کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نیچێرەڤان بارزانی و پارتی باش دەزانن دەرگا داخراوەكانی یەكگرتوو بە چی كۆدێك دەكرێتەوە!

Friday, 03/02/2012, 12:00


لە هەر ولاتێك یاسا بوونی هەبێت و هەموو لایەك ملكەچی یاساكان ببن , ئەوا ئارامی و ئاسایش باڵ دەكێشێت بەسەر تەواوی كۆمەڵگادا و لە كاتی هەر پێشێلكاری و یاسا شكێنیەك تاوانباران بە سزای عادیلانەی خۆیان بگەن ئەوا هەموو رێكخراو وپارت و لایەنێك سنوری خۆی دەناسێت, ئەمەش دەبێتە هۆی بەرەوپیش چوون و گەشەكردنی ولات و چین وتوێژەكانی كۆمەلگا.
بەلام بە داخەوە لەماوەی دوو دەیەیی حوكمرانی دەسەلاتی كوردییدا تا ئێستاشی لەگەلدا بێت هەردوو پارتی دەسەلاتداری كوردی خۆیان بەرهەمهێنەری یاسا شكینی و زوڵم و زۆرداری بوون , هەمیشە خەریكی دروشمبازی و قسەی بریقەداری بێ كردار بوون ! زۆربەی كات مسعود بارزانی لە كاتی وتارو كۆرو لێدوانەكانی دەڵێت " یاسا سەروەرە و كەس لەسەروی یاساوە نیە ! دەتوانێ پێمان بڵێت تا ئێستا وەك گەورەترین دەزگای سەرۆكایەتی هەرێم هیچ تاوانبارێكتان راپێچی دادگاكان كردوە ؟! بە دلنیایەوە نەخێر!
باسی تاوانبارانی شەری كورد كوژی ناكەین چونكە گەر بێت و كەس وكاری كوژراوانی شەری ناوخۆ برۆنە بەردەم دادگایەكی نیۆنەتەوەیی ئەوا هەموو بەرپرسە بالاكانی هەردوولاتان بە سەلامەتی رزگارتان نابێت و لە قەفەزی تاوانباری خۆتان دەبیننەوە ! بەلام هەر دوور نەرۆین دوای خۆپیشاندانەكەی 17 شوبات سەرۆكی هەرێم (سەرۆكی پارتی) ئایا نەیفەرمو " دەبێت تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن ؟! هەروەها وتی " نابێت ئیتر هیچ رۆژنامەنوسێك بە بێ بریاری دادگا زیندانی بكرێت ؟! ئەی پەیامی چی دەبێت بۆ یاساشكێنەكانی حزبەكەی لە زاخۆ كە زیاتر لە 50 كادیری یەكگرتوو كە 10 كەسیان رۆژنامەنوس بون بە بێ بریاری دادگا زیاتر لە 20 رۆژ لە ژوورە تاریكەكانی زیندان بوون ؟! ئایا ئەم قسانە تەنها دروشم نیە ؟ بۆ ناچێتە بواری پراكتیكەوە ؟
ئایا ئەگەر خۆی بە سەرۆكی هەموو هەرێمی كوردستان دەزانیت چۆن نەفەسی حزبی و راپۆرتی ناشیاوی بەرپرسە بالاكانی بادینان ریگەی پێت نەدا سەردانی بارەگا سوتاوەكانی یەكگرتوو بكەیت ؟!
بۆ ئەوەی لە باسەكە دوورنەكەوینەوە , پێش هەفتەیەك نێچیرڤان بارزانی كە سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كرد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی " یەكگرتوو هەموو دەرگاكانی لێمان داخستوە
بۆ ولامی ئەو پرسیارەی كاك نێچرڤان " ئەگەر هەر كەسێك زەرەیەك لە ئەلف وبێی سیاسەت بزانێت , باش دەزانێت بۆ یەكگرتوو دەرگاكانی داخستوەو چ پەیام و داوایەكیان هەیە ؟ كەچی جەنابت دەڵێت نازانم كێشەیان چیە ؟ راستە لە كوردستان نەبویت لە كاتی رووداوە نا شارستانیەكەی بادینان , بەلام بە دڵنیایەوە هەموو وردەكاریە كانیان بۆ باس كردویت و خۆتیش بەشێكت بینوە لە میدیاكان , بە پێی سەرچاوەكانیش لە ئەمریكاوە نیگەرانی خۆت باس كردوە لەگەل هەندێ بەرپرسی بالای پارتی كە بەشێك بوون لە خولقێنەری رووداوە كە , وە پێت وتوون رێگە نەدەن هیچ كەسێك هێرش بكاتە سەر بارەگاكانی یەكگرتوو بزوتنەوەی گۆران لە بادینان , بەلام دیارە بەرپرسانی پارتی لە بادینان لە شوێنكەوە ئیعازیان بۆ هاتوە كە زۆر تەبا و گونجاو نین لەگەل بەرێزت ! دووریش نیە ئەوە بەشێك بێت لەو سیناریۆیانە, چونكە لە هەولی ئەوەدا بویت كە لایەنی ئۆپۆزسیۆن بێنیتە نێو حكومەتەكەت ! ئەوەش وای كرد ئەداو كاری حوكومەتەكەت ئاڵۆزو پڕ كێشەو گرفت بێت ! جا نەدەبو كەسێك پاڵێوراو بێت بۆ سەرۆكی حكومەت و هەروەها جێگری سەرۆكی ئەو پارتە بێت كە پێشێلكاریەكان بە دەستی ئەندام و كادیرەكانیان بووە , بڵێت نازانم كێشەی یەكگرتوو چییە !؟
وە دیارە بەرێزت باش دەزانیت كیێە دەرگای داخستوە ؟ چ حزبێكە غروری سیاسی هەیە ؟ كێیە دەرگاكان دەشكێنێت و كلتوری بارەگا سوتاندن دەكاتە مەنهەج بۆ ئەندامانی و دەبێتە بەشێك لە وانە و ئەدەبیاتی حزبی ؟ كێیە كێبركێی سیاسی پێ هەزم ناكرێت ؟ كێیە رێگرە لە سەربەخۆ نەبونی دادگاكان ؟ كێیە تاوانباران حەشار دەدات بۆ ئەوەی نەرۆنە دادگاكان ؟ كێیە دادوەران بەچە ترسێن دەكات بۆ ئەوەی نەتوانن بە ئەركی راستە قینەی خۆیان هەستن؟ !
كێیە داوا رەواكانی خۆپیشاندەران بە گوللە ولام دەداتەوە ؟ كێیە سەروەت و سامانی میللەت حەپەلوش دەكات ؟ كێیە نەوتی رەشی كوردستان هەراج و هەرزان فرۆش دەكات و داهاتەكەی دەخەنە گیرفانی چەند بەرپرسیكی تێر نەخۆر!؟ كێیە بوەتە رێگر لە دروست نەكردنی زمانی گفتوگۆ و داخستنی دەرگاكان ؟ كێیە رێگرە لە یەك نەخستنەوەی وەزارەتەكان ؟ كێیە مانگی 4 ملییارو 720 میلۆن دینار لە بودجەی هاولاتیان دەدات بە یەكێتی وپارتی ؟!
كێیە بوە هۆی بێ باوك كردنی منالانی كورد لە سۆزی باوكایەتی ؟ كێیە جەرگی دایكانی كوردی سوتاند ؟ كێیە رۆژنامەنوسان بە بێ بریاری دادگا زیندانی دەكات و زەردەشت عوسمان وسۆرانی مامە حەمەكان شەهید دەكات ؟ وە باش دەزانن ئەوە یەكگرتوی ئیسلامیە لەماوەی 18 سال تەمەنی بچوكترین پەرچە كرداری نەنواندوە ! هەمیشە زمانی دیالۆگ و یەكتر قبولكردنی هەلبژاردوە و! وە ئێوش باش دەزانن دەرگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی بە چ كۆدێك دەكریتەوە !! بەندە وەك رۆژنامەنوسێك ئەم چەند خالانە ئاراستەی بەرێزت و هەموو بەرپرسە باڵاكانی پارتی دەكەم...
بۆ كردنەوەی دەرگاكانی یەكگرتوو.
"بە رەسمی داوای لێبوردن كردن لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان: چونكە لە یاسا ی نێودەولەتی و جارنامەی گەردونی بۆ مافەكانی مرۆڤ هاتوە " قەدەغەیە دەستدریژی بكریتە هەر گروپ و پارتێكی سیاسی , وە یەكگرتوی ئیسلامیش بە پیی یاسای پارت و ریكخراوەكان لە پەرلەمان سالی 6-2-1994 بە شێوەیەكی رەسمی مۆڵەتی كاركردنی پێدراوە , ئیتر بە چ حەقێك رەوایە بە ئیعازی هەندێ بەرپرسی حزبی وحكومی لە بادینان هێرش بكرێتە سەر پارتێكی مۆڵەتپێدراوی وەك یەگرتوو ؟ كە ئەمە سوكایەتیە بەو یاسایانەی خۆتان بەشێك بوون لە دارشتنەوەی لە پەرلەمان.
"راپێچ كردنی هەموو ئەو تاوانبارانەی دهۆك و زاخۆ و سیمێل وقەسرۆك: لیژنەی پاریزەرانی یەكگرتوو هەموو ناوەكانیان داوە بە دادگا لە زاخۆ 19 تاوانبار لە دهۆك 18 تاوانبار لە سیمێل 8 تۆمەتبار لە قەسرۆكیش نزیكەی 10 تاوانبار , فەرمون بزانن سەرۆكی تیمی پاریّزەرانی یەكگرتوو لە دۆسیەیی رووداوەكەی بادینان چی دەلێت :
"سەرۆكی تیمی پاریّزەرانی یەكگرتوو : بەڵگەی باوەرپێكراوو یاساییمان لەسەر تۆمەتبارەكان خستۆتە بەردەم دادگا , بەلام دادوەر هیچ بریاریكی لە دژیان دەرنەكردون , دەبو تۆمەتباران بە پێیی یاسا تەوقیف بكرابان , كەچی بۆ ماوەی یەك دەقەش تەوقیف نەكران و راستەوخۆش ئازاد دەكرێن , بەلام ئەندام وكادیرانی یەكگرتوو بێ بریاری دادگا و بێ هیچ تۆمەتێك لەسەر یان بۆ ماوەی بیست رۆژ تەوقیف دەكرێن ! لە چەند رۆژی پێشو (7) تۆمەتباری پارتی لێكۆ ڵینەوەیان لەگەل كراوە كە چەند بەرپرسیكی تێدا یە و جگە لەوەش هەندێكیان پێش دەوامی فەرمی لێكۆڵینەوەیان لەگەل دەكرێت تاوەكو هاوڵاتیان لە كاتی هێنانیان بۆ دادگا نەیان بینین! وە (10) كەسی تریان بریارە لەم هەفتەیە لێكۆڵینەوەیان لەگەل بكرێت .
"قەرەبو كردنەوەی مادی ومەعنەویی یەكگرتووی ئیسلامی : بە پێی هەموو یاساو رێسایەكی جیهانی هەر تاك و لایەنێك كارێكی نایاسایی و سنور شكێنی و زوڵم و زۆرداری ئەنجان بدەن ئەوا هەر خۆیان دەبێت قەرەبوی مادی ومعنەوی لایەنی بەرامبەر و زوڵملێكراو بكەنەوە , كە هەموو بەڵگەو دیكۆمینت و گرتە ڤیدیۆیەكان و تەنانەت لیدوانەكانی بەرپرسانی پارتیش بە ئاشكرا جەخت لەسەر تاوانباركردنی پارتی دەكەنەوە و بە بەرپرسیاری سەرەكی دەزانن ! یەكیك لەو لێدوان و چاوپێكەوتنەی فازیل میرانی بۆ رۆژنامەی رووداو بەم شێوەیە باسی ئەندامانی پارتی كرد كە هێرشیان كردۆتەسەر بارەگاكانی یەكگرتوو :
زۆربەی ئەوانەی چوونە سەر بارەگاكانی یەكگرتوو لە بادینان پارتی بوون , ئەگەر 60 كەس چووبنە سەر بارەگاكانی یەكگرتوو ئەوا 40 كەسیان ئەندامی پارتی بوون !(فازیل میرانی)
" دەركردنی بریاریك لەسەر قەدەغەكردنی كلتوری بارەگا سوتاندن لە پەرلەمان و و ئیمزا كردنی هەموو سەرۆكی حزبەكان بە پابەندبونیان بە و پەیمانامەیە .
بۆ ئەوەی چیتر كلتوری بارەگا سوتاندن و یەكتر قبول نەكردن و ولام دانەوەی خۆپیشاندەران بە گوللە نەگوازرێتەوە بۆ نەوەكانی داهاتوو وە نە ببێتە بەشێك لە سایكۆلۆجی نەوەكانی داهاتوی كوردستان ! هەموو لایەك پابەندی ریكەوتنامەو پەیمانەیەكی لەو جۆرە بن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە