کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ چەواشەکاری مەسعود بارزانی بڕیاری سزادانی ئەو بەرپرسانەی دەرکرد کە رایان کردووە

Thursday, 14/08/2014, 12:00

2105 بینراوە


لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی بەناو هەرێمی کوردستان، کە ئاڕاستەی خەڵکی کوردستانی کردووە، تێیدا رایدەگەیەنێت کە سزای ئەو بەرپرسە ئەمنی و حیزبی و سەربازیانە دەدات کە لەیەکەم رۆژی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال رایان کرد و بەرەی شەڕیان جێهێشت
ئەم راگەیاندنەی مەسعود بارزانی راکردنە لە راستی رووداوەکە، بەوە دەیەوێت ئەرکی تاوانەکە لەسەر شانی خۆی لابەرێت، لە کاتێکدا بۆخۆی بەرپرسی حیزبی و سەربازی یەکەمە، مەسروری کوری بەرپرسی ئەمنی یەکەمە، کوڕەکانی خۆی و نێچیرەڤان بارزانی پێشتر ئاگاداری هێرشەکە بوون، هەر بۆیە کوردستانیان جێ هێشت و بە فڕۆکەی تایبەت  لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بەرەو تورکیا رۆیشتن.
مەسعود بارزانی ئەمە یەکەمجاری نییە بڕیار و فەرمان و وادەی وا بدات، هەرچییەکی وتبێت جێبەجێ نەکردووە و لەبیر خەڵکی بردۆتەوە. هەرچەندە دەبوو یەکسەر ناوی ئەو کەسانەی بهێنایە و یەکسەر فەرمانی لە سێدارەدانی بە سەریاندا بدایە، چونکە ئەمە گەورەترین خیانەتی نەتەوەیی و نیشتیمانییە.
لە خوارەوە دەقی راگەیاندنەکەی مەسعود بارزانی بڵاودەکەینەوە:
---------------------------------------------
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

جەماوەری خۆشەویستی كوردستان

لەبەرانبەر هێرشی دڕندانەی تیرۆریستاندا كوردستان ئازایانە بەرگری لەخۆی دەكات و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆستیش پشتگیریی خۆیان بۆ گەلی كوردستان ڕاگەیاندووە و پشت بەخوای مەزن و ئیرادەی ئێوە و هێزی پێشمەرگە تیرۆریستان تووشی شكست دەبن و تۆڵەی شەهیدان و ئاوارەكان و كارەساتی شنگالیان لێ دەكەینەوە. جێگەی خۆیەتی دەستخۆشی لە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بكەم كە ڕێگەیان بۆ ڕزگاركردنی خوشك و برا ئێزیدییەكان لە چیای شنگال كردووەتەوە و ژمارەیەكی زۆریان لەو ئازیزانە ڕزگار كردووە. هەروەها بەپێویستی دەزانم زۆر سپاسی ئەمەریكا و وڵاتانی دۆستی گەلەكەمان بكەم كە زۆر یارمەتیان دا بۆ ڕزگاركردنیان.

لە دوای ڕووداوەكانی شنگال و ئەو كارەساتەی بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكانماندا هات، ئەو بەرپرسە ئەمنی و سەربازی و حزبیانەی ئەركی پاراستنی دەڤەری شنگالیان لەئەستۆ بوو لەسەر كارەكانیان لادران و لیژنەیەكی لێكۆلینەوەیش بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان پێك هاتووە و لیژنەكە بڕیار لەسەر سزادانی ئەو بەرپرسانە دەدات كە لە پاراستنی خەڵك و پێشمەرگە، كەمتەرخەم بوونە.

ئەوەی لە شنگال ڕوویدا تەنیا بەسەر خوشك و برا ئێزیدییەكاندا نەهاتووە بەڵكو زامێكە هەموومان ئازار دەدات. ئەو بەرپرسانە دەبوایە گیانی خۆیان فیدا كردبا و شنگال بەجێنەهێڵن، هەر وەك بەڵێنیان بە من دابوو، دەبوایە لەگەڵ ئەو پێشمەرگە قارەمانانە كە شێرانە مانەوە و بەرگرییان كرد، بمێننەوە. پشت بەخوای گەورە ناهێڵین دوژمنان بە مەرامەكانیان بگەن.

مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
14ـی 8ـی 2014

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)