کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەتاى كێیە؟ ئەو مەتەڵەى هەڵنایە

Monday, 24/02/2014, 12:00




هەندێك جار لە پێناو لە خۆ دورخستنەوەى كێشەكان و خافڵكردنى میللەت دەسەڵات پەنا دەباتە بەر دروستكردنى هەندێك دەنگۆ ئەوەش تەنیا بۆ ئەوەى خەتاو گەندەڵیەكانى و لێپسراویەتى لە خۆى دوور خاتەوە، ئەو شیوازە لە مامەڵە كردنە سیفەو ئەداى مامەڵەكردنى هەر دەسەڵاتێكى نادادپەرور و گەندەڵ و دیكتاتۆرە.
دەستەلات و حكومەتى كوردى كە پارتى و یەكێتى لێى بەرپرسیارە نەیتوانى بۆ دوو مانگ قەیرانێك چارەسەر بكات كە تەواوى كایەكانى ژیانى و بەڕێوبردنى لەسەر وابەستە ئەویش قەیرانى نەمانى پارە، تەنانەت بانقەكان كە بەس بەناو بانقن تەنیا شوێنى دابەشكردنى پارەن لە هەرێم قەلۆش بوون.
قەلۆشبوونى بانقەكان وا دەكات نێچیرڤان بارزانى داواى هاوكارى لە توركیا بكات، توركیاش دەڵێت " پێشنیار دەكەم بەرپرسان پارەكانیان لە بانقەكانى سویسرا رابكێشنەوە و بیهێنەوە هەرێم"، هەر لەگەڵ ئەو قەیرانانەش حكومەتەكەمان ئیكسپایەر بووە وا 150 رۆژە هەڵبژاردن كراوەو كار هەر لەسەر ئەو حكومەتە ئیكسپایەرە دەڕوا.
بۆ جكومەن پێكناهێنرێت، بۆ پارەى پێشمەرگەى هەژار، فەرمانبەر قەردار نادرێت، بۆ بانقەكان پارەیان تێدا نەماوە، خەتاى كێیە حكومەت پێكناهێنرێت؟؟؟؟؟ ئەوە زۆرترین پرسیارە باوەكانى نێو خەڵكە، دەنگۆى خەتا دانە پاڵ یەكتریش لە لایەكى ترەوە.
خەتاى پارتیە و پێكهێنانى حكومەت لە ئەستۆى براوەى یەكەمە؟
خەتاى یەكێتیەو دەستبەردارى وەزارەتى پێشمەرگە نابێت؟
خەتاى گۆڕانە بەبَێ وەزارەتى ناوخۆ ناچێتە ناو حكومەتەوە؟
نا خەتاى ئیسلامیەكانە؟
هەر نەتان زانى خەتاى ئێرانە و دەڵێت دەبێت یەكێتى پشكى گەورەى هەبێت؟
ئێوە دەڵێن چى هەمووى خەتاى پارتى و توركیایە ئەوانە سەرە داون....
ئەى بۆ پارە نەماوە بودجە نییە، سەرۆكى هەرێم (خەتاى یەكێتى و پارتیە چۆن ناتوانن مووچەى دوو مانگ دابین بكەن).........
نا هەمووى خەتاى مالیكیە ئەو هەر بیانو دەگرێت...
نا بۆڕى نەوتەكە گیراوەو توركیا چاكى دەكاتەوە.....
[email protected]
Facebook: Salman.kochary

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە