڤه‌یه‌و ته‌نهاو ته‌نها بۆ دوو بنه‌ماڵه‌یه‌و به‌س. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسیه‌و به هیچ شیوه‌ێک ئه‌م ئه‌نجومه‌نه موه‌قه‌ڕه ده‌ست له کاری ناو خۆی سێ ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر وه‌رنادات، به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن که بریتیه له ده‌سه‌ڵاتی بنه ماڵه‌یی و دوو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی تریش ،پێویست ناکات نووسینه‌که ئه‌وه‌نده درێژه‌ی پێبده‌ین چونکه ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌ک بڕیاره‌کانی تره ته‌نیا و ته‌نیا بڕیاره له پێناوی بڕیاره‌و هیچی تر.
به‌سه با سه‌ری خوێنه‌ریش نه‌یێشێن، ئه‌م ها‌وینه هه‌وارانه‌ش بونه‌ته بیره‌وه‌ریه‌ک له بیره‌وه‌ریه‌کانمان با وه‌بیرمان نه‌ێته‌وه‌و برینه‌کانمان بوکولێته‌وه.
قه‌سه‌م به کوردستان هه‌ر وه‌بیرتان دێنینه‌وه‌و باسی ده‌که‌ین، ئه‌ی له سه‌روه نه‌مان نووسیوه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست