چاودێری كوردۆساید-چاك : لیستی ڕه‌ش بۆ ئەو بەشەی تاوانباران لە كاندیدكراوانی پارله‌مان ئاماده ده‌كات
Thursday, 14/05/2009, 12:00
2006 بینراوە
بڕیار وایه له چه‌ند مانگی داھاتوودا له كوردستان هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان و دواتر پارله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت .بۆ ئەوەی بەھەمان شێوەی پێشووی خولی درێژخایەنی پەرلەمان ژمارەیەكی زۆری تاوانباران و ئەنفالچییەكان و سەرۆك جاش و سەرانی بەعسی و شەڕی ناوخۆ لە پەرلەماندا بەشدار نەبن، ناوەندكەمان پێشوەخت ئاگاداری دەسەڵاتی باشووری كوردستان و لیژنەی سەرپەرشتی ھەڵبژاردنەكان و پەرلەمانی كوردستان دەكاتەوە، كە دەبێ ڕێگا لە بەردەم خۆپاڵاوتنی تاوانباران بۆ ئەندامەتی پەرلەمانی كوردستان بگیرێت و یاسایەك دابنرێت تیایدا بە ڕاشكاروی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە: ھەر كەسێك لە تاوانی ئەنفال و ھەڵەبجەدا بەشدار بووبێت، سیخوڕی بۆ ڕژێمە داگیركەره‌کانی كوردستان كردبێت، لە سەرانی بەعسی و شەڕی براكوژی بێت، بۆیان نەبێت خۆیان بۆ ئەندامەتی پەرلەمان بپاڵێون.
ھەرلە میانەی ئەو بیرۆكەیەوە و لەبەر ئەوەی ئێمە گومانمان ھەیە لەوەی دەسەڵاتدارانی باشوور ئەو یاسایە
پەسەند بكەن و ڕێگا لە تاوانباران بگرن بێنە ناو پەرلەمانەوە ، ناوەندەكەمان بڕیاری داوە لیستیكی ڕەش بەو ناوانە دوست بكات كە خۆیان بۆ پەرلەمانی ھەرێمی كوردستان دەپاڵێون و تاوانیان بەرامبەر گەلی كوردستان كردووە و بە ھەموو شێوەیەك دژی چوونی ئەو كەسانە دەوەستێت بۆ ناو پەرلەمان .
ئێمه وه‌ك ڕێكخراو چاودێرێكی بێلایه‌ن و نه‌ترس و دادپه‌روه‌ر ده‌بین به‌سه‌ر سه‌رجه‌م لیسته‌كانه‌وه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی سزای بانگه‌شه‌ی ده‌نگنه‌دان دژ به‌و لایه‌نانه بده‌ین که ئه‌م جۆره كاندیدانه ده‌پاڵێون بۆ پارله‌مان .
لیستى ره ش ئه‌م تاوانانه ئه‌گرێته خۆی :
1. ئه‌ندامانی به‌عس و هاوكارانی له ده‌زگا جۆراو جۆره‌كانی .
2. تاوانكارانی به‌شدار و هاوكار له كۆمه‌ڵكوژی كورد .
3. به‌شداران و ئه‌نجامده‌رانی كاری تیرۆریستی به‌رامبه‌ر به كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان .
4. ئه‌ندازیاران و سه رانى شه‌ڕی براكوژی .
5. ئه‌ندازیاران و سه رانى شه‌ڕ دژ به كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان .
6. ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی گوماناوییان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی داگیر كه‌ری كوردستان .
7. ئه وانه ى فایلیان ئاشكرا بووه، به‌ڵگه‌ی دانپێنراو له‌سه‌ریان هه‌یه که كاریان بۆ رژێمی به‌عس كردووه .
8. به‌شداری كردبێت یان هانده‌ر بووبێت له کوشتنی ژنان دا .
9. له‌ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کاندا ئه‌شکه‌نجه‌ی هاووڵاتیانی دابێت و مافه‌کانی مرۆڤی پێشێلکردبێت.
10. به‌شدار بووبێت له دزین و تاڵان وبرۆی سامانی نیشتمانی. پێویسته هه‌موو پاڵێوروان سه‌روه‌ت و سامانیان و سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن بۆ خه‌ڵك، په‌یمانیش بده‌ن که هیچ سامانێكی دیكه‌یان نییه جگه له‌وه‌ی ئاشكرا كراوه .
11. به‌شدار نه‌بووبێت له شوێنبزركردنی هاووڵاتیانی كوردستان .
12. ئه‌و نووسه‌رانه‌ی بۆ پشتیوانی رژێمی به‌عسیان نوسیووه .
13. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی ئاگری شه‌ڕی براكوژیان خۆشكردووه .
14. ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی فتوای كوشتنی نووسه‌ران و نه‌یارانی سیاسی و فكری خۆیان داوه .
15. ئه‌و پێنوسانه‌ی هانی ژن كوشتن‌یان داوه .
16. ئه‌و که‌سه‌ی پلە و پایەی لە پێناو دەوڵەمەندبوندا بەكارھێنابێت و ماڵی گشتی خواردبێت .
لێره‌وه داوا له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن له سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆژه‌یه كه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه بۆ پاكسازی ده‌زگاكانی كوردستان له تاوانباران و گه‌نده‌ڵكاران و هه‌لپه‌رستان و بازرگانانی سیاسه‌ت و ویژدان ، تكایه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و جۆره پاڵێوراوانه بده‌ن به چاك . ده‌ست له ناو ده‌ست به‌ره و پاكسازی مه‌ده‌نیانه .
له ڕوانگه‌ی بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆییمان له به‌رامبه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و كاركردنمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و قوربانیان و بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد , هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر لیسته جیاجیاكان وه‌رده‌گرین. پێوانه‌ی ئێمه بۆ لیسته‌كان و كاندیده‌كان ته‌نها له‌و ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بێت که له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی قوربانیان و پاراستنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی له بزاڤی ڕزگاریخوازی له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان هه‌ڵوێست له‌سه‌ر تاكه كاندیدكراوه‌كانی لیسته‌كان وه‌رده‌گرین ، به شێوازی خۆمان ڕێگری له‌وه ده‌كه‌ین ئه‌مجاره پارله‌مانی كوردستان به هه‌موو كه‌موكوڕی و بێده‌سه‌ڵاتیه‌كی ڕابردووییه‌وه ، كه‌سانێك ببنه ئه‌ندامی نوێی که له لیستی ڕه‌شدا بن و تاوانبار بن به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان، لێره‌دا پێویستمان به هیمه‌تی هه‌موو لایه‌كه له كۆكردنه وه ى زانیارى .
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
www.chak.be
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
[email protected]