کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنێوان کۆچی دوایی مەحمود زامدار و خۆسوتانی بەناز جەواد دا

Wednesday, 14/09/2011, 12:00


نامەوێت لێرەدا باس لە میدیای دەسەڵات بکەم کەچۆن باس لە راپەرینی بەهاری عەرەبی و خۆسوتاندنی گەنجانی هاوشیوەی موحەمەد بوعزیزەکان لەتونس و میسڕ ولیبیا و سوریا دەکات ، لە بەرامبەر بەناز جەوادیش وەک هەوالیش بێدەنگە؟ یان قسە لەسەر رۆژنامەکەی پاریزگای هەولێر (هەولێر) و ئاسۆکەی عارف قوربانی بکەم کە (رۆژنامەی هاولاتی و مالپەری لڤین ) ماوەیەکە دەیانەوێت نوسین و ئاخافتنەکانی ئەو کۆنە بەعسی و یەکێک لەدەم راستەکانی دەسەڵاتمان لێبکە ن بەکەسێکی گەورە و گرنگی کورد!؟ . ئەو دوو ڕۆژنامە سێبەرەی پارتی و یەکێتی بە ئاشکرا هەول دەدەن کە پەیام و هۆکاری خۆسوتاندنی بەناز بۆ بێکاری و ناعەدالەتی کۆمەلایەتی بشوێنن . تەنانەت رۆژنامەی هەولێر ، تاوانێکیش بۆ بنەمالەکەی بەناز دروست دەکات گوایه‌ "کێشەی خێزانی" پاڵنەری خۆسوتانی بووە. ئەگەر گریمان ئەو تۆمەت و پاساوەشتان بۆ دەسەڵات راست بێت ، ئایا نکٶلی لەوەدەکرێت کە دەسەلاتی کوردی 2 جیۆرە ژیانی لەکوردستان دروستکردووە یەکێکیان بۆخۆیان کە ئەو دامەزراوەش بە سەدان قەلەمی وەک عارف قوربانی لەسەر داهاتی بەنازەکان دەژین . ئایا دەتوانن نکۆلی لەوە بکەن کە ڕیژەی هەژاری و بێکاری لەکوردستان بەسەدان هەزار کەسە کە بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی (رۆژنامە)، كۆی گشتیی ئەوانەی لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستاندا بێكارن، (519,400) كەسن و ئەوانەی لەژێر هێڵی هەژاریدان، (472.634) كەسن، واتە: (992.034) كەس لە هەرێمدا لەژێر زەبری بێكاریی و هێڵی هەژاریدان.


رەخنەکەی ئێمە چڕ دەکەینەوە سەر ئەوەی ئەمە چ شەرمەزاریەکە رٶسنبیرانی هەولێر بەتایبەتی ئەوانەی خۆیان پێ " کەڵە شاعیر ، نوسەر ، هونەرمەند ، رۆژنامەنوسە " ..... لەناو ئەو هەموو روداو و تاوانانەی شارەکەیان بێدەنگ و لەرزۆکن؟ من  بیرمە لە کەیسی کەمالی سەید قادر چەند خوێندکارێک لەکۆریای باشورەوە ئیدانەی 30 سالی زیاندانی کەمالی سەید قادریان کرد ، کەچی ئەو ڕۆشنبیرانەی هەولێر 200 مەتر لە نێوان گازینۆی مچکۆ و دادگا هەیە هەولێر گوتەنی نقەیان لێوە نەهات! لە سەدان تاوانی تری ئەم دەسەڵاتە ئەو " کەڵە ڕۆشنبیرانە "قسەیەکیان لەتیرۆری سۆرانی مامەحەمە و سەردەشت عوسمان و یاسای خۆپیشاندان و تەقەکردن لەخەلکی سلێمانی نەکرد، تەنیا ئەو دەنگە گەنجە رۆژنامەنوسانەی هەولێر نەبێت کە هەول دەدەن شارەکەیان لەو شەرمەزاری و بێهەلویستیە ڕزگار بکەن.
ئەگەر بڵین لەهەولێر هیچ کەس ناتوانێ هەلوێست دەرببڕیت ئەمە راست نییە . پارتی ناتوانێ هەرچی قسە و رەخنەیەکی گرت بیگرێت و سەردەشت ئاسا بیرفێنێ. نمونەش لەگەرمەی روداوەکانی ١٧ شوبات چەندین جار دەیان ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیری ئەم شارە بە شیوەی جیا نارەزایەتی و ئیدانەی گرتن و ئەشکەنجە و دژایەتی یاسایی خۆپیشاندان و داخستنی زانکۆیان کرد ؟ ئەمە جگە لەوەی هەلویست نواندن مانای ئەوەش دەدات کەدەبێت چاوەرێی کاردانەوەی دەسەلاتیش بکەی . مەگەر لەو هەولێرە لە٩٠کانی سەدەی رابردوو کەم نارەزایەتی خۆپیشاندان خەلتانی خوێن و گەنجانمان شەهید و زیندان و ئەشکەنجە دران ؟ کەلێرەدا تەنیا لە ٢ خۆپیساندان ٩٢ و ٩٥ ..... ٤ شەهید ١٥ بریندارمان دا ..ئەمەباس لەگرتن و ئەشکەنجە و لێدان ناکەین .

لەچەند ڕۆژی رابردوو دا مەحمود زامدار دوای پیربونی و بە نەخۆشی مالئاوایی لەژیان کرد ، هاوکات لەهەمان کاتدا کچە گەنجێکی شارەکەیان بەهۆی بێکاری و هەژاری ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا . چەندین بابەت و نوسین لەسەر مەحمود زامدار دەنوسن و بەخەسارەتێکی گەورەی بۆ شارەکە لێک دەدەنەوە تەنانەت بریاریان داوە داوا لە پاریزگار بکەن گۆرستانێک بەناوی بکەن. کەچی هەمان ئەو که‌سانه‌ گوێیان پڕ لەمس و چاوەکانیان کوێرە و زمانیان لاڵە بەرامبەر خۆسوتاندنی کچێکی شارەکەیان کە لەبەرهەژاری خۆی سوتاند یەکەم مرۆڤی کوردە لەدژی ناعەدالەتی کۆمەلایەتی نارەزایەتی بەو شیوەیە دەرببڕیت؟ سەیر بکەن ئەوان بوێریان تیا نەبوو بۆ دانانی پەیکەر لەهەولێر بۆ شەهیدی قەلەم (سەردەشت عوسمان)،  کەچی بۆ مه‌حمود زامدارێک داوای ئه‌وه‌ ده‌که‌ن.  تۆ لێرەوە ناراستگۆیی درۆ لەگەل پەیامی قەڵەم دەبینی!
دەلێم زامداریش بەپێی ئەو خزمەتەی بەئەدەبی کوردی کردویەتی با ڕێزی لێ بگیرێت ، بەلام ناکرێت خۆت پێ خاوەن قەلەم بێت قسە و هەلویستت نەبێت بۆ سەردەشت و بەناز بێده‌نگ بن،  هاوکات راستە زامدار ئەدیبێکی گەورەی هەولێر بوو خزمەتێگی گەورەی ئەدەب و نوسینی کوردی کرد ، بەلام خۆ ڕیزگرتن لە نوسەرو ئەدیب هەر ئەوە نییە شت بنووسی ، بەئاستی ئەوەی ئەوەی دەست دەداتە قەلەم دەبێت راستگۆ و بوێرانە راستیەکانی ناو کۆمەل بەخەلک بگەیەنێت و هەلوێست دەرببڕیت . بۆیە لەم روانگەوە بڵیم بەزامداریشەوە کەی و لەکام هەلویست لەئازاردانی پیرە هەولێر ی کچ و کورەکانی و سەدان تاوانی دەسەلات بەگشتی وپارتی بەتایبەتی یەک قسە و بەشداری یەک کارو چالاکی کردووە؟ کەچی سەردەشت و بەناز گیانی خۆیان کردۆتە قوربانی بۆ کۆتایی هێنانی بەناداپەرووەری کۆمەلایەتی و ئازادی بیر و رۆژنامەنوسی یەک وشە ، ئیدانە ، تەنانەت دلنیام زۆرینەیان ناویرن بچنە پرسەکانیشیان ؟
سالی 95 ستران عەبدوڵلام بینی هێستا ئەوکات ئەوەندە خۆی قێزەوەن نەکردبوو لەداکۆکی کردن لەچەپ و راستی یەکێتی . وتی: قادر زۆر سەیرە ئێمە لەگەرمەی شەڕداین لەگەل پارتی و بەعس کەچی نوسەرە کۆن و کلاسیکەکانی کورد لە پارتی و یەکێتی و بەعس پشتی یەک دەگرن بۆ ئەوەی دەنگی گەنجی وەک ئێمە لەناو نوسین و یەکێتی دەرنەکەوێت... بۆیە ئێستاش هەموو ئەو نوسەرانەی سەر بەدەسەلات و هەلپەرەست و لەرزۆک و دوورون لەبەرەیەکدان لەچاو ئەو دەنگە ڕۆژنامەنوسە گەنجانە کە لەکوردستان سەرهەلدەدەن ... بۆیە تکا لە گەنجان دەکەم تا دەتوانن خۆتان لەو دەنگە کلاسیکیە (نوسین و سیاسیانە) بەدور بگرن بەدەگمەنیان نەبێت ئەگەرنا کەسایتیان بەدۆلار و دەسەلات و به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌کانیان،  تێکشکاوه‌ .
دەشزانم پێم دەلێن لەو ئەورپاوە قسەی زل مەکە وەرەوە کوردستان ....... سەرباری ئەوەی ئەوەی لە ئەوروپا ئێمە دەیکەین دەگمەن و چەند کەسیکە لەو سەدان هەزار کوردەی ئەورپا و بە بیرکردنەوەش ئەو هەلپەرستانە ناویرن بە چرکەش بیری لێبکەنەوە. بەلام خۆسیەکەی لەوەدایە من تا لە هەولێریش بووم ئەوانە بەردەوام پاساویان بۆ هەموو بێهەلویستیەک دەهێنایەوە و بەردەوام ئێمە لەسەر شەقام بووین ئەوانیش لەداوەتی بەرپرسە حزبی و سیاسیەکان دۆلارە دزراوەکانی بەنازەکانیان لەباڕەکان خۆ پێ مەست دەکرد .
هەرگیز مرۆڤ بەشیعر و تێکست و هۆنراوە و پەخشان و ریپۆرتاژ جوان نابێت، ئەگەر مٶرال و هەلوێست لەسەنگەری گەلەوەی لێ نزیک نەبێت نابێتە مرۆڤی مەزن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە