کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ژماره‌یه‌ک کادرى دێرینى یه‌کێتى مۆڵه‌تى مانگێک ده‌ده‌نه‌ حزبه‌که‌یان

Wednesday, 10/04/2013, 12:00







ژماره‌یه‌ک کادر ‌و پێشمه‌رگه‌ى دێرینى یه‌کێتى نیشتمانی کوردستان له‌ سنورى چه‌مچه‌ماڵ به‌ هۆى جێبه‌جێنه‌کردنى داواکارییه‌کانیانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ له‌ ریزه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌که‌ن‌و مۆڵه‌تى مانگێکیش ده‌ده‌نه‌ ئه‌و حزبه‌.

(سەلام محمەد) ناسراوە فەرهادە سوور
یه‌کێکه‌ له‌و کادره‌ دێرینانه‌‌و به‌ سایتى (کوردستان پۆست)ى راگه‌یاند: "ئێمه‌ ده‌ کادر‌و پێشمه‌رگه‌ى دێرینى یه‌کێتین له‌ سنورى چه‌مچه‌ماڵ ‌و پێشمه‌رگه‌ پارتیزانه‌کانى 1979ین‌و من خۆم میدالیا‌و رێزلێنانى مام جه‌لالم هه‌یه‌ به‌ڵام گله‌ییمان له‌ یه‌کێتى هه‌یه‌‌و ئیشه‌کانمان بۆ ناکه‌ن. هه‌ر یه‌که‌ له‌و ده‌ کادره‌ چه‌ندان دواکارى ‌و داخوازی تایبه‌تى هه‌یه‌، ئێمه‌ خۆمان به‌ مه‌غدوور ده‌زانین له‌ ناو یه‌کێتیدا."
وتیشى:" من ده‌یان جار داواکاریه‌کانم گه‌یاندۆته‌ ى.ن.ک، مه‌کته‌ب سیاسى یه‌کێتى، به‌رێز کاک کۆسره‌ت، حاکم قادر و د.به‌رهه‌م به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌کردووم‌و پرسیارمان لێ ناکه‌ن‌و گوێمان لێ ناگرن.

ئەوەیشی خستە ڕوو بۆ مێژوو یەکەم کەس بوومە لە سنووری هەرێمی دووی کەرکوک لە ١٠/٦/١٩٨٠ ئەو رۆژەی کە من بریندار بووم لە شەڕی مام ڕەش کە شەش گوولە بەگیان مەوە بوو جارێکی تریش بریندار بووم ئەو پیاوانەی کە ئێستا کەم ئەندامن و مووچەکەیان لە من زیاترە ئەوان لە کوێ بوون ئەو رۆژەی من خەباتم دەکرد با دلێری سەید مەجید لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوی بکاتەوە کە بۆ ئیشەی فەرهادە سوور ناکات و هەموو پشت گیرێیەکان بخاتە ڕوو . ئەوەندە مشتێک بوو لە خەرمانێک .

ئامادەی ئەوەم هەیە کە ڕووبەڕوو لەبەردەم میدیاکاندا ڕاستی و دروستی بخەمە بەردەم هەموولایەک
رایشیگه‌یاند: هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ى مانگێکدا وه‌ڵاممان نه‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌م ده‌ کادره‌ ئیستیقاله‌ له‌ یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان ده‌که‌ین‌و ئیش بۆ یه‌کێتى ناکه‌ین ‌و له‌ ماڵى خۆماندا داده‌نیشین







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە