کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ په‌راوێزی ڕفاندنه‌كه‌ی دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی

Thursday, 29/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ٣ سلێمانی



ئاشكرابوونی ئه‌و گروپه‌ی كه‌ جامی  سه‌ياره‌كه‌يان شكاند

ئه‌مه‌ دووه‌مين جاره‌ ده‌زگای پاراستن هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ركه‌سايه‌تی دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵويست و لێدوانانه‌ی دژی مه‌سعود بارزانی و حزبه‌كه‌ی به‌به‌رده‌وام داوێتی.
له‌سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ده‌زگای پاراستنی لقی ٤ه‌وه‌ ، كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٥ی ته‌موزی ٢٠٠٩ دا به‌فه‌رمانی راسته‌و خۆی مه‌سرۆر بارزانی برياری شكاندنی جامی سه‌ياره‌كه‌و ته‌قاندنی تايه‌ی سه‌ياره‌كه‌ی عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی درابوو، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ نزيك له‌ كادرێكی سه‌ربازی پاراستنی لقی ٤وه‌، شه‌ماڵ عه‌لی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی لقی ٤ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و تاوانه‌ی كردووله‌گه‌ڵ گروپێكی ٥ كه‌س به‌ دوو سه‌ياره‌ بێ ژماره‌ هيرش كرابووه‌ سه‌ر سه‌ياره‌كه‌ی دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی و جاه‌كانيان شكاندبوو له‌ ته‌قاندنی تايه‌كانی وه‌ك ئاگادار كردنه‌وه‌يه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ باسيكردووه‌.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ی ئيرهابيه‌ پاراستن ئه‌و ده‌نگۆيانه‌يان بلاو كرده‌وه‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆران بۆ تێكدانی باری ئه‌منی و دروست كردنی گێژاوێك ئه‌و تاوانه‌يان كردووه‌ ،به‌ڵام هه‌ر بۆ رۆژی دواتی سه‌رچاوه‌يه‌كی پاراستن له‌ سليمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو، كه‌ پاراستنی بنه‌مالَه‌ی بارزانی و گرۆپێكی ئيرهابی لقی ٤ ئه‌و تاوانه‌يان ئه‌نجامداوه‌!
هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانه‌ی دوێنێی به‌رامبه‌ر به‌ دكتۆر عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدرا دوای رفاندنی به‌ لێدان و جنێو سوكايه‌تی هه‌مان نه‌خشه‌و پيلانی بنه‌ماله‌ی بارزانی يه‌ بۆ ده‌مكوت كردن و تۆقاندنی گشت كه‌سايه‌تيه‌كانی ئۆپۆزيسۆن و رۆژنامه‌نووسانی سليمانی و شاره‌كانی ديكه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە