کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"گەلى كورد نابێتەوە بەسەربازیى هیچ وڵاتێك"

Thursday, 27/01/2011, 12:00


ئەندامی كۆردیناسیۆنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك) شێرزاد كەمانگەر:
بە مەبستى وەرگرتنى بیرو راى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان سەبارەت بە بارودۆخى كورد و ئیسرائیل و مێژوو و پەیوەندى ئەو دوو نەتەوەییە دواى بڕینى ریگاییەكى سەخت و دشواری گەویشتینە قەندیڵ بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتن لەگەل ئەندامی كۆردیناتۆری پژاك شێرزاد كەمانگەر.
كورد-ئیسرائیل: ڕوانینی هێزەكانی كوردی رۆژهەڵات بۆ ئیسرائیل لەسەر چ بنەمایەكە؟

شێرزاد كەمانگەر: ئێمە وەكو پارتى ژیانى ئازادى كوردستان(پژاك) تێڕوانینى ئێمە دیارە تەنیا تێڕوانینى خۆمان دەڵێین نەك تێروانینى پارتە و لایەنەكانى دیكە بۆیە تێڕوانینى ئێمە بۆ گەلى یەهوود یەكێكن لەو گەلانەى كە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست خاوەن جێگاو پێگەیەكى و شارستانیەتێكى تایبەت تایبەت بە خۆیانن ، لەهەمانكاتشدا ڕێزمان بۆ تەواوى گەلانى ترى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستە هەیە، دیارە گەلى یەهوود شارستانیەتیان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا خاوەن پێگەیەكى جیاوازە و ئێستاش گەلى هوودیەتیەكێك لە لەگەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەزانین.
كورد-ئیسرائیل: بۆچى هەلی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بۆ بەرژەوەندیی خۆتان دژی ئێران ناقۆزنەوە؟
شێرزاد كەمانگەر: ئێمە بڕِوامان بەچارەسەرى كێشەى كورد هەیە بەڕێگەى ئاشتى، دیارە كێشەى كورد لەسەدەى بیستدا یەكەم كێشەییە كەبێ چارەسەر ماوەتەوە، هەوكات گەلى كورد لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لەسەر شوێن و پێگەى خۆى وەكو ئامراز بەكارهێنراوە، وەك گەلى كورد ڕاستى نەخراوەتە بەرچاو، گەلى كورد بەڕاست و دروستى پێویستى بەپێداچونەوە دەكات كەلەلایەن دەوڵەتانى دراوسێ لەلایەكى ترەوە هەر گەل و دەوڵەت و نەتەوە و لایەنێك بیەوێت دیموكراسى لەئێران پێش بخات ئێمە كراوەین و هەنگاومان ناوە، ئێستاش بڕوامان بەوە هەیە كەهەر هەنگاوێك بنرێت بۆ بەرەو پێش بردنى دیموكراسى لەئێران ئێمە بەو پەڕى باوەڕەوە بەشدارى دەكەین، بەڵام ئەمریكا ئیسرائیل بەچاوى ڕەش و سپى سەیرى كوردیان كردووە، پێویست بەگۆڕانكارى بە تێڕوانینەكانیاندا بكەن،لەهەمان چوارچێوەدا ئەگەر ئەم گۆڕانكاریانە لەگەڵ هەنگاوەكانى گەل یەك بگرنەوە ئەوا دەتوانرێت گۆڕِانكارى زۆر گەورە بكرێت. كێشەى گەلى كورد و یەهوود و فەلەستین دوو كێشەن كە بێ چارەسەر ماونەتەوە، ئەگەر گۆڕانكاریەك لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بێتە ئاراوە پێویست بەهەوڵەكان هەمە لایەنانەكان بێت. ئیسرائیلیش دەبێت لەم چوارچێوەیەدا هەوڵ بدات، چونكە گەلى یەهوودیەكان خاوەن ڕۆڵ و میسیۆنێكى جیاوازن لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، بەڵام كێشەى كورد بەپارچەیى كراوە و لەلایەن زۆر دوڵەتانەوە بە پارچەكراوى تماشایى لەكێشەكە دەكەن وەكو ئامراز بەكارهێنراوە بۆ بەرژەوەندى خۆیان.

كورد-ئیسرائیل: ئایا پێتان وا نییــــــە گەلى كورد لە ئێران بەحزبەكانیشەوە كەوتوونەتە ژێر كاریگەریی پرۆپاگەندەكانی كۆماری ئیسلامی و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەرامبەر ئیسرائیل؟
شێرزاد كەمانگەر: گەلى كورد لە ڕۆژهەڵاتى كوردستان هەموو ئێران كاریگەریەكى بەمشێوەیە هەیە دیارە گەلى كورد بەدرێژایى مێژوو چاوى لێ بكە دەبینیت كراوە بەسەربازى وڵاتانى تر و بەكاریان هێناوە لەپێناو بەرژەوەندى خۆیان لەبەرئەوە بێ باوەڕى گەلى كورد بەرامبەر زۆر لایەن دروست بووە، بەڵام وەكو دوژمنایەتى نا بەڵكو كورد دواتر سەلماندوویەتى كەچەند ئاشتیخوازە،دیارە هەركەس هەوڵدەدات بۆ گۆڕانكارى لەئێراندا بۆیە پێویست بەشەفافیەتێك هەبێت لەهەوڵەكانیدا. دەبێت چاو بخشێننەوە خۆیانداو ئەوە بزانن كە گەلى كوردیش خاوەن مافى خۆیەتى ، دیارە هەركەسێكیش بیەوێت گۆڕان لەئێراندا بكات دەبێت متمانە لاى گەلى كورد بۆ خۆى دروست بكات چونكە هیچ گۆڕانێك بەبێ گەلى كورد ناكرێت چونكە بەدرێژایى مێژوو زۆر كەس و لایەن بارزگانیان بەگەلى كوردەوە كردووە بۆیە گەلى كورد بەهەستیاریەوە نزیك دەبێتەوە،

كورد-ئیسرائیل: چۆن بزانین بڕواتان بە ئیسرائیل هەیە و چۆن دەروانە تواناكانی ئەو وڵاتە گەیشتوون؟
شێرزاد كەمانگەر: پێموایە پێشتر وەڵامى ئەم پرسیارەمان دایەوە.

كورد-ئیسرائیل: ماوەیەكە ئێران بە بەردەوامی لە راگەیاندنەكاندا باسی ئەوە دەكات كە پژاك لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریكاوە یارمەتی دەدری؟ روونكردنەوەى ئیوە چیە؟

شێرزاد كەمانگەر: پژاك پارتێكە كە لە رووى ماددى و مەعنەوییەوە پشتى بە گەلى خۆیە لە گەلى خۆى وەریدەگرێت، پشتیوانى پژاك پشتیوانى گەلى كوردە پشتیگریەكە كەلەلایەن گەلى كوردەوە دەدرێت ئێمە لەلایەن هیچ دەوڵەت و ڕێكخراوە و دەزگایەك هاوكاریى نەكراوین و گرێدراو بەهیچ بزوتنەوەیەك و دەوڵەتێك نین. لەهەمانكاتدا ئەم پەیوەندیانەى باس لێوە دەكرێت تەنیا هەوڵ بۆ ڕەشكردنى ئێمە، دیارە ئێمە بۆ دیموكراتیزەكردنى ئێران ئامادەین لەگەڵ هەركەسێك و لایەنێك هەنگاو بنێین.

كورد-ئیسرائیل: ئیسرائیل وەك وڵاتێكی زلهێز لە ناوچەكدا تا چەند دەتوانی رۆڵی هەبێ لە مەسەلــــــــــەی چارەسەركردنی پرسی كورد لە پارچەكانی تری كوردستان؟
شێرزاد كــــەمانگەر: هەروەك پێشتر باسم كرد نەك تەنیا ئیسرائیل بەڵكو گەلى یەهود لەهەمانكاتدا دەتوانن ڕۆڵێكى كاریگەریان هەبێت لەمەسەلەى پێش خستنى كێشەى كورد نەك تەنیا بۆ كورد بەڵكو دەتوانن ڕۆڵێكى كاریگەریان هەبێت لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست، ئەویش بەچارەسەركردنى چەند كێشەیەك وەك لە بەرچاوە گرتنى نەتەوەكانى تر بەبێ ئەوەى بەرژەوەندى هیچ دەوڵەتێكى ولایەنێكى یاپەماڵە كەن بە گەلى كوردوە

كورد-ئیسرائیلى: كورد و ئیسرائیل چۆن دەتوانن لە یەكتر سوودمەند بن لەو ناوچەكەدا، سەرەرای ئەوەی كە ئیسرائیل و كورد خاوەنی دووژمنی هاوبەشن، بۆ نەموونە ئێران و سووریە؟
شێرزاد كەمانگەر: وەكو پێشتریش ئاماژەم پێكرد گەلانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست كەمێژوویەكى نوێیان خوڵقاندووە و گەلێك خەبات و تیكوشانى هاوبەشیان بەیەكەوە كردووە، گەلى كورد و گەلى یەهوود لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست دەتوانن ڕۆڵ بگێڕن بۆ گۆڕانكارى لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست چونكە خاوەن و پێگە و هێزێكى كاریگەرن

كورد-ئیسرائیل: لەو ماوەیەدا كۆمەلێك تەقینەوەی بەهێز ئێرانی هەژاند كە بووە هۆكاری ژیان لەدەستدانی كۆمەلێك لە خەڵكی سڤیل بەتایبەت لە شارە كوردیەكانی رۆژهەڵات، ئێران هۆكاری تەقینەوەكانی گەڕاندەوە بۆ ئۆپۆزسێۆنەكانی رۆژهەڵات و دەستی ئەمریكا و ئیسرائیل، ئەوە تا چەند راستە؟

شێرزاد كەمانگەر: دیارە ئێستا ئێران ڕووبەڕووى دوو قەیران بۆتەوە لەناوخۆ و دەرەوە.بەتایبەت لەناو دەستەى باڵاى بەڕێوەبەرایەتى ئێران ناكۆكى زۆر جددیى هەییە. سەبارەت بەم تەقینەوانەش تەنیا دەستەمۆكردنى گەلى كوردە لەڕۆژهەڵاتى كوردستان ئیمە وەك پژاك دژى هەر جۆرە كارێكى تیرۆریستین چونكە خەڵكى سڤیل دەبنە ئامانج، دیارە ئێران بۆ ئەوەى دەستى كراوە بێت لە كوردستان ئێران ولاتانى دیكە ئیسرائیل بەكاردەهێنێت. هەروەها ئێران لەمەشدا دوو پەیام دەدات یەكێكیان بەگەلى كورد ئەویتریش بەدەوڵەتى تورك. بە گەلى كورد دەڵێت هەركات بمەوێت تۆ قەتڵ و عام دەكەم بۆ توركیاش دەڵێت منیش لەگەڵ تۆدام بۆ چارەسەرنەكردنى كێشەى كورد. ئەمەش لەئەساسدا ناكۆكیە لەنێوان دەسەڵاتى باڵاى ئێران لەم نێوەندەشیدا كوردستانیان كردووە بەمەیدانى یەكلایكردنەوەى ناكۆكیەكانیان بۆ دەسەڵاتدارێیتى خۆیان. ئەم كردەوانەش كردەوەیەك نین كەپارتە كوردیەكانى ڕۆژهەڵات ئەنجامیان دابێت ئەوەندەى ئێمە ئاگاداربین. تەنیا بۆ مانەوەى خۆیان لەسەر دەسەڵات تۆمەت دەخەنە پاڵ پارتە كوردیەكان

كورد-ئیسرائیل: ئایا بوونی خەباتی چەكداری پژاك تا چەند دەتوانێ لەبەرژەوەندی پلانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلدا بێ لە ئێراندا، بەتایبەت كە لەو ماوەیەدا كە كۆبوونەوەتان هەبووە لەگەل ئەمریكایەكان؟
شێرزاد كەمانگەر: دەمەوێت لەكۆتایدا پرسیارەكە وەڵامت بدەمەوە. لە دوو ساڵى ڕابردوو كە دانیشتن لەنێوان ئێمە و ئەمریكا دروست بوو ئەم دیدارەش نەبۆتە هۆى هاوپەیمانى لەگەڵ ئەمریكا، بەڵام پێویستە پێناسەى ڕاستى پژاك بزانرێت كەپارتێكى سیاسى جڤاكیە كەهێزى خۆى لەشكرى بۆ پاراستنى ڕەواى خۆى هەیە. ئێمە تائێستا لەهیچ ڕاگەیەنراوێك شەڕمان لەدژى ئێران ڕانەگەیاندووە، بەڵكو تەنیا خۆمان و گەلمان پاراستووە. دیارە هەوڵ بۆ چارەسەرى لەڕۆژهەڵات كوردستان لەزۆر ڕێگەوە هەیە كە تەنیا بەكار هینانى چەك نییە، بەڵكو زۆر خەباتى تر دەكرێت بۆ گۆڕانكارى لەئێران، دەبێت دەوڵەتان جددیى بن بۆ دورپێچكردنى ئێران بەشێوەیەكى جددیی، دیارە لەڕۆژهەڵاتى كوردستان ئەگەر هەنگاوەكانى ئێران لەدژى ڕۆڵەكان بەردەوام بن وەكو ئیعدام ئەشكەنجە، زیندان ئەوا گەلى كورد چاو بەكاروخەباتى ڕابردووى دا دەخشێنێێتەوە و ئێمەش لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوى پێویستمان ناوە
كورد-ئیسرائیل: كورد و ئیسرائیل چۆن دەتوانن لاى یەكترى متمانە دروست بكەن و باوەڕیان بەیەكترى هەبێت؟
شێرزادى كەمانگەر: لەسەرەتاوە ئاماژەم پێكرد گەلى كورد سوودى لەمێژووى وەرگرتووە كەزۆرجار كراوە بەئامراز لەپێناو بەرژەوەندى خۆى وەكو بەعس و ئێران و توركیا و سوریا دەبێت دەوڵەتان دەست لەم سیاسەتە بەربدەن دیارە گەلى كورد ئەگەر كەسێك بەشێوەى شەفاف بێت لەگەڵیدا، گەلى كوردیش ڕاستگۆ و شەفاف دەبێت ،بەڵكو مێژووى ڕابردوو چیتر گەلى كورد نابێتەوە بەسەربازیى هیچ ووڵاتێكى تر
كورد-ئیسرائیل: بەڕێز كەمانگەر وەكو دوا پرسیار لەئەگەرى وەشاندنى گورزێكى سەربازى لەلایەن ئەمریكاو ئیسرائیلەوە، ئایا ئێران داهاتوودا وەك عێراق و ئەفغانستان ئێوە دەبن بەبەشێك لەپرۆسەكە؟
شێرزاد كەمانگەر: ئێران نە ئێراقە و نە ئەفغانستان دیارە لەڕووى جوگرافیاوە نەتەوە جیاوازە چونكە بەرفراوانە و فرەنەتەوەشە، بەڵام لەهەر ئەگەرێكى لەم شێوەیەدا گەلى كوردیش خاوەن ڕۆڵێكى تایبەت دەبێت

[email protected]




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە