فاروقى مەلا مستەفا... بەچى تێر ئەخوا؟

Tuesday, 30/03/2010, 12:00


كۆمپانیای ئاسیا سێڵ گەورەترین كۆمپانیای پەیوەندی مۆبایلە لەرووى پارەپەیداكردنەوە، لەماوەى چەند ساڵى رابردوو خاوەنەكەى بووە یەكێك لە ملیاردێرەكانى عیراق و خۆرهەڵاتى ناڤین، خزمەتگوزاریەكانى ئەم كۆمپانیایە بەپێچەوانەى هەموو كۆمپانیا جیهانیەكانەوە، لەجیاتى ئەوەى لەگەلأ زۆربوونى داهات و هەڵكشانى ژمارەى بەشداربوواندا، خزمەتگوزاریەكانى زیاترو نرخى كەمتر بكاتەوە، بەڵام بەهۆى نەبونى هیچ جۆرە لێپرسینەوەیەك، رۆژ بەرۆژ خزمەتگوزاریەكانى لەگرانبووندایە بەم شێوەیە:
- سەرەتا قسەكردن بە 2 سەنت بوو، بەڵام بێ گوێدانە هیچ جۆرە بنەمایەكى یاسایى و ئەخلاقى، كردى بەچوار سەنت، لەرۆژى 1/4 یشەوە یەك خولەك قسەكردنى كردووە بە(4,29)سەنت، چونكە ئەوكاتەى دۆلار لەبەرامبەر دینار بەرز بوو، ئەو بەدۆلار حسابى ئەكرد، ئێستا كە دۆلار لەدابەزیندایە بڕیاریداوە بیكات بەدینار و لەبەرامبەر هەر خولەكێك (50) دینار وەربگرێت. بۆ نمونە: كارتێكى (30) دۆلارى لە بازاڕ بە (35,500) دینار بوو ئەگەر مۆبایلەكەت (4) سەنت بێ ئەوا (750) خولەك قسەت پێ ئەكرد، بەڵام ئێستا لەبەرئەوەى خولەكێك بووە بە (50) دینار ئەوا ئەو (750) خولەكە ئەكاتە (37,500)، واتا (2,000) هەزار دینار زیاترە!!
- لەپێناو زیادكردنى ڕێژەى بەشداربووانى مۆبایل، كارتى (20) دۆلارى (3)ى دۆلار زیادەو كارتى (30) دۆلارى (5) دۆلارى زیادەى لەگەڵدا بوو، ئێستا ئەو خزمەتگوزاریەش نەماوە!.
-لەهەمو وڵاتانى دەوروبەریشمان تێڵكردن بەچركە لەسەر خاوەنەكەى دەژمێردرێتن نەك بە خولەك، تەنانەت كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكەش هەر پارەى چركە لە كۆمپانیا وەكیلەكانى لەكوردستان و عیراق وەرئەگرێتن!
عاجباتى هەشتەم لەوەدایە كە بەو هەموو دەوڵەمەندیەى كاك فاروقى مەلا مستەفاوە تا ئەم ساتەش هیچ جۆرە خزمەتگوزاریەكى وەك دروستكردنى پردێك، پرۆژەیەكى خزمەتگوزارى لەشارى سلێمانیدا ئەنجام نەداوە، بەڵام هەزاران دەوڵەمەند لەسەر ئاستى جیهان هەن كە خزمەتى وڵاتەكەى خۆیان كردوە و دواى مردنیشیان ناویان بەچاكە هاتوە، بەراستى سەیرە ئەم شارە لەكەریمى عەلەكەو عەلى بۆسكانى و عەلى ناجیەوە هاتبێتەسەر دەوڵەمەندێكى وەك كاك فاروق كە جگە لەپارە پەیداكردن، لەهیچ بوارێكی تر كارێكى نیە خزمەت بەكۆمەڵگاكەى خۆى بكاتن!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە