کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دواكارى گشتى لەنێوان قایمقامى سلێمانى و سەرۆكى شارەوانى كەلار

Friday, 06/04/2012, 12:00


ماوەى چەند رۆژێكە باس لەوە ئەكرێت داواكارى گشتى سلێمانى فەرهاد حاتەم بەهۆى گەندەڵیەوە سكاڵایى یاسایى لەسەر قایمقامى قەزاى سلێمانى تۆماردەكات . تائێرە شتێكى ئاساییە بەڵام نا ئاساییەكەى ئەوە فەرهاد حاتەم تا لە كەلار بو یەك سكاڵاى لەسەر یەك گەندەڵى تۆمار نەكرد بەڵكو بوبو بە محامى گەندەڵكاران و موستەشارەكان كەچى ئیستا لەسلێمانى خەریكى سكاڵا تۆماركردنە .
لەسەردەمى ئەودا بوو دەیان گەندەڵى لەلایەن سەرۆك شارەوا نیەكانى گەرمیانەوە و بەرپرسە ئەمنیەكانى گەرمیانەوە ئەنجامدار و ئەو بێدەنگ بوو .
لە دیاردەترین گەندەڵیەكانى سەردەمى فەرهاد حاتەمى داواكارى گشتى كەلار
.
1- داگیركردنى هەردوو پارچە زەوى ژمارە (7/696) لە كەرتى (122) كەلار -و موڵكى ژمارە(7/733) لە كەرتى (122) كەلار -موڵكى سرف و خاوەنەكەى شارەوانى كەلارە لە لایەن كۆمپانیاى روناكى بۆ پرۆژەى گوندى ئەڵمانى كەلار لە ژێر چاودێرى هەریەكە لە (سەید جواد) سەرۆكى شارەوانى كەلار و عەلى محەمەد شاسوار بەرێوبەرى معاونیەتى ئاسایشى گەرمیان .هەردوو پارچە زەویەكە بە نزیكە (300) دەفتەر دۆلار حەمڵێنراوە لەلایەن لیژنەى لێپێچینەوەى ئیدارەى گەرمیان كە (ێدیق سەعید) سەرۆكى لیژنەكەیە
2- دزینى پارەى باخچەیەكى ساوایان و دایەنەنگەیەكى گەرەكى گازینۆ و گەرەكى بەردەسورى كۆن .
3- دزینى زیاتر لە (150) دەفتەر دۆلار بەرۆژى ئاشكرا لەلایەن سەید جواد و عەلى محەمەد شاسوار لە دروستكردنى وەێلى تایبەت بۆ مەرزى پەروێزخان لەماوەى یەك مانگى ساڵى 2010
4- هەراج كردن و فرۆشتنى زەویە كشتوكاڵیەكانى كەلارى كۆن و سەید سۆنە و كردنى بەڤیلا و باخ بۆ بەرپرسەكان .
5- فرشتنى ساحەى شەهید نەجم و چواردەورى بۆ پرۆژەى ڤیەلاكانى هادى و مەهدى لەلایەن عەلى محەمەد شاسوار و سەید جواد .
ئەمانە بچوكترین گەندەڵیەكانى سەردەمى تۆ بون بۆ لێیانت نەپرسیەوە؟

لەم رۆژانە ئەوەم بیست گوایە سەلاحى كوێخاى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان لیژنەیەكى پێكهێناوە بۆ لێپێچینەوە لە گەندەڵى و تەجاوزەكانى كۆمپانیاى روناكى لە گوندى ئەڵمانى بەردەسور ریسواییەكە لەوەدایە سەید جوادیش كراوە بە ئەندامى ئەو لیژنە بۆ لێپێچینەوە لە كۆمپانیاكە لەبەرئەوەى زەوى شارەوانى كەلارى فرۆشتوە . ئاخر ئیدارەى گەرمیان لەكوى دنیا هەبوە زەوى موڵكى شارەوانى تەجاوزى بكرێتەسەر لەلایەن كۆمپانیایەكەوە و (36) ڤیلا و خانوى قنج و قیت بۆ مەسئولەكان لێ دروستبكرێت و سەرۆكى شارەوانیەكەى ئاگاى لێنەبێت ؟ ئەى خۆى سەید جواد كەسێك لەلادى بەردەسورى حەمەامین كەلارى خانوویەكى دروستكرد بەلیژنە ئەمنیەكەى لەبەر خترى خاترداران روخاند. خێرە ئاگاى لە داگیركردنى دوو موڵكى 3 دۆنمى شارەوانى كەلار نەبێت ؟ بۆ كەستان جورئەت ناكەن بڵێن بە سەرپەرشتى شەریكى سەید جواد ئەو تەجاوزەیانكردوە بۆ بەرپرسە گەندەڵەكان هەموشیان دوقاتن .
خۆشتر لەمە ئەوەیە داواكارى گشتى گەرمیان لەسەر دزینى پارەى دوو باخچەو دایەنگاكە و تەجاوزو داگیكردنى زەویى شارەوانى كەلار دواى یاسایى لەسەر كۆمپانیاى روناكى تۆماركردوە .كاكى دواكارى گشتى تۆش بێئاگایت یان تۆش جورئەتى عەلى محەمەد شاسوار و سەید جوادت نیە؟ دواكارى گشتى هیچ كۆمپانیایەك ناتوانیت یەك ئیش بكات تا شارەوانى شوێنى بۆ دابیننەكان خۆ سەید جوادیش خۆى زۆر هەڵئەكێشێت بەحساب بەردەوام لەسەعات (7) بەیانیەوە هەڵدەستى بۆ متابەعەى ئیشى كۆمپانیاكان ئەى لە دروستكردنى 36 ڤیلا تەجاوزەكە بۆ بێئاگابوو؟ ئەى پێم ناڵێیت كۆمپانیا تا ئستسلامى مەوقعى بۆ نەكرێت چون دەست دەكات بۆ دروستكردنى ئیش باشە شارەوانى ئەندازیاى سەرپەرشتیارى نیە بۆ پرۆژەكان ؟ ئەى چون ئەو دوو دایەنگاو باخچەى ساوایانە گوازرانەوە بۆ پرۆژەكە ئەندازیارى سەرپەرشتیار لەكوى بوو؟ هەرچەندە بەپێى گرێبەستى كۆمپانیاى روناكى و دەستەى وەبەرهێنان پێویستە كۆمپانیا باخچە و دایەنگا بۆ پرۆژەى گوندى ئەڵمانى بەردەسور دروست كات .
سەیرتر لەهەموو ئەو سەید جوادە بەسەر ئەو هەموو گەندەڵیەوە پلەكى بەرزكرایەوە بۆ بەرێوبەرى گشتى شارەوانیەكانى گەرمیان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە