كـــــــــــــــوردو داعــــــــــــــش و توركیــــــــــــاو سیاسەتێــــــــــــكی دۆرٍاو
Sunday, 19/10/2014, 12:00
سیاسەتی سەركەوتووی دەوڵەتانی جیهان لەوەدا بەرجەستە دەبێت كە سەركردەو حكومەتەكانیان هەموو توانا ماددیو مەعنەویو ....هتد بخەنە خزمەتی كەلو وڵاتو نەتەوەوە. ئایا گەلی كورد لەم رٍۆژگارە پرٍمەترسیەی ئێستا رووبەرٍوی بۆتەوە توانیویەتی سیاسەتێكی سەركەوتوو بگرێتەبەرو هەموو تواناكانی لەو رٍووەوە بخاتە گەرٍ؟ئەمە پرسیارێكەو پێویستی بە هەڵویستەكردنو رٍوونكردنەوەی جددی هەیە.
حكومەتی هەرێَمی كوردستان بەدرێژایی چەندین ساڵە باس لەسەركەوتنی سیاسەتەكانی دەكات لەكەل توركیاو وەكو دەوڵەتێكی دراوسێو هاوسۆزو پشتگیر لەكێشەی رٍەوای كورد وەسفی دەكاتو بۆ پشتگیری ئەم بۆچوونانەشی هەمیشە باسی لەو هەموو ئاڵوگۆرە بازرگانیە مەزنەی دەكرد كەلەزۆر رووەوە لەگەڵ ئەم دەولەتەدا بەرەو پێش چوونی زەقی بەخۆوە بینیوە. هاتنی زیاتر لە 1300 كۆمپانیای توركی جۆراوجۆر بۆهەرێمی كوردستانو كاركردنیان لەم هەرێمە بارستایی ئەو ئاڵو گۆرٍە ی نێوانی حكومەتی هەرێمو دەوڵەتی تورك دەخاتە رٍوو. بەڵام ئاخۆ لەرووی مادیەوە سوود مەند بوین یاخوود لەرووی سیاسیەوە؟
هەمیشە سیاسەتی توركیاو پەیوەندیەكانی لەرٍووی مادیەوە بووە لەگەل هەرێمی كوردستان و هیچ كاتێكیش ئامادە نەبووە دان بە حكومەتی هەرێمدا بهێنێت وەكو هەرێم بەڵكو تەنها وەك كۆمپانیا یاخود گەورە بازرگانێك لەگەڵ ئێمەدا مامەڵەیان كردوە و ئەم جۆرە پەیوەندی و مامەڵانەشیان تەنها بۆخزمەتكردنی ئابوری وڵاتەكەیان خستۆتەگەر و بەپێی چەندین رٍاپۆرت لەسەر پێوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و دەوڵەتی توركیا برٍی ئەو ئاڵوگۆرە بازرگانیەی نیوانیان بەزیاتر لە12 هەزار ملیۆن دۆلار خەمڵینراوە.لەساڵێكدا.
هەقی هەموو هاوڵاتیەكی كوردە بپرسێت مادام دەوڵەتی توركیا ساڵانە ئەوەندە داهاتی هەیە لەم هەرێمەی ئێمە ئایا ئێمە توانای ئەوەمان هەیە فشار لەسەری دروست بكەین و سیاسەتی توركیا بەرامبەر بە كورد و ئایندەی كورد بگۆرین؟ ئەكرێت بپرسین لەم هێرشانەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لەئێراقو شام بۆ سەر كۆبانی بۆچی دەوڵەتی توركیا بەئاشكرا هەڵویستی خۆی لەدزی بەشار ئەسەدو كورد دەربرٍی و لەوپێناوەدا فشارو هەوڵەكانی خۆی خستەگەر؟ ئاخۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی ئەو پێوەندیە گەورەیەی ئابوری نیوان خۆی و دەوڵەتی توركیا لەپێناو بەرژەوەندی نەتەوەیی بخاتەگەر؟رووداوەكانی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگاڵو مەخمورو جەلەولاو كەركوكو دووزخورماتووو بەدەنگ نەهاتنی دەوڵەتی توركیاو هاوكاری نەكردنی حكومەتی هەرێمو ئیدانەكردنی ئەو هێرشانە لەلایەن توركیاوە راستیە تاڵەكەمان پێ رادەگەیەنێت كە توركیا دۆستی ئێمە نیە بەڵكو دۆستی دەستكەماددیەكانێتی لەهەرێم.
چۆنی شی دەكەیتەوەو دەیخوینێتەوە ئەو رٍاستیە تاڵەمان لەلا ئاشكرا دەبێت كە ئێمەی كورد لەباشوور سیاسەتێكمان پەیرەو كردووە نەچووەتە خزمەتی گەلەكەمانەوە, بەڵكو وەكو سیاسەتی بزنس مانێكی سەركەوتوش نەبوە كە لەرووی مادیەوە سوود مەند دەبێت و لەرٍووی سیاسیشەوە خزمەت بەگەلەكەی دەكات,حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرٍێگای فشاری جەماوەریەوە دەیتوانی فشاری مەزن لەیەك چركەساتێكدا بخاتە سەر دڵی ئابوری ئەو وڵاتەو دووچاری جەڵتەی دڵی بكات بەوەی داوای دەركردنی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانەی توركیا بكرایە بەزووترین كات و دەركەوتنیان لەخاكی هەرێمی كوردستان و هەروەها برٍیارێكی بوێرانە دەربكرایە سەبارەت بەهەناردەكردنی نەوت لەرٍێگای توركیاوە و هەڵپەساردنی تا ئەوكاتەی دەوڵەتی توركیا رٍیٍَگایەكی هاوكاری سەربازی و مرۆیی لەنێوان هەرێم و توركیا و كۆبانی دەكردەوە. ئێمە بەدەر لەوەی ئەمانەمان نەكرد كەچی هێشتا بەشێوەی راستەخۆ پاساوی جۆراو جۆریش لەئاستی باڵا بۆ توركیا و سیاسەتە نەفرەتیەكانی دەرهەق بەگەلەكەمان دەهێنینەوە, هەر لێرەوە بۆمان دەردەكەوێت كەحكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانیوە پێوەندیە بازرگانیەكانی لەكەڵ دەوڵەتی توركیا بخاتە خزمەتی سیاسەتێكی سەركەوتوو بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان و نەتەوەكەی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست