شانۆگه‌ریی کونده‌یه‌ک میز (به‌شی دووه‌م)
Monday, 17/08/2009, 12:00
ماویه‌تی
2- له‌ماڵی قوتابی یه‌که‌م
دایکی قوتابی یه‌که‌م: به‌خێرهاتنی قوتابی دووه‌م ئه‌کات وله ئه‌حواڵی دایك وخوشک وبراکانی ئه‌پرسێ؟
قوتابی دووه‌م: دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی، ئه‌وه له‌مێژه سه‌رپۆش ئه‌ده‌ی به‌سه‌رتا(به‌ڕێزه‌وه).
دایکی قوتابی یه‌که‌م: ته‌نها له ڕه‌مه‌زاناندا(بهسهرسامییوه) ئه‌ی دایکی تۆش هه‌روا ناکا؟
قوتابی یه‌که‌م: به‌ڵێ(ئاخێك هه‌ڵه‌ڕێژێ و وه‌ك بێزاریه‌ك و سه‌ره‌تایه‌کی یاخی بوون).
قوتابی دووه‌م: ئه‌زانی دایه گیان ئه‌م ساڵ مامۆستایه‌کی گه‌لێ شاره‌زاو بلیمه‌ت وبه‌توانای فه‌لسه‌فه‌مان بۆ هاتوه که ئه‌وپه‌ڕی لاوێتی وخوێن گه‌رمی وحه‌ماسه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی لێ ئه‌بارێ، بڕوا بکه تا ئێستا له‌ژیانمدا ئه‌وه‌نده سه‌رسام نه‌بووم به‌یه‌کێ له هه‌وه‌ڵ ساته‌وه، ئه‌وه‌نده جه‌ربه‌زه‌و ئه‌وه‌نده به‌ڕاشکاوانه قسه ئه‌کا، هه‌ندێ جار سڵ له‌وه ناکاته‌وه که ڕه‌نگه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و وتێزانهی به‌کاری دێنێ هه‌موی دژ به‌که‌لتوور و به‌هاکانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانن.
قوتابی یه‌که‌م: (به‌په‌له) قسه‌کانی ئه‌م چه‌ند ئه‌وه‌ندی تر ترش وخۆێی پێوه ئه‌کاو ئه‌م مامۆستایه له‌لای دایکی قوتابی دووه‌م ئه‌کا به ئه‌فسانه‌یه‌ك و پاڵه‌وانێکی نه‌به‌زیوو. سه‌یره‌که له‌وه‌دایه نۆتی قسه‌کانی ئاگریین و پڕ لهههڵپهو شهپۆلاویه، گه‌لێ سه‌یره و قه‌ڵه‌مێکی بچووکی دانهیهنراو له‌پشت گوێی ڕاستێتی و لهگۆێیهکهی تری جگه‌ره‌یه‌کی پیا تێپه‌ڕ کردوه، ئه‌م نیگارانه مرۆڤێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر یاخی وسیمبولی ته‌سلیم نه‌بوون لای من دروست ئه‌کا.
دایکی قوتابی یه‌که‌م:(به‌دڵ خۆشیه‌وه) ئۆخه‌ی ڕۆڵه گیان ئای چه‌ند خۆشه وه‌ك دایك ئه‌بیستم که‌وا مامۆستای واتان هه‌یه که ئه‌وه‌نده به‌توانا بێ و کاریگه‌ری خێراتان له‌سه‌ر دروست بکا، ئه‌مه ئه‌و خه‌ونه‌و حه‌زه بوو که خۆزگه‌مان بۆ ئه‌خواست و شکور هاته دی.
دایکی قوتابی یه‌که‌م:(له‌پڕ هه‌ستایه سه‌ر پێ) وابزانم ئه‌وه باوکتهو بابچم ده‌رگاکه‌ی لێبکه‌مه‌وه‌و ئه‌و هه‌واڵه خۆشه‌ی پێبڵێـم.
باوکی قوتابی یه‌که‌م:(دوای سڵاو کردن بهساردوو سڕی) وابزانم مامۆستا نوێکه‌تان نه‌ختێ حه‌زی له‌خۆ ده‌رخستن هه‌یه؟
قوتابی یه‌که‌م: (ڕه‌نگه به‌هۆی ئه‌وه‌ی باوکی قوتابی سێهه‌م دراوسێ دوکانمانه باسی لێوه کردبێ) من وا هه‌ست ئه‌که‌م ئه‌م خۆ ده‌رخستنه‌ی مامۆستا شتێکی خۆڕسك وله که‌لتووری فه‌ره‌نساوه هه‌ڵی،هێنجابێ وجۆرێکه له متمانه بون به‌خود وئه‌وپه‌ڕی بهتواناییش ده‌رئه‌خا. ئه‌ی بۆ هه‌ندێ له مامۆستاکانی تر وانین و هه‌ندێ جار خۆشیان گوێیان له قسه‌ی خۆیان نیه، ئه‌میش نهعرهت ئاسا و له‌کاتی قسه کردندا ده‌ست وسهرو زمانی پێکه‌وه ئهبزووێن.
قوتابی دووه‌م: له 100% ڕاسته‌و منیش هه‌مان بیر‌و بۆچوونم هه‌یه.
باوکی قوتابی یه‌که‌م:(دوای دانه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ) کوڕم ئه‌و ساڵه‌ش هه‌ر هه‌مان بۆ چوونت له‌سه‌ر ئه‌و هاوڕێ نوێیه هه‌بوو که ته‌نها بۆ یه‌ك کاتژمێر ناسیبوت و له‌منت کرد به ڕۆسته‌می زاڵ ودواتریش وا ده‌رنه‌چوو، نابێ هه‌روا وه‌ك دهستگێڕێك خێرا بۆ ئه‌وه‌ی کاڵاکانی بفرۆشێ هه‌موو ڕێگایه‌ك ئه‌گرێته به‌رو ترۆزیت به کالیاری ناو سوور‌و، کوژهڵهت به کاڵه‌ك و، خلیسکهش به پیازی عهوڵان لهسهرساغ بکاته‌وه. ئه‌م مامۆستایه ئه‌گه‌ر چی له‌ده‌ره‌وه خوێندوێتی به‌ڵام ئێشتا گه‌لێ زووه بڕیاری خێرای له‌سه‌ر بده‌ی. تکاتان لێ ئه‌که‌م وه‌ك ئێمه ساویلکه‌و دڵ ساف مه‌بن.
قوتابی یه‌که‌م:(تۆزێ هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ئه‌کا) ئێ باوکه گیان منیش ئه‌زموونی خۆم فێر بوم و وه‌ك جاران بیرناکه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌م مامۆستایه،،،
قوتابی دووه‌م:(بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی هاوه‌ڵه‌که‌ی بدا) ئه‌م مامۆستایه پێش هه‌موو شتێ وه‌ك ئه‌وانی تر نیه‌و بهجلێكی زۆر خاکی و ئوتوو نه‌کراو کراسێکی چرچ ولۆچ و ڕیش نهتراشراوو زۆر به‌ئاسایی دێته پۆل وهیچ پۆزی ئه‌وه‌ش لێنادا که له فه‌ره‌نسا هاتۆته‌وه، بڕاوا بکه ئه‌گه‌ر چی یه‌که‌م جاریشه به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌ساده‌یی خۆی نیشان دا وا هه‌ستم کرد گه‌لێ نزیکه له گیانی گه‌نج وئه‌وه‌نده‌ی تر گه‌نجتر بومه‌وه.
قوتابی یه‌که‌م: ئه‌زانی باوکه گیان ملوانکه‌یه‌کی له‌ملدا بوو پیتی (م) ئنگلیزی له‌سه‌ر بوو، تۆ بڵێ وئه‌وه یه‌کێکی خۆشه‌ویستی بوو بێ وله‌ده‌ستی داوه؟
دایکی قوتابی یه‌که‌م:(به‌داخ وجۆرێك له په‌ژاره ده‌ربڕینه‌وه) به‌خوا ڕۆڵه گیان به‌دووری مه‌زانه، ڕه‌نگه ئه‌وه که‌سێكی زۆر نزیکی له‌کاتی زه‌مه‌نی به‌عسدا له‌ده‌ست دابێ ووهیان هه‌ر بێسهرو وشوێن کرابێ، وه‌یان پێشمه‌رگه بووبێ وشههیدا بوبێ.(چاوی دایکی کوێر بێ ڕۆڵه گیان).
قوتابی دووه‌م: من وای بۆ ئه‌چم ئه‌و ملوانکه‌یه دیاری یه‌کێ له‌سه‌رکرده مه‌زنه‌کانی کورد بێ، وه‌یان دیاری یه‌کێ له زانا‌و فه‌یله‌سوفێکی فه‌ره‌نسا بێ.
باوکی قوتابی یه‌که‌م: (ئه‌م باسه چۆن بگۆڕم) ئه‌رێ ژنه‌که له‌و ساوه نهچایهك ، نهپهرداخێ شه‌ربه‌ت بۆ میوانه‌که‌مان، نه قومێ ئاو.
دایکی قوتابی یه‌که‌م:(دوای سه‌ر ڕاوهشانێك) ده پیاوه‌که با تۆزێ له باسی ئه‌م مامۆستایه‌مان بۆ بگێڕنه‌وه، به‌خۆا له‌وه ئه‌چێ گه‌لێ زانیاری به‌که‌ڵكی لابێ وهیچ دوودڵیه‌ك نه‌نوێنێ له‌وه‌ی مناڵه‌کانمان بێ به‌ش نه‌بن لێی و وه‌ك خۆی ئاوا زانا‌و فه‌یله‌سوف ده‌رچن.
دایکی قوتابی یه‌که‌م:(وه‌ك له‌پڕدا شتێکی دۆزیبێته‌وه) ده توخوا تۆ وه‌ره سه‌یرێکی ئه‌م کوڕه گه‌وره‌یه‌م بکه‌و بزانه چۆن ئه‌م کۆمپیته‌رو ئنتهرنێتهی لێ بوه به ئاو‌و خۆراك و شه‌وو ڕۆژ لێبێتاق نابێ وبهکورسیهکهوه وه‌ك له‌زگه پێوه‌ی نووساوه‌و خۆی له‌که‌س ناگه‌یه‌نێ.
کوڕه گه‌وره: ئێ دایه گیان من خه‌ریکی (face book)م و خۆت ئه‌زانێ کوڕی خۆت وه‌ك جه‌مسه‌ری باکووری موگناتیس وایه‌و به‌دوای جه‌مسه‌ری باشووردا ئه‌گه‌ڕێ، ئینته‌رنێتیش مایانێکی بێ ساحێب وبێ چاودێره،، مانگانه‌ی خۆت بده‌و کورد وه‌ته‌نی (شاباشی خۆت بده‌و قینج هه‌ڵپه‌ڕه) ، پاشان من حه‌ز ناکه‌م له‌ئیش و کاری که‌سدا خۆم هه‌ڵقورتێنم و له‌خۆمه‌وه شت بڵێـم، وازیان لێ بێنه ئه‌وانه گه‌نجن وباخۆیان ڕێگه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه‌و له‌هه‌ڵه‌و ڕاستیان خۆیان به‌رپرسیار بن، با ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه سه‌رشێت نه‌کرێن، پاشان خۆت باش ئه‌زانی که گه‌نجی ئه‌م شاره نه‌گوێ له‌که‌س ئه‌گرن ونه‌به پێشنیاری که‌سیش ههڵئهخهڵهتێن، ئه‌وه‌نده‌یان ئاسانه له یاریه‌که تێگه‌یشتن،دواتر ئه‌وان سواره‌و تۆش پیاده.
باوکی قوتابی یه‌که‌م:(دوای چه‌ند ئاخ وئۆفێك و له‌دڵی خۆیدا) له‌وه ئه‌چێ عه‌قڵی ئه‌م ژنه‌ی من به‌قه‌د ئه‌قڵی چۆله‌که‌یه‌ك بێ، ئاخر ئافره‌تی ئێمه بۆ ئه‌وه‌نده خۆش باوه‌ڕن، ئێشتا مامۆستایان نه‌بینیوه، ته‌نها له‌ڕێگای ده‌می کوڕه‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌نده ستایشتی ئه‌که‌ن، باشه ئه‌ی باوکی قوتابی سێهه‌م بۆچی ئه‌و گومانانه‌ی له‌سه‌ر دروست بوه، ئێ خۆ ئه‌ویش هه‌ر له‌ده‌می کوڕه‌که‌یه‌وه بیستوێتی که ئه‌م مامۆستایه نه‌ختێ که‌ر تڕه و قسه‌ی هه‌له‌ق ومه‌له‌ق ئاکا(دوای تێڕامانێك) پرسیار ئه‌کاو ئه‌ڵێ ،باشه کوڕم ئه‌وا منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم تۆزێ زیاتر له‌شته‌کان ووردببنهوهو پاشان بڕیار بده‌ن ، چونکه ئێوه‌ی گه‌نج گه‌ر زوو بڕیار له‌سه‌ر شتێ بده‌ن ودواتر تووشی ئه‌و وه‌ڵامه پۆزه‌تیڤه نه‌بن که خۆتان چاوه‌ڕوانی بوون، ئه‌وا توشی داڕمان(احباگ)ی ده‌روونی ئه‌بن وئه‌وسا قێز له‌و شته‌ش ئه‌که‌نه‌و ڕه‌نگه په‌رچه کرداری باشتان بۆی نه‌بێ.
قوتابی یه‌که‌م: با زه‌نگێ بۆ قوتابی سێیه‌م لێبده‌م و بزانین خه‌ریکی چیه؟
قوتابی دووه‌م: واز له‌و سهرلێشاوه بێنه‌و با خۆمانی پێوه خه‌ریك نه‌که‌ین، ئه‌و تا ئیستاش هه‌ر باوه‌ڕی به‌خوا هه‌یه.
قوتابی یه‌که‌م: هه‌ر حه‌ز ئه‌که‌م نووکهیهکی بۆ بکه‌م.
ماویه‌تی(حه‌مه سوسه‌یی)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست