ئه‌و کتێبه‌ی زۆرترین قسه‌ی له سه‌رکرا؟
Sunday, 14/04/2013, 12:00
وه‌ک ڕێز گرتنم له‌کات و وشیاریت خوێنه‌ری ئازیز ناچمه ناو پێناسه و پێداهه‌ڵدان، به‌ڵکو ڕاسته‌و خۆ ده‌چمه ناوه‌ڕۆکی ئه‌و کتێبه و له‌گه‌ڵ نوسه‌ری کتێبه‌که‌ش گفتوگۆیه‌ک ده‌که‌م وتێڕوانینی خۆشم ده‌خه‌مه ڕوو.
پرسیار بۆ هه‌ڵستایی به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه جنێو و سوکایه‌تیه‌ی به‌ر پرسه‌کان که به‌یه‌کتریان کردووه؟
وه‌ڵام ویستم ئه‌وه به‌بیر خۆیان بینمه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌یه‌کتری ده‌ڵێن زۆر که‌متره له‌وه‌ی که هاوڵاتیه‌ک به‌وانی ده‌ڵێت و ڕایده‌کێشنه به‌رده‌م دادگا ، باشه بۆ ئه‌وان ناچنه به‌رده‌م دادگا؟ بۆ کێشه‌کانی ئه‌وان له نێوان خۆیان چاره‌سه‌ری ده‌کرێت؟ ئه‌ی یاسا بۆ کێیه؟ ئایه ئه‌وان سه‌روه‌رترن یاخود یاسا؟
خوێنه‌ری خۆشه‌ویست ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه زه‌وقێکی جوانی هه‌یه شه‌ڕه جنێوه‌کانی به‌رپرسه‌کانی دابه‌ش کردووه و دوایی سوکایه‌تیه‌کانیش وێنیه‌یه‌کی دوو قۆڵی بڵاوکردونه‌ته‌وه یا به‌ده‌م یه‌کتر پێده‌که‌نن، یا پێکه‌وه ڕێده‌که‌ن و به‌قودرتی قادر وه‌ک دوو دڵدار ده‌ستی یه‌کیان گرتووه، یا خود له کۆنگروه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانین و به‌یانه‌مه‌ی حزبه‌کانیان ده‌خوێنه‌وه و باسی درێژه‌دانی هاوپه‌یمانتیان ده‌که‌ن، با ئه‌وه‌ش بڵێم نوسه‌ر زۆر گرنگی به به‌رواری شه‌ڕ و دۆستایه‌تیه‌که‌ی داوه که ئه‌وه‌ش کاره‌که‌ی به پێزتر کردووه.
پرسیار ده‌ڵێیت ئه‌و کتێبه سێ به‌رگه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا02-2 2013 م هێناوه و هیوادارم که‌سانێکیتر خۆیان بۆ به‌رگی چواره‌م ئاماده‌بکه‌ن و ئه‌گه‌ر پێویستیان به یارمه‌تی من هه‌بێت ئه‌وه‌ش مایله‌کانم.
هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ڵامه‌که‌ی تۆزه‌ک کورت بکه‌مه‌وه گوتی به‌رگی یه‌که‌مم که‌که‌وته بازاڕ زۆر خێرا ته‌واو بوو،له چه‌ند کتێبخانه‌یه‌ک و چه‌ند دۆستێک په‌یوه‌ندیان پێوه کردم و جگه له خۆشم که ده‌مویست بزانم که یه‌که‌م کتێبم چۆن پێشوازی لێده‌کرێت.به‌ڵێ گوتیان نه‌ک هه‌ر داوکاریه‌کی زۆری له‌سه‌ره به‌ڵکو به‌نرخێکی زۆرێش ده‌فرۆشرێته‌وه، به‌کورتی سه‌ردانی ده‌زگایی چاپم کرد و دیاربوو خۆشحال نه‌بوون به دیتنم و پێشنیارم کرد که به‌رگی یه‌که‌مم دووباره چاپ بکرێته‌وه وبه‌رگی دووه‌میش یه‌کسه‌ر بخرێته بازاڕ،یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کان کاغه‌زێکی له ده‌ست بوو گووتی بیخوێنه‌وه و ناوی خۆت له‌ژێری بنوسه ،که خوێندمه‌وه ناوی سێیانیم و ناوی هه‌ر سێ به‌رگی کتێبه‌که‌می له‌سه‌ر نوسراو بوو،له‌سه‌ر داخوازی خۆشم مافی چاپ کردنی هه‌ر سێ به‌رگه‌کانیشم بۆ ده‌زگاکه‌یان پارێزراوه ،ئه‌گه‌ر له شوێنێکتر چاپی بکه‌م ده‌درێمه دادگا، ئه‌من وام زانی له‌به‌ر گرنگی کتێبه‌که‌یه و ئه‌وها مامامه‌له‌م له‌گه‌ل ده‌که‌ن دوایی دۆستێکم گوتی چاپکردن له بیر بکه‌و له‌مه به‌دواوه به‌س ده‌ست ده‌ستی پێده‌که‌ن.
ویستم دانه‌بڕێن زۆر گوتم ئایه ئه‌و قسانه‌ی که له پێشه‌کیه‌که نوسیوته کۆیی پرۆژه‌که‌ته که نوسیوته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و هه‌رێمه بۆ خۆیان به‌هایی هاوڵاتی بونیان نه‌ماوه ده‌بێت حالی ئێمه‌ی بێده‌نگ وکۆیله چۆن بێت که ئه‌وانه پێشڕه‌واتیمان ده‌که‌ن.
وه‌ڵام تۆ بینه پێش چاوی خۆت ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتێک به‌یه‌کتر بڵێن فایلدار و دز وجاسوس و داوێن پیس و.......و.....و...هه‌تا دوایی ئێمه ئه‌و قسانه وه‌رناگرین که پاسه‌وانه‌کانیان لایی خه‌لک باسی ده‌که‌ن که نابنه به‌ڵگه‌ی ئه‌کادیمی ئێمه پشتمان به‌و نوسینانه به‌ستاوه که له ڕۆژنامه و گۆڤار وکتێبه‌کان بڵاو کراونه‌ته‌وه،جگه له‌وه‌ش ئه‌من گومانێکی یه‌قینم هه‌یه ئه‌و هه‌وڵانه‌یی که ده‌ڵێت سه‌رچاوه‌یه‌ک نه‌یویست ناوی خۆی ئاشکرابکات هه‌ر ده‌ستی به‌ر پرسه‌کانی تێدایه بۆ شکاندنی ئه‌ویتر ده‌کرێت بۆ زیاد فرۆشتنی بڵاوکراوه‌که‌ش بێت ،به‌س بڵاوکراوه‌کان سه‌ر به‌کێن؟ خزمه‌تی کێ ده‌که‌ن؟ ئه‌وه ش بابه‌تێکی قێزه‌وانیتره به‌داخه‌وه.
دۆستێکم ئه‌و پرسیاره‌ی هه‌بوو که ئایه بۆ ئه‌و ماوه زۆره سێ به‌رگ که‌منیه؟
به‌ڵێ ده‌کرێت کۆی گشتی سی به‌رگیش زیاتر بێت، به‌س ئامانجی من به‌شه‌ڕ هێنانی ئه‌وان نیه،به‌ڵکو له‌ڕوانگه‌ی به‌بیرهێنانه‌وه‌یانه ده‌مه‌وێت پێیان بڵێم ئه‌وه ئێوه‌ن ئه‌وها یه‌کیتر به ئێمه ده‌ناسێنن،ئه‌وه کلتوری سیاسی و موڕالی ئێوه‌یه.
دوا پرسیار تکایه به‌کورتی ئه‌و کتێبه چی وروژاند؟
وه‌ڵام باشه . له زۆربه‌ی کۆڕ وکۆبونه‌وه‌کان شه‌ڕه جنێوه‌کانی ناو ئه‌و کتێبه خه‌ڵک به شێوه‌یه‌کی کۆمیدی ده‌یگێڕنه‌وه،دووه‌م مایله‌کانم پڕن له جنێو‌و وقسه ناشیرن و بازاڕیه‌کانی ئه‌و به‌رپرسانه وه‌ک ده‌ڵێن ڕوی مه‌جلیسیان نیه،بۆیه له‌قسه‌یه‌که‌ی خۆم په‌شیمان بویمه ئێستا وه‌ک پاشکۆیه‌ک بۆ سێ به‌رگه‌که کۆمکردونه‌ته‌وه ،باخه‌ڵک خۆی یه‌کلا بکاته‌وه وده‌یه‌وێت گوێیان لێبگرێت وده‌نگیان پێبدات و بیانکات به نوێنه‌ری خۆی ،ئه‌وه ترسناکه.به‌س نازانم بۆئه‌من هیوام هه‌یه بێ هیوایش ناتوانم بژیم وکار بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو بکه‌م و باوه‌ڕم به وه‌ستان نیه. سوپاس بۆ تۆش.
ئه‌منیش ده‌ڵێم خوێنه‌ری ئازیز له‌هه‌ر جێگایه‌کی ئه‌و دنیایه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستت نه‌گه‌یشتیه ئه‌و کتێبه ده‌توانی له گوگل به کوردی بنوسیت شه‌ڕه جنێوی به‌رپرسه‌کان .به‌س وه‌ک تکایه‌ک به‌ده‌نگ مه‌یخوێنه‌وه گه‌ر منداڵت لێ نزیک بوو،کێ ده‌ڵێت تۆ نیت به‌رگی چواره‌م بنوسیته‌وه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست