گۆڕان و یەکێتی دانیشتنەکانیان بۆ چ ئامانجێکە؟
Tuesday, 15/05/2012, 12:00
بونی ئۆپۆزسیۆن لە کوردستاندا بوێریەکی سەر کێشانە بوو لە بەرامبەر دەسەڵاتدا ، شکاندنی ئەو سامە ترسناکە بووکە هاوڵاتیانی کوردستان گیرۆدەی دەربڕینی بون چەندین ساڵە . لە هەر وڵاتێکدا ئۆپۆزسیۆن بونی نەبێت دیکتاتۆریەت ڕەگو پۆ دا دەکوتێتو ئازادی ڕا دەربڕینو دیموکراتی بەر تەسک دەبێتەوە. کاتێک دەنگی ناڕەزایی بونی نەبوو لە بەرامبەر هەر دەسەڵاتێکدا بێت هاوڵاتیانو میدیاو ڕاو بۆچونی جیاواز دەست بەسەر دەبێتو ژیان تیایدا دەبێتە زیندانێکی سەپێنراو.
هەنگاوی بوێرانەی گۆڕان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەماندا بە لیستی سەربەخۆ کردنەوەی ڕێڕەوێک بوو بۆ دروست بونی ئۆپۆزسیۆنێکی تەندروست لە کوردستاندا، شکاندنی ئەو بەربەستەی دەیان ساڵە هەبوە لە نێوان هاوڵاتیانو دەسەڵاتدا ، هەزمکردنی لە لایەن پارتیو یەکێتیەوە لە سەرەتادا زۆر زەحمەت بوو تا دان بنێن بەو ڕاستیەدا کە خەڵکی کوردستان ناڕەزان لە ئەدای پارتیو یەکێتی لە بەڕێوە بەردنی وڵاتدا.
گۆڕان پاڵپشتی سەرەکی بوو بۆ پارتە ئیسلامیەکانی کوردستان کە پێکەوە ببنە هێزێکی بەرەنگار لە لە پەرلەماندا لە بەرامبەر هەر یاساو بڕیارێک کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندا نەبێت.
ئەوەتا دەبینین لە سەرۆکی هەرێمەوە بۆ سەرۆکی حکومەتو سەرۆکی پەرلەمان سەردانی مەکۆی گۆڕان دەکەنو وەک هێزێکی گەورەی گۆڕەپانی سیاسی کوردستان حسابی بۆ دەکەن ،هەر چەندە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو ڕاستیە لە لای نامۆ نەبوە کە بزوتنەوەی گۆڕان بەشێک بون لە جەستەی خۆییو ئەوانەی لە بزوتنەوەی گۆڕاندا درێژە بە خەباتی سیاسی دەدەن هەر ئەو سەرکردەو کاردرو پێشمەرگانەن کە بەشیک بون لە مێژوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
دەبوو هەر لە سەرەتاوە کێشەکانی ناو خۆی یەکێتی چارەسەر بکرابانایەو کار نە گەیشتایەتە سەر ئەوەی گۆڕان دروست ببێت. کورد وتەنی کە دەڵیت زەرەر لە نیوەی بگڕێتەوە هەر باشترە، خۆزگەی هەموو لایەکیش ئەوەیە گۆڕانو یەکێتی گەر یەکیش نەگرنەوە لە نێوان یەکدا تەباو ڕاست گۆبن. لە ڕابردودا دانیشتنەکان زۆر بون بەڵام بەرهەمیان کەم بووە ئومێد دەکەین لەمەو دوا دانیشتنەکان کەم بنو دەرئەنجامی باشیان زۆرتر بێت. بەڵام بۆ میللەت نەگ بۆ تاکەکان. گەر بەرنامەی نوێشیان هەبێت هەردولا بۆ زیاتر خزمەت کردنی هاوڵاتیان بێگومان ساڕێژی برینەکانی ڕابردو دەکەنەوە. پێویستیشە بەرپرسان لە خۆیانەوە چاکسازی بکەن بەرەو ئۆرگانەکانی خوارەوە و گۆڕانکاری لە ژیانی خۆیاندا بکەنو بێنەوە ناو خاڵکی کوردستانو تێکەڵ بە ئازارەکانی هاوڵاتیان ببن . ئەوسا دەتوانن یەکڕیزی ماڵی کورد بپارێزنو خزمەت بە کوردو کوردستان بکەن.
پێشمەرگەیەکی دێرین
١٥/٥ ٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست