کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گۆڕانکاری سه‌رکرده‌ له‌ ناو کورد دا ته‌نیا به‌ مردن ده‌بێت

Friday, 21/12/2012, 12:00





هاوسێیه‌کمان هه‌بوو له‌ هه‌ولێر کاتێک مرد له‌ پرسه‌که‌یدا خه‌ڵکه‌که‌ نه‌یده‌زانی باسی چی چاکه‌ بکه‌ن ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ بڵێن خودا عه‌فوی بکات به‌ خوا سایه‌ق لۆریه‌کی باش بوو، جه‌لال تاڵه‌بانیش هێشتا نه‌مردیه‌ ئه‌وا له‌ فه‌یس بووک که‌مپه‌ینی دوعای بۆ ده‌کرێت، به‌ سیمبولی ئاشتی و ئاشته‌وایی ئێراق ناو ده‌بردرێت، به‌ڵام من نازانم داد و ڕۆڕۆیه‌ بۆ تاڵه‌بانیه‌ له‌ ترسی نه‌مانی بلۆکی و به‌هێز بوونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه؟


سیناریۆکانی دوای مردنی تاڵه‌بانی

یه‌که‌م : لاواز بوون یان ره‌ش بوونه‌وه‌ی بلۆکی سه‌وز، ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی بنه‌ماله‌ی بارزانی بۆ بلۆکی سه‌وز چونکه‌ ئه‌و باڵه‌ی ناو یه‌کێتی که‌ ده‌زانێ ئه‌و پله‌ و پایه‌ی هه‌یه‌تی له‌ ده‌ستی ده‌دات ئه‌وا هه‌موو شتێک ده‌کات له‌ پێناو مانه‌وه‌ی له‌ سه‌ر کورسی، نمونه‌ش هێنانی زێره‌ڤانی بوو بۆ سلێمانی کاتی خۆ پیشیندانه‌کانی ۱۷ی شوبات.


دووه‌م : به‌ هێز بونی به‌ ناو ئۆپۆزیسه‌ۆنه‌ که‌ ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ باڵه‌که‌ی ناو یه‌کێتی (که‌ تا ئێستا ڕازی نه‌ بوون به‌ ته‌واوی ته‌سلیم به‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی ببن) له‌گه‌ڵ گۆڕاندا یه‌ک بگرن و له‌ لیستی کوردستانی ده‌ربچن که‌ ئه‌گه‌ره‌یان لاواز تره‌، چونکه‌ له‌ ڕاستیدا ئۆپۆزیسیۆن ته‌واوکه‌ری ده‌سته‌ڵاته‌ و تاڵه‌بانیش ته‌واوکه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانیه‌ .

له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌ بوو که‌ من دیتم که‌ به‌ ناو ڕۆشه‌نیره‌ نوێ خوازه‌کان (نمونه‌ی که‌مال میراوده‌لی) چۆن وه‌ک ده‌روێشه‌کانی ته‌ریقه‌ت هاتنه‌ به‌ر چاوم کاتێک له‌ شوێنێک ده‌ف لێده‌درێت ناتوانن خۆیان بگرن یه‌کسه‌ر حاڵ ده‌گرن ئه‌وه‌ی پرچی درێژه‌ پرچی ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی زه‌رگی پێیه‌ ده‌ری ده‌کات و له‌ خۆی ده‌دات
که‌وا داوای به‌ زووترین کات چابوونه‌وه‌یان ده‌خوازت بۆ تاڵه‌بانی له‌ لاپه‌ڕه‌کانی فه‌یسبووکیان.

ده‌رئه‌نجامه‌که‌ش هێزه‌کانن بڕیار ده‌ده‌ن که‌ پارسه‌نگی به‌ چی له‌یه‌ک دا ده‌بێت، چونکه‌ سسته‌می کارکردنی هه‌موو لایه‌نه‌کان زۆر له‌یه‌ک نزیکه‌ به‌ ده‌سته‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه‌ باسی ئیسلامیه‌کانیش ناکه‌م چونکه‌ ئه‌وان ده‌مانگه‌ڕێننه‌وه‌ چاخه‌ تاریکه‌کانی مێژوو، ده‌بێت هه‌نگاو بنرێت به‌ره‌و شارستانی بوون و واز هێنان له‌ عه‌قلیه‌تی خێڵ.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە