لێدوانی ژنێکی کورد بە بۆنەی ٨ی مارسەوە
بەبۆنەی ڕۆژی ژنان ٨/٣/٢٠١٨، ڕادیۆی ئێس.بی. ئێسی کوردی لە ئوستورالیا، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا، لەگەڵ خاتوو ئاشتی برایم ئەفەندی. لەو گفتوگۆیەدا ئاشتی خان، ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ دا، دەربارەی ئازادی و ڕۆڵی ژن، لە بەشداری کردنی لە شۆڕش و خزمەت بە دۆزی ڕەوای میللەتەکەی. هەروها گوتیشی، پێش هەموو شتێک دەبێت ژن لە مێشکی خۆیدا ئازاد بێت، تواناکانی خۆی بە کەمتر نەبینی بە بەراورد کردن لەگەڵ پیاو. پەیامی کۆتایشی بۆ ژنان ئەوە بوو، کە ئەمڕۆ عەفرین بە بارودۆخێکی نالەبار تێدەپەڕێت، کە پێویستە، هەموو ژنان پشتیوانی لێ بکەن، بە تایبەتی لە شاری سدنی، بە دەنگ چالاکی و گردبوونەوەکان بچن، بە مەبەستی پشتیوانی لە شاری عەفرین دژ بە لەشکرکێشی تورکیا.
(4838 بینراوە) | Saturday, 10/03/2018, 18:40 |
ڤیدیۆی تر:
-
بۆچی کورد نەبووە بە هیچ؟ چارەسەر چییە؟
-
تاريخ المذابح ضد الأكراد منذ الغزو الإسلامي حتى اليوم
-
عەفرین کوێیە و ئەم ململانێیە لەسەر عەفرین بۆچی؟
-
لەسەر رەوشی ئیستای هەرێم