مه‌له‌وانی باوك بۆ مناڵی ده‌ست نادا(په‌ندی کوردی)
Thursday, 04/02/2010, 12:00
کاك حه‌سه‌نی مسته‌فا گه‌وره بابه‌تێکی له‌ژێر ناونیشانی(حاشا من له‌ئێوه نیم که‌ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی قبوڵ ئه‌که‌ن) نووسی بوو، که‌له‌و نوسینه‌دا هه‌ست ئه‌کرێ جۆرێك له غوبن و ناحه‌قیه‌ك ده‌رباره‌ی کاك که‌مال میراوده‌لی کراوه. کاك حه‌سه‌ن ئه‌گه‌ر چی گه‌لێ زه‌ره‌ر‌مه‌ندانه باس له‌موعاناتی خۆی وگه‌له‌که‌ی ئه‌کا, که‌له‌ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و چه‌ند کاره‌ساتێکی تر له‌ده‌ست چه‌ند جاش وموسته‌شارێك چێژتوونی، لێ ئه‌بوو ئه‌مه وه‌ك کاره‌ساتێکی سنوودار باسی لێوه بکرایه‌و مۆرکێکی گشتگیرانه‌ی به‌به‌ردا نه‌کرایه، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره‌ساتانه‌یان به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه، ته‌نها ته‌مسیلی خودی خۆیان ئه‌که‌ن وجگه له‌وان ناتوانرێ تاوانه‌کانیان بخرێته ملی که‌سانی تر، بۆ نمونه خودی به‌ناو عه‌باسی بایز ئاڵوی موسته‌شار خۆی به‌رپرسیاره له‌و تاوانانه‌ی که‌هه‌نوکه ده‌سته‌ڵاتی کوردی باشوور به‌گشتی و مه‌سعودی سه‌رۆکی ته‌زویر به‌تایبه‌تی بۆیان دائه‌پۆشێ ، به‌رپرسیاره، نه‌ك هه‌موو که‌س وکارو نه‌وانه‌ی که‌دوای کاره‌ساته‌کان له‌دایك بوون، به‌هه‌مان پێوه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ئاغایه‌کی بنه‌ماڵه‌ی میراوده‌لی ئه‌و کاره ناڕه‌وایانه‌ی که کاك حه‌سه‌ن باسیان لێوه ئه‌کا،کردویانه، نابێ موتوربه بکرێ له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ن ،وه‌یان ئه‌و نازناوه‌یان هه‌ڵگرتوه.
کاك حه‌سه‌ن ئه‌بوو له‌هه‌موو که‌س زیاتر پاڵپشتی وپشتگیری له کاك که‌مال میراوده‌لی بکردایه، چۆن و بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی کاك که‌مال که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆو ڕۆشنبیرو ئازا‌و چاونه‌ترس بوو، به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ند کانیدیه‌ی له‌ته‌ك مه‌سعودی ته‌زویرچیدا کامپه‌ینیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم گێڕا، ئه‌مه له‌کاتێکدا سه‌فین هه‌ر زوو پاشه‌که‌شه‌ی کرد‌و ، هه‌ڵۆی برایم ئه‌حمه‌د که‌ده‌ست کردی تاڵه‌بانی وبه‌رزانی بوو، هه‌ر زوو ده‌سته‌که‌ی ده‌رکه‌وت و ، پارتی پێشه‌که‌وتن وبزووتنه‌وه‌ی ڕابوونی توشی ئه‌نفلۆزای سیخۆری کرد‌و هه‌ر زوو ڕیخانیان، ئه‌وه‌بو خودی هه‌ڵۆ له‌دوا کاتدا هات وپیرۆزبایی له‌سه‌رۆکی ته‌زویر کرد.
دیاره له‌و ماوه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردندا ته‌نها که‌سێك که‌توانی به‌ره‌نگاری جه‌به‌روت ولوت به‌رزی مه‌سعودو بنه‌ماڵه خائنه‌که‌ی بکا، ته‌نها کاك که‌مال میراوده‌لی بوو،به‌و توانا مادییه که‌مه‌و، به‌و جۆره‌ی که هیچ میدیایه‌ك ئاماده نه‌بوو ده‌نگی ئه‌و بگه‌یه‌نه ده‌نگده‌ر.ئه‌وه‌بوو مه‌سعود ویستی شکات و ڕاپێچی دادگای بکا، لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانی کاك که‌مال له‌و ئازاتر و بوێرتره، نه‌ی توانی له‌به‌ر به‌سته‌ڵه‌کی ڕاستگۆیی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌ودا خۆی تاقی بکاته‌وه‌و ، ئه‌وه بوو ئه‌ویش ڕیخانی.
هه‌رچی توێژه خوێنده‌وارو ڕۆشنبیرو ئازادیخوازان و هه‌ژاری گه‌له‌که‌مان، به‌گشت ده‌نگیان دا به‌کاك که‌مال ، که‌واته لێره‌دا کاك که‌مال گه‌ر ئه‌و ته‌زویره زه‌به‌لاحه‌ی پارتی و کۆمیسیۆنی باڵا نه‌بوایه، هه‌رگیز و هه‌رگیز نه‌یان ئه‌توانی ئه‌و ده‌نگه بێنن که بتوانن بردنه‌وه مسۆگه‌ر بکه‌ن،که‌واته به‌و پێیه‌ی کاك که‌مال ده‌نگی زۆرینه‌ی هێنابوو، که‌واته ئه‌و(چاره‌که) نیه‌و (زۆرینه‌و براوه‌یه)، بۆیه باشتر بوو کاك حه‌سه‌ن نه‌که‌وێته ئه‌و هه‌ڵه‌یه ماتماتیکیانه‌وه.
کاك که‌مال گه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی بیکردایه‌ته سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌وا حه‌تمه‌ن یه‌که‌م کاری دادگایکردنی جاش وموسته‌شارو دزو گه‌نده‌ڵان ئه‌بوو، به‌خودی عه‌باس بایز، که‌بکوژی براکه‌ی کاك حه‌سه‌ن و چه‌ندینی تره. بۆیه ئه‌بێ کاك حه‌سه‌ن ڕه‌خنه‌ی کاره‌که‌ی بکات وبه‌و شێوه گشتگیریه هاوه‌ن و تۆپی 120ملم نه‌نێ به‌تاریکیه‌وه.
هه‌موان له‌تاوانی به‌عس وبه‌عسیه کوردیه‌کان بێبه‌ش نه‌بوین و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌کان وله‌کاتێکی دیاری کراودا چزوو پڕیشکیمان به‌رکه‌وتوه ، لێ پێوسته گوڵبژێریك بکه‌ین له‌نێوان ئه‌وانه‌ی تاوانیان دژی خۆمان و گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه،وه‌یان نا. لێره‌وه جارێکی تر باشتره هه‌موو که‌س به‌دوژمن ناوزه‌ند نه‌کرێ، تۆ بڵێ هه‌موو تکریتیه‌کانی دوێنێ دوژمنی مرۆڤایه‌تی بوبن؟ وه‌یان هه‌موو تاڵه‌بانیه‌کانی ئه‌وڕۆ دوژمنی گه‌لی کورد بن وده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ونی شاعیران بزانن؟ وه‌یان هه‌موو به‌رزانیه‌کان حه‌ز به‌خیانه‌ت وکورد کوژی بکه‌ن؟ به‌دڵنیاییه‌وه وانیه. بۆیه گشتگیری و کۆمه‌ڵکوژی ئه‌و جیاوازیه گه‌وره‌یه‌یان نیه له‌ڕووی ڕێزمانیه‌وه.
کاتێ نازیه‌کان تاوانیان دژی مرۆڤایه‌تی وجوله‌که کرد، نه‌هاتن هه‌موو ئه‌ڵمانه‌کان بخه‌نه قه‌فه‌زو له‌سێداره‌یان بده‌ن، به‌ڵکه ته‌نها ئه‌وانه‌ی ته‌نها تاوانه‌کانیان له‌سه‌ر ساغ بوه‌وه ، له‌ڕێگای دادگای نۆرنبێرگه‌وه به‌سزای ڕه‌وای خۆیان گه‌یه‌نداران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست