بۆ به‌ڕێزان له کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی (KCK)
Wednesday, 15/09/2010, 12:00
پاش سڵاوی گه‌رم ...
باشوری کوردستان، به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی که له ژێر ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو پارتدایه، حکومه‌تێکی هه‌یه ئه‌و حکومه‌ته هی خه‌ڵکی کوردستان نییه، به‌ڵکو هی دوو بنه‌ماڵه‌ی خێڵه‌کییه، به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ییه‌کانیان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێک داده‌نێن.
داگیرکارانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا و هه‌روه‌ها جه‌مهوری به‌ناو ئیسلامی ئێران ئه‌و ستاتۆیه‌ی که به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، هه‌رگیز ئه‌و حکومه‌تیی کوردییه‌یان قه‌بوڵ نه‌ده‌کرد، ئه‌گه‌ر هێزی گریلا و په‌که‌که نه‌بوایه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م راستییه هه‌ر له زووشدا هه‌بوو، به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ک ئێستا بۆ خه‌ڵکی کوردستان به ئاشکرا نه‌ده‌که‌وت.
له باکوری کوردستان گه‌ل و گریلا یه‌ک سروود بۆ ئازادی و به‌رخۆدان ده‌ڵێن، هه‌ربۆیه ئێستا له باکووری وڵات زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین : گه‌ل و گریلا جیاوازییه‌کیان له نێوخۆدا له هه‌مبه‌ر دوژمن نه‌هێشتۆته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی باشووری کوردستان. ئه‌مانه راستیین ، به‌ڵام دیاره هێزێکیش که ئه‌وه به‌رهه‌می بووبێت بێ که‌موکوڕی نابێت ، جوڵانه‌وه له فه‌زایه‌کی ئاوا گه‌وره ،هه‌ڵه‌ش رووده‌دات.
برایانی به‌رێز له کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ، ئێمه ره‌خنه‌یه‌کی جدیتان ئاراسته ده‌که‌ین که ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتنانه بگۆڕنه‌وه به حاله‌تی نه‌شه‌ڕ و نه ئاشتی و ده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورکیا ئاوه‌ڵا بکه‌ن بۆ کوشتوبڕی رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان.
شه‌هیدکردنی 9 گه‌ریلا له‌م دواییانه‌دا سیاسه‌تێکی هه‌ڵه و به‌رهه‌می ئه‌و حاڵه‌ته‌ی نه‌شه‌ڕ و نه‌ئاشتیه‌یه، که ئێوه، یه‌کلایه‌نه جاڕتان بۆی داوه.
ئێمه له‌وه ده‌گه‌ین، که بزاڤی رزگاریخوازی خه‌ڵکی کوردستان له پیناو ئاشتییه‌کی به‌رده‌وام شه‌ڕ ده‌کات و مافی خۆیه‌تی تا‌کتیکی خۆی به‌کار بهێنێت و له پێناو ئاشتیی و ئه‌ستاندنی مافه‌کانی خه‌لکی کوردستان تێبکۆشێت، ده‌کرێ له‌گه‌ڵ داگیرکاران بکه‌وێته نه‌رمبوون و توندکردنی شه‌ڕ، به‌ڵام قۆناغی بێ چاڵاکی یان ئاگربه‌ست وه‌ک به‌ڕێز ئۆجه‌لانیش له زیندانه‌وه ئاماژه‌ی پێداوه و شه‌رعییه‌تی به پاراستنی ره‌وایداوه و به مافێکی بناغه‌یی له قه‌ڵه‌مده‌دا.
به‌ڕێزان...
ئێمه دڵگرانین به شه‌هیدبوونی برا و خوشکانمان، واش بۆی ده‌چین، که به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌یه بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و پۆله شه‌هیده .ئه‌م سیاسه‌ته پێویستی به پێداچوونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جددییه، ناکرێت به ساده‌یی سه‌یر بکرێت. بێ چاڵاکیی هێزی گه‌ریلا مانای رێگاخۆشکردن نییه بۆ سوپای فاشی تورکیا تا خوێنی رۆله‌کانمان به هاسانی و بێ وه‌رگرتنی ته‌دبیری جددی بڕێژن، پێویستیی به ته‌دبیر و پلانی زیاتر هه‌یه بۆ پراکتیزه‌کردن و تێگه‌یشتن له پاراستنی ره‌وا.
ئێمه زۆرجار گوێمان له‌وه ده‌بێت که هه‌ردوو به‌ناو سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار داواتان لێده‌که‌ن بۆ وه‌ستاندنی شه‌ر و مه‌سج و نامه‌ی جۆراوجۆرتان بۆ ده‌نێرن. ئێمه وای ده‌بینین، که هه‌ردوو بنه‌ماڵه خاوه‌نی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدارن له پیناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان پرسه ستراتیژییه‌کان نابینن ، ده‌یانه‌وێت له سه‌ر خوێن وخه‌باتیی بزاڤی رزگاریخوازی کوردان له باکوور، که ئێوه رێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن هه‌نگاوێک له دوڵه‌تی فاشی تورکیا بچنه پێشه‌وه ، ئه‌وان ئه‌گه‌ر راستده‌که‌ن با چۆن داوا له ئێوه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ رابگرن، با ئاواش داوا له ده‌وڵه‌تی فاشی تورکیا بکه‌ن شه‌ڕ رابگرن و زه‌مینه‌ی گفتوگۆ خۆش بکه‌ن.
له کۆتاییدا ده‌مانه‌وێ بڵیین : ئێمه له سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ بزاڤی خه‌ڵکی کوردستان و خوێنی شه‌هیدان و گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌ییمان ئه‌و نامه‌یه‌مان پێشکێش کردن. دڵنیاین سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌له و ئیمڕۆ له هه‌موو رۆژێک زیاتر له سایه‌ی گریلا و گه‌ل له ئامانجه پیرۆزه‌کانمان نزیک ده‌بینه‌وه.
کوردستانپۆست
14/ 09/ 20101
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست