کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچێر بارزانى .. سەرچاوەیه‌کی سه‌ره‌کی تاڵانکردنه‌ ..کوا 50 ملیۆن دۆلاره‌که؟!..‌

Friday, 25/03/2011, 12:00


.. ئێوه‌ ، بنه‌ماڵه‌ی چه‌ته‌ی چه‌کدارن له‌گه‌ڵ نه‌مانتان ، تاڵانکردن له‌ کوردستان ده‌وه‌ستێ.
تالانکردنی دەسەلاتتدارانى كوردستان گەیشتۆتە لوتكە . دەبێت باش بزانین كە چۆن ئاراستەى شۆڕشەكانمان بكەین دژ بە تاڵانچییان و مولك و مالى دزراوى ئەم میللەتە قور بە سەر بگێرینەوە و لە قۆرگى تاڵانچی و مافیاکانی پارتى و یەكێتى دەربهێنین.
ئەوەى لێرەدا دەیخەمە روو بەشێكى بچووكى گەندەلیە زۆر و زەوەندەكانى نێچێر بارزانیە. ئەم تالانچییه‌ كە بۆ ماوەى زیاتر لە 10 سال سەرۆكى حكومەتى بە ناو هەرێم بوو , بە بێ هیچ چاودێرى و بە دوواداچوونێك سەروەت و سامانى ئەم وڵاتەى بە تاڵان برد و بەوە نەوەستا كۆشكى 118 ملیۆن دۆلارى لە سەرى رەش دروست بكات , ئێستا خەریكى دروست كردنى كۆشكێكى دیكەى 150 ملیۆن دۆلاریە لە نزیك گوندى دۆرێى ناوچەى بارزان. بۆ گەشت و سەفاكانى خۆى و بەتاڵكردنەوەى ئارەزووەكانى , نێچێر بە پارەى میللەت دوو فرۆكەى بۆ خۆى كریبوو. ئەوەى لەم بەڵگانە دەیخەمە روو , فرۆكەى دووەمى نێچێرڤان بارزانیە , كە بەم دواییانەو لە ترسى نەعرەتەى میللەت , بە پەلە پروزێ بە نزیكەى 50 ملیۆن دۆلارى فرۆشتووە. وەك بە بەڵگەكاندا دیارە پێشتر عەقدى كڕینى ئەم فرۆكە لە لایەن سەرباز هەورامى گەندەلى بەرپرسى مەكتەبى ئەم گەورە گەندەڵەى كوردستانەوە واژۆ كراوە لەگەڵ نوینەرى كۆمپانیاكەو پێشەكى 500 هەزار دۆلار دراوە. دەكرێت نێچیری گەندەڵ پێمان بلێت ئایا ئەم 50 ملیۆن دۆلارەى فرۆشتنى فرۆكەكەى چى لێكردووە ؟ ئایا گەراندوویەتیەوە بۆ خەزێنەى حكومەت یان ئەویشى خستۆتە حیساب بانقیەكانى سویسراى؟
نێچێر بارزانى سەرچاوەى سەرەكى و یه‌که‌ممی تالانکردنه، بۆیە بۆ بنبركردنى ونه‌مانی ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه‌ش له‌و بنه‌ماڵه‌ چه‌ته‌ چه‌کداره‌ ،تالانکردنی کرده‌ی قوتی خه‌ڵکی کوردستان نامێنیت له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا..
بۆ بینینی به‌ڵگه‌کان..فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ بکه‌ن:
 
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/kontrakt1.jpg
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/kontrakt2.jpg

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە