کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند سەرنجێك لەسەر قوتابخانەى هەولێرى زانستى لە گەرەكى نەورۆز.

Monday, 27/07/2009, 12:00


چاودێرێك  من وەكو چاودێرێك لە بنكەى 208 ى گەرەكى نەورۆز بنكەى5 ى قوتابخانەى هەولێرى زانستى كە منسقەكەى بەڕێوەبەرى قوتابخانەكەیە ناوى (عبدالرزاق) بەجلێكى دووپارچە(قگعتین)ى زەمانى بەعس ئەو رۆژە هاتبووە بنكە .
 چەند تێبینیەكم هەیە وەك چاودێرێك لە پرۆسەیە ئەو بنكەیەى شارى هەولێر...
     دیارە ڕێكخراوى نەورۆز بۆ ئەو رۆژە چەندان لاویى سەربەخۆیانیان ئامادەكردبوو كە وەك چاودێرى ڕێكخراوى مەدەنى بە هەویەى تەزویرى كۆمسێۆن دەوام بكەن بێن و بچن , ئەو هاتن و چوونەى ئەوان دەیان كرد ئەو چالاكیەى ئەوان دەیان كرد بۆ هەموو جۆرە چاودێرێك قەدەغەبوو
     كاتژمێر 6.40 دەقیقەى ئێوارە كەسێك بە جلى سەربازیەوە هاتە ژوورەوە و ناوى (حسین فرج محمد) بوو كە پێدەچوو عقید یان شتێكى تربوو كەمن لە پلەى سەربازى نازانم بەڵام (2 ئەستێرەو بازێكى)  هەبوو خۆىو ژنەكەى كە بەگوتەى خۆى ئەو رۆژى 23/7/2009 دەنگى نەداوە چونكە لە واجب بووە بەڵام فەرمانبەرانى بنكە2 نەیان هێشت دەنگ بدات و بووبە هەڵا بەڵام دواى بەڕێوەبەرى بنكە (عبدالرزاق) هات ووتى مادەم ناوى ژنەكەى و خۆى لەم بنكەیە هەیە دەبێت ناوى بدات , بۆیە ڕێگەى پێدرا بەڵام بە نابەدلى هەموو فەرمانبەران , ئەمە بووە هۆى ئەوەى لیستەكانى ئامادەبوو چاودێرى كسیانى سیاسی داواى فۆرمى سكاڵابكەن بەڵام بەداخەوە یەك یەك هەمویانیان بردە لاوە و پەشیمانیان كردن , تەنانەت لیستى گۆرانیش كە كچێكى زۆر بێ ئەزموون بوو بەداخهەوە و مناڵكاریش بوو.
     چاودێرێرك هەبوو ناوى (سۆران جلال رحمان) بوو كە كۆرێكى رەش ئەسمەرى قەڵە بوو گوایا چاودێرى ڕێكخراوى مەدەنیە ئەو زۆر هەوڵى خروقاتى كرد هەرچەندە كردیشى بە هێنانە ناوەى كەسانى تر لە كۆتایى پرۆسەكە و بە كۆمەڵدەنگدان رروى دا.
     لە بنكەیە بۆ 1565 دەنگدەر هەبوو دەنگ بدات , 1054 كە دەنگیان دابوو ئەنجامەكەش بەم شێوەیە بوو (لسستى كوردستانى 523دەنگ گۆران 225دەنگ چاك سازی140 ئەوەى مایەوە یان پوچڵ بوو یان بۆ كیانەكانى تربوو.
     سەرۆكایەتى هەرێم مسعود بارزانى 603 دەنگ , د.كمالى پاڵەوان 228دەنگ .
     بەداواى لێبوردن بۆ هەموولایەك لە كاتى ئامادەكردنى ئەم هەواڵە تەواوى ئەنجامەكانم لەبەردەست نیە چونكە لە شوێنێكى ترەوە دەنووسم بەڵام دڵنیاتان دەكەمە وە ئەنجامەكان هیچى فەرق نیە لەوەى نووسیومە.
     ئەوەى لە هەموو برادەران بیستوومە لە كۆى گشتى بنكەكانى هەولێر ئەگەر وەرى گرین گۆران و چاك سازى لە لینوەى زیاترى كوركدستانیان بەدەست هێناوەى واتا ئەگەر لە بنكەیەك لیستى كوردستانى 600دەنگى هێنابێ گۆران و چاكسازی 300 بۆ 400 هێناوە.
 
 بژى گۆران ئەمەیە دەنگدان هەرچەندە خروقات كراوە بەڵام تازە تەواو كەوتنە لیّژى , تەنها ئەوە منى سەرسام كردووە ئەم بێدەنگیەى هەردوولایە پارتى و یەكێتى ئاخۆ خەریكى چین خەڵكینە چاوكراوە بن تكایە ..........
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە