کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Sunday, 08/01/2012, 12:00



بەڕێزان تكایە ئەم نامەیەش بخەنە باڵ ئەو بابەتەى بەڕێز (حمید عوسمان) بەناونیشانى (گەندەڵیەكانى كەرتى تەندروستى لە سلێمانى - بەشى یەكەم) كە ئاڕاستەى جەنابی (د.ڕێكەوت) تان كردووە تاكو ڕوونكردنەوە بدات لەسەرى :
(بەڕێزتان وەك ئاگاداران كە وا بەشی یاسا بەشێكى زۆر گرنگ و هەستایارە لە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەكانى دەوڵەت جەنابی د.ڕێكەوت پێش ماوەى دوو ساڵ و نیو لەمەو پێش واتە لە سەرەتاى دەست بەكاربوونى وەك بەڕێوەبەرەى گشتى لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى لێپرسراوى بەشی یاسای لەكارەكەى دوورخستەوە بە بێ هیچ پاساوێكى یاسایی واتە بێئەوەى كەوا لێپرسراوى ئەو بەشە تاوانێك یان سەرپێچیەكى كردبێت تاكە بیانووى ئەوە بوو كەوا ناوبراو مامەڵەى باش نیە لەگەڵ كارمەندەكانى كەرتى تەندروستى وە لە جێگەى ئەو لێپرسراوە بەڕێزێكى هێنا لە وەزارەتێكى ترەوە كە تەنها دەرچووى یاسا بوو بە بێ ئەوەى ئەزموونێك یان شارەزاییەكەی هەبێت لە بوارى كاركردن لەبەشی یاسای فەرمانگەكانى دەوڵەت دا ئەوەى جێگەى باسە ئەم بەڕێزە هەموو كارێكى بەدڵی بەڕێوەبەرە گشتیەكەى ئەنجام دەدات دوور لە ڕێككارى یاسایی تاكە ئامانجى دەست خۆشی بەڕێوەبەرەكەیەتى واتە كار بۆ چەسپاندنى عەدالەت و دادوەرى ناكات لەو كەرتە تەندروستیەدا تەنها كار بۆ مەرامەكانى بەڕێوەبەرە گشتیەكەى دەكات...)

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە