جه‌لالی خه‌ڵه‌فاو هه‌ر مێژوو مابوو بیشێوێنێ
Sunday, 06/12/2009, 12:00
سایتى چاو كوێرده‌ڵیت ده‌رهێنه‌رێكی ئێرانی فیلمێك ده‌رباره‌ی ژیانی( استاز جلال) به‌رهه‌مدێنێت.
ئه‌م خه‌ڵفاوه ئه‌یه‌وێت دواى مردار بوونه‌وه‌شى هه‌ر دێوه زمه بێت له‌سه‌ر عه‌قلیه‌ت تاكێكى كورده .
مێژوو نوس پێویسته كه‌سێكى بیر كۆڵ نه‌بێت و كۆڵه‌وار و ساقت نه‌بوبێت له مێژوودا ، ئه‌م خه‌ڵه‌فاوه چى ماوه نه‌یكات هه‌رچى نه‌شیاوه كردویه‌تى ئێستا به‌چ ڕویه‌كه‌وه مێژوو دوباره ده‌كاته‌وه پاشان ئه‌وه‌ى ده‌ینوسێت چۆن بزانین ڕاست و دروسته مه‌گه‌ر تاكى كورد نه‌تناسن چ ماڵێكى .پیرى خه‌ڵه‌فاو پێشنیارت بۆ ئه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕوداوێك و نوسینى هه‌ر دێرَیكدا سوێندێك بخویت به‌ڵام خۆ ئه‌م مافیایه جیگاى متمانه‌ى خه‌ڵكیش نیه تا به سوێنده‌كانى باوه‌ڕ بێنین . ئه‌م نه‌فامه زۆر زوو شتیش له بیر ده‌كات تا بیكه‌ینه سه‌ر پشك. ڕه‌نگه ئه‌م پرسیارانه هێندێك یارمه‌تى ده‌رت بێت بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ى مێژووه خوێناویه‌كه‌ت.
1 . له مێژوه‌كه‌تدا چه‌ند جار شه‌ڕى برا كوژیت ئه‌نجام داوه؟
2. چه‌ند ڕۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له ڕه‌ش و ڕوته‌ت به كوشت داوه ؟
3 . استاز جلال په‌ویوه‌ندیت چۆن بووه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسین و ساجده خانى خێزانى .
4. پاره‌ى بلۆك كراوى ناو بانكتان چه‌نده ؟ واته پاره‌ى بنه‌ماڵه ؟
5. چه‌ند كۆمپانیا و پارچه زه‌وى ئه‌م هه‌رێمه موڵكى باوكه گه‌وره‌تان بووه ؟
ئه‌گه‌ر توانیت وه‌ڵام بده‌یته‌وه هه‌ندێك ڕاستگۆ بیت بۆ ته‌نها جارێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ڕه‌نگه متمانه‌ت پێبكرێت و به دوعاكانت بڵێین امین .
به‌ڵام ئه‌م حاكمه قه‌ره قوشه هێنده زرپ و زیندو نیه تازاكیره‌ى بخاته گه‌ڕو بتوانێت ده‌قاو ده‌ق وه‌ڵام بداته‌وه تاڵه‌بانى گه‌ر جواب بداته‌وه ئه‌ڵێت خۆى و خاو خێزانى هێنده خێر نه‌دیون ئه‌وه‌تا ئامۆژنه هێرۆى خێزانى بیرى خستۆته‌وه پێى ووتوه ده‌بێت شاره‌وانى كفنیان بۆ بكات .
وه‌ك ئه‌وان نه‌بوبن لاشه‌ى ڕۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له خێرنه‌دیوه‌یان كردبێته پرد بۆ گه‌شتن به ئاواته گڵاوه‌كانیان ئه‌مان نه‌بوبن به مافیا‌و قوتی مناڵانی شه‌هید و خه‌ڵكى ئه‌م كوردستان نە دزیبێت نه‌یانكردبێته ڤێلاو كۆمپانیا له‌به‌رزایى ئه‌م ڤیلایانه‌شه‌وه ئه‌ڕواننه ڕه‌ش و ڕووتى ئه‌م هه‌رێمه لە وێوه له تەڕی ئەخۆن و لە وشک ئەنون .
هه‌ر جاره‌ى جۆره ئامارێك ئه‌ده‌ن به میدیا كانیان تا ئێستاش بۆیان ساغ نه‌بۆته‌وه چه‌ند شه‌هیدى نادیار‌و چه‌ند دیارن .
یاداشتێك پڕاو پڕ بێت له درۆى شاخدار وا ئه‌مانى كردۆته خاوه‌ن ماڵ و ئه‌م خه‌ڵكه خێر نه‌دیوه‌یان كردۆته كرێچى خۆیان .
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ئه‌و یاداشتانه بكاته فلم ئه‌وه له‌ئێستاوه له‌و فلمه ده‌چێت كه هه‌موو ڕۆژ ناڕۆژێك له ته‌له‌فزێۆنه‌كانى بغدا و كه‌ركوك په‌خش ده‌كرا ده‌رباره‌ى شۆڕش و كوده‌تاكه‌ى سه‌دام حسین و ده‌وره پاڵه‌وانیه‌كانى له‌و فلمه‌دا .
به نیازى چه‌ند پاره و پولى تر‌ى دزراوى ئه‌م هه‌رێمه خه‌رج بكه‌ى هه‌روه‌ك كاره بێ با‌یه‌خه‌كانى ترت ؟
ئه‌ى سه‌ركرده‌ى بنكر‌ده به‌خۆێنى هه‌زاران ڕۆله‌ى شه‌هید گه‌یشتوبه‌م پۆسته له‌وێشه‌وه بۆته سۆفێه‌نیه‌كى عه‌ره‌ب و ده‌وڵه‌تى كوردیت كردوه به خه‌ونى شاعیرانه ئیتر گێڕانه‌وه‌ى له‌پاى چیدایه و به فیلم كردنى چ مانایه‌ك ده‌گه‌یه‌نێت . تۆیه‌یه‌كى نه‌زان و خه‌ڵه‌فاو تازه به‌تازه له‌دواى ئه‌و هه‌موو ماڵ وێراینیه‌ى كه به‌سه‌ر كوردیدا هێناوه په‌نجه‌ى په‌شیمانى ده‌گه‌زێت و كاڵه‌ك به ئه‌ژنۆى خۆى ده‌شكێنێت ئه‌ڵێت كاشكى له مه‌لاى ئاش به‌تاڵ جیا نه‌بومایه‌ته‌وه .
ئه‌وه‌تا ستران عبدالله له ڕۆژنامه پڕ درۆكه‌یانه‌وه ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت و ئه‌ڵێت (كاك نه‌وشیروان بى َحورمه‌تى به به‌رێز مام جه‌لال ده‌كات) به پێى قسه‌ى (سترانی مل شكاو) ته‌نانه‌ت شوڤێنیه عه‌ره‌به‌كان و ئه‌نفال چیه‌كانیش به‌م زاته‌یان ووتوه و به استازى خۆیانى ده‌زانن دیاره هه‌ر واش بووه ئه‌یبَت وه‌هاى پێ بڵێن ڕاستیش ده‌كه‌ن ئه‌م مامۆستایان بووه !!!! چونكه مێژووى ئه‌م نه‌فامه جگه له كوردایه‌تى پڕ بووه له خیانه‌ت و نوشستى .. ده‌بێت له‌م بیره‌ریانه‌دا چى باس بكات ؟ تۆ بڵێت باسى نوشتاندنه‌وه‌كه‌ى و ده‌ست ماچ كردنه‌كه‌ى كابراى توركى تیادا بێت؟ یان ڕاستگۆیانه‌پیوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسه خوێن ڕێژه‌كانى ئێران باس بكات ؟ یان ئه‌م چوار ساڵه‌ى كه سه‌رۆكى خه‌ڵه‌فاوى عێراقى فیدراڵ بووه ئه‌وه‌نده‌ى بیرى لاى كوررسىو به‌رژه‌وندیه‌كانى بووه نیو ئه‌وه‌نده ئاگاى له كار‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى گه‌لى كورد نه‌بووه . قۆرخ كردنى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیان له كوردستاندا و ماستاو چێتى بۆ به‌رپرسه شیعه‌و سونه‌كانى عه‌ره‌ب به چ جۆرێك پاساو ده‌كات ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست