به‌ڵگه‌نامه‌کانی ویکلێکس: مه‌سعود بارزانی هاوکاری و پشتیوانی له تیرۆریستان ده‌کات.
Wednesday, 08/12/2010, 12:00
به‌ڵگه‌نامه‌کانی بلابۆوهی ویکلێکس ، که تاوه‌کو ئێستاکه هیچ لایه‌نێک ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریکاش به نادورستی له قه‌ڵه‌م نه‌داوه ، به‌لکو هه‌موانی سه‌رسام کردووه. ئه‌گه‌رچی سه‌رسامی ئه‌مه‌ریکا جیاوازه له باقی ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه ، به‌لام بڵاوبوونه‌وه‌ی راستییه‌کی هێنا کایه‌وه ، ئه‌ویش ئه‌مه‌ریکا که ده‌وڵه‌تێکی به هێزه و سوپهرهێزه ، هی ئه‌و زانیاریانه‌یه که رۆژانه له هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی ئه‌و دنیایه به‌ده‌ستیان ده‌گات ، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا به‌لکو ئه‌و راپۆرتانه شیده‌کرێنه‌وه و به‌راورد ده‌کرێن ده‌خرێنه به‌رده‌م ستافی سه‌رۆکایه‌تی کۆشکی سپی و شواروی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پلان و جێبه‌جێکردن . ئه‌م زانیاریانه 150 هه‌زار که‌س ده‌یان بینێت ، هه‌ر بۆیه دزه‌کردنی کارێکی قورس نابێت.له دورستبوونی زانیارییه‌که تا گه‌یشتن به ئه‌نجومه‌نی بڕیارده‌ر مرۆڤگه‌لێک تییدا به‌شداری ده‌که‌ن.
له به‌ڵگه‌نامه‌کاندا هاتووه ، مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌تایبه‌تی ئیتڵاعات، پێکهاتووه ،که هه‌موو هاسانکارییه‌ک بکڕێت له رووی لۆجستیکیه‌وه بۆ گواستنه‌وه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و دابینکردنی شوێن و گواستنه‌وه‌ی پیاوکوژ و تیرۆریست له هه‌رێمی کوردستانه‌وه به دیاریکراوی له هه‌ولێر بۆ ناوچه‌کانی ناوه‌راست و به‌تایبه‌تی موسڵ و به‌غدا بۆ لیدانی سوپای ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له عێراقییه‌کان. ئه‌م زانیارییه له راپۆرتێکی کۆنسوڵی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی له کۆتایی 2006 دا هاتووه.
درێژه‌ی ده‌داتێ و زانیاری زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت : ئه‌و باره‌گایه‌ی که به‌ناو کۆنسڵخانه‌ی ئێرانه که له هه‌ولیره ناوه‌ندێکی جاسوسی و لۆجستی ئیتڵاعاته و له‌وێوه تیرۆریستان ئاماده‌یی و پلان داده‌ڕێژن له دژی سوپای ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی له عێراقییه‌کان. زانیارییه‌که باس له هه‌وڵێ له ناوبردنی عه‌لاویی ده‌کات که له هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێکاری کرده‌ی تیرۆرکردنه‌که جوڵاوه و به‌ره‌و به‌غدا، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرتووه.له راپۆرته‌که‌دا هاتووه، به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوکارییه‌ی مه‌سعود، ئێران هیچ هه‌وڵێک نادات بۆ تێکدانی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سعود له هه‌رێم و پشتیوانی لێده‌کات له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک جا ئه‌و هه‌ڕه‌شه له نێوه‌وه بێت یا له‌ده‌ره‌وه.
کوردستانپۆست: مێژووی ئه‌م راپۆرته دیاره پێش ئه‌و هێرشه بوو که هێزه تایبه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا کردیانه سه‌ر ئه‌و به‌ناو کۆنسڵخانهیه له هه‌ولێر له رۆژی 11 ی کانونی دووه‌می 2007 ، که تیایدا پێنج له به‌رپرسی گه‌وره‌ی سوپای پاسداران و ئیتلاعات تۆربهیان له‌سه‌ر نرا که به‌م ناوانه بوون(محسن باقری ،محمود فه‌رهادی،قائمی ماجد ، ماجد داغری و عباس جامی).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست