کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چمکێکی شاراوە لە ژیانی هێتلەر

Wednesday, 23/10/2013, 12:00

4586 بینراوە



هیتلەر هاوینی ساڵی 1928 خاتوو (ئنگلا رائوباڵ)ی خوشکی لە باوکیەوە بردە لای خۆی. هیتلەر لە بەرزاییەکانی (پرچکادن) لە مەڵبەندی (باڤاریا) ڤێلایەکی بە کرێ گرتبوو،لە قەدپاڵی کێوەکانی(ئەڵپ)، ئەوێ یەکێک بوو لە جوانترین شوێنەکانی ئەوروپا، هیتلەر لە هەموو ماوەی ژیانیا ئەوێی زۆر پێ خۆش بوو . بۆ ئەوەی هاتوو چۆی ئەوێ ئاسان بکات ڕێگەیەکی چاک کردبوو،لە (میونخەوە) مەڵبەندی سەرەکی حیزبی نازی،تا ئەوێندەرێ، بە ئوتومبێل و شەموەندەفەری ئاسنین تەنها 3 کاتژمێر بوو، ماڵی هیتلەر زۆر نزیک بوو لە سنوری (نەمسا)،لە ڕاستیدا ئەگەر بیویستایە نیشتیمانی خۆی ببینێت،ئەوەندە بەس بوو بچێتە سەر کێوەکانی نزیک ماڵەکەی،ئەم کارەشی چەندەها جار ئەنجام داوە، لەوانەشە هۆکاری ژیانی لەو‌ێ بۆ ئەوە بگەڕێتەوە،گەر ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ئەڵمانیا بە دەردە سەریان برد،بە ئاسانی هەڵبێتەوە بۆ نەمسا، هیتلەر ساڵی (1925) کە لە زیندان بەر بوو،دوای سەر نەکەوتنی کودەتاکەی،وازی لە هاوڵاتی بوونی نەمساوی هێنا،هەرچەند نەشیتوانیبوو هاونیشتیامنی ئەڵمانیا بە دەست بهێنێت،لە ڕاستیدا مرۆڤێکی بێ نیشتیمان بوو.
خاتوو (ئەنگلا ڕائوباڵ) کە خوشکی (هیتلەر) بوو لە باوکەوە،ژنێکی جوان و قەشەنگ و چێشت خۆش و خانەدان و دەست ڕەنگین بوو،ئەو هاوینە بە دوو کچیەوە (فریدل) و (گلی) هاتن بۆ لای هیتلەر بۆ (ئوبرزالزبورگ) . (گلی ڕائوباڵ) تەمەنی بیست ساڵ بوو،هیتلەر ئەو کات تەمەنی (39) ساڵ بوو،کەوتە خۆشەویستی لەگەڵ خوشکەزاکەی خۆی،هەرچەند دەوروو پشت ناڕازی بوون،بەڵام (هیتلەر) پێی وابوو ئەوە پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە و شتێکی تایبەتە، (هیتلەر) بۆ هەموو جێگایەک (گلی) لەگەڵ خۆی ئەبرد،هەمیشە پێکەوە بوون،ئەم کارەی هیتلەر پڕوو پاگەندەی زۆری بۆ دروست کرد،بە جۆرێک زۆر لە سەرکردەکانی نازی ناڕازی بوون،بەلام هێتلەر توڕە دەبوو دەیگووت: ئەو عاشقە و تاکە خۆشەویستی ژیانیەتی . (گلی) چیژی لە هاوڕییەتی هیتلەر وەردەگرت کە ئەو کات کەسایەتیەکی ناسراو بوو،بەڵام پێناچێت بە ڕاستی هیتلەری خۆش ویستبێت . وردە وردە نێوانیان شکان و ساردی قووڵی بەخۆیەوە بینی، هیتلەر کۆنترۆڵی (گلی) کردبوو،دەیویست بە ئارەزوی خۆی هەڵسوکەوت بکات،نەک ئەوەی (گلی) خۆی ئەیەو‌ێت بیکات،سەرچاوەی ئەمەش ڕەنگە بگەڕیتەوە بۆ دڵ پیسی، (گلی) دەیویست بۆ ماوەیەک بگەڕێتەوە بۆ (ڤیەنا) و لە ئۆپیرادا کار بکات،هیتلەر ڕێگری لێکرد، هیتلەر کەسێکی میزاجی بوو،کەسێک بە قسەی نەکردایە ‌توڕەبوونی نیشان ئەدا،(گلی) کەسێکی بە ئیرادەو باوەڕ بە خۆی بوو، کۆتایی ساڵی (1931) عەشقی سێ ساڵەیان دووچاری کێشە بوو،گلی بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ (ڤیەنا)،هێتلەر ئامادە نەبوو ڕێگەی بدات، لە بەر چاوی خەڵکدا توشی شەڕ و دەمەقاڵیی توند بوون،ڕۆژی (17 ئەیلولی 1931) هیتلەر لە ماڵ لە (میونخ) دەرچوو تا بچیت بەرەو (هامبۆرگ)،کاتێک ویستی سواری ئوتومبێلەکەی بێت،(گلی) لە پەنجەرەکەوە بە بەرچاوی خەڵکەوە هاوری کرد : کەواتە تۆ ڕێگەم نادەیت بچم بۆ ڤیەنا؟ هیتلەر لە وەلامدا ووتی : نەخێر .
بەیانی ڕۆژی دواتر (گلی)ان لە ژورەکەی خۆیدا بینی فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا بوو،دەرکەوت خۆی کوشتووە،پشکنین دەریخست فیشەک لە ژێر شانی چەپیەوە سنگی بڕیوە و دڵی بریندار کردووە . هیتلەر کە ئەمەی بینی لە پەلو پۆ کەوت،هاوکارانی شەو ڕۆژ بە دیاریەوە بوون نەوەک خۆی بکوژێت، هەفتەیەک دوای بە خاک سپاردنی (گلی)، هیتلەر داوای لە دەولەتی نەمسا کرد ڕێگەی بدەن بچێت بۆ (ڤەیاننا)، کە گلی لێ نێژراوە،شەوێک لە سەر گۆڕی (گلی) بوو،دەگریا، چەند مانگێک ئارامی نەبوو،لە بەر ئەوە دواتر سزای نەفسی خۆیدا،لەوە و پێش کە مەشروب و جگەرەی تەرک کردبوو،بڕیاریدا ئیتر گۆشت نەخوات،بووبە ڕووەک خۆر . ژوورەکەی (گلی) چۆن بوو وەختی مردنی تا ڕۆژی مردنی هیتلەر هەر وەک خۆی مابۆوە،وێنەی گلی لە ژووری خەوتنیدا بە دیواری پشت سەریەوە هەڵواسرا بوو، دواتر بە دوو سێ کەسی نزیکی خۆی وتبوو : گلی تەنها ژنێک بوو ئەو لە ژیاندا خۆشی ویستبوو،دواتر هیتلەر بە هیچ جۆرێک پڕ بە دڵ گیرۆدەی خۆشەویستی هیچ ژنێک نەبوو .
پێم وایە گلی نەیویستووە خۆی بکوژێت،ئەگینا فیشەکەکەی ئەنا بە سەریەوە،نەک ژێرباڵی،لە تاو بێزاری ویستوویەتی خۆی بریندار بکات تا پەیامێک بدات بە هیتلەر کە ئەو چەند ئازاری داوە،ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەی هیتلەر وازی لێبێنێت،بەڵام ئیتر قدەرەکە وابووە بەر دڵی کەوتووە و ئەمرێت، هیتلەریش هەرگیز نەیزانیوە خۆشەویستی و عەشق چیە ؟ هیتلەر کەسێکی پیاو سالار بووە،وەک هەموو پیاو سالارێک ڕەفتاری کردووە،گلی بە موڵکی خۆی زانیوە،کە ئەمەش دوورە لە ‌ڕاستی عیشقەوە، هەمووشتێکی کردووە هیتلەر تەنها عاشقێتی نەبێت، ئەمە جگەلەوەی هیتلەر گەورەترین تاوانیکردووە حەزی لە خوشکەزای کردووە،ئەوە وەک تەعدا کردن وایە،وەک دەست درێژیە بۆ سەر ژن،ئەمە وەحشیگەریە ئەو پەڕی نامرۆڤانەیە، هتد . ..

هیتلەر،کەسێک بووە لەو کەسانەی کە هەمیشە هەرچی بە سەر هاتبێت یان هەرچی ڕووی دابێت کەسێکی تاوانبار کردووە،یان بە سەر کەسێکیدا هێناوە. وەک ئەوەی (ئۆشو) ئەڵێت : هەمیشە کە دڵمان تەنگ ئەبێت،یان خۆشحاڵ ئەبین،کەسێک ئەکەین بە بیانو،لە کاتێک ئەمە هیچ ڕاستی تیانیە .
هیتلەر لە سەردەمی خۆی کۆمەڵێک ڕاستی باشی لابووە بڕواکانیشی لە سەر ئەوە بنیاد ناوە،بەڵام بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی هەموو میکانیزمەکانی بەکار هێناوە، هەرچۆن ڕاستە (هیتلەر) خوێندکارێکی باشی پەرتوکی (میر - نیکۆمیکیاڤیللی)،پەرتوکی (سایکۆلۆژی جەماوەری- گۆستاف لۆبۆن) بووە،لە سەر ئەم کتێبانە خۆی پەروەردە کردووە،لە پێناو ئەو ئامانجەی کە هەی بووە،هەمووشتێکی بە ڕەوا زانیوە کە بیکات بۆ سەرکەوتنی، وەک ووتنم : هیتلەر لە سەردەمی خۆی کۆمەڵیک ڕاستی زۆری لابووە،ڕەنگە ئەمەش بەشێک بێت لە هۆکاری سەرکەوتنی، بەڵام وەک خۆی ئەڵێت : درۆی گەورە بکە بۆیەی جەماوەری گەورە لە خۆت کۆبکەیتەوە .
هیتلەر ڕۆژی (20-4-1889) لە یەکێک لە میوانخانە ناخۆشەکانی شاری (براونو) وڵاتی نەمسا لە دایک بووە،ئەم شارە نزیکی ڕووباری شاری (ئین) لە نزیک سنوری ئەلمانیا، باوکی ‌هیتلەر بە ناشەرعی لە (ماریا ئانا شیگغروبەر) لە دایک بووە،باوکی هیتلەر (33) ساڵ،لە دایکی هیتلەر گەورەتر بووە (کلارا هیتلەر) . باوکی (ئۆدۆڵف) پیاوێکی عەبوس و کەللە ڕەق و بێ حەوسەڵە بوو، ئۆدۆڵف زۆر ڕێزی لە باوکی ئەگرت،ڕەنگە هی ئەوە بێت کە زۆر لە باوکی ترساوە،بەڵام لەگەڵ باوکی نە دەگونجا، ئۆدۆڵف دایکی زیاتر خۆش ئەویست،کلارای دایکی ژنێکی هێمن و میهرەبان و لە سەر خۆ بوو زۆر فیداکاری مناڵەکانی بوو .
سەرەتا (ئەدۆڵف) وا دەردەکەوت مناڵێکی نەجیب و میهرەبان و دیندارە،لە ڕاستیدا کاتێک لە خوێندنگای (بندیکتن) لە شاری (لامباخ) دەیخوێند،لە گروپی کۆڕە سروود خوێنەکاندا ناوی دەرکرد و ئارەزووی دەکرد ببێتە کەسێکی کاتۆلیکی. بیرتان نەچیت هێتلەر باوەڕێکی تەواوی ئاینی خوا پەرستی هەبوو،لە هەمان کات کەسێکی نەتەوەی بوو،وەک ئەوەی هەمیشە من ئەیڵیم : ئاینەکان هەناسە لە ناسێۆنالست وەر ئەگرن،ناسێۆنالیستیش هەناسە لە ئاین وەر ئەگرێت، دوو شتن بێ یەک ناتوانن بژین،بۆیە دەبینیت هەموو ئەوانە نەتەوەین باوەڕی ئاینیان بەهێزە و لە سەر دەمی دەسەڵاتیان زۆر ئیهتیمام بە پەرستگاکان دەدەن .
نەمساوییەکان کەسانێک بوون بە زمانی ئەڵمانی دەدوان،زۆربەیان هەر وەک هیتلەر خۆیان بە ئەڵمانی دادەنا، گرنگە ئەم خالە لە یاد نەکرێت چونکە کاتێک دەربارەی ژیانی هیتلەر دەخوێنینەوە،کە دیکتاتۆری ئەڵمانیا بووە،دەبینین خۆی لە نەمسا لە دایک بووە،لەگەڵ ئەوەشدا خۆی بە ئەڵمانی و ئەڵمانیەکی ڕەسەن دادەنێت،واشی دادەنا کە پێویستە هەموو ئەڵمانیەکان لە یەک وڵاتا کۆببنەوە و بژین،ئەمەش ئامانجێک بوو کە ماوەیەکی کورت بە دەستی هێنا، (هیتلەر) زۆر لە مێژوو ئاگادار بوو،زۆر بە مێژوو ڕۆچوو بوو،هۆکاری ئەم باوەڕەی سەرچاوەی ئەگەڕێتەوە بۆ مێژووی کۆنی ئەڵمانیا .
لە تەمەنی (16) ساڵی باوکی مرد، 3 ساڵ دوای ئەوە (کلارای) دایکی بە نەخۆشی شێرپەنجە مرد، لە تەمەنی (20) ساڵی تا (24) ساڵی ناخۆشترین ڕۆژەکانی هیتلەر بوو لە (ڤیەنا) کە دەبوو شەو ڕۆژ بخاتە سەر یەک خۆی بژیەنێت، مردنی دایکی کۆستێکی زۆر گەورە بوو بۆ هیتلەر.
ساڵی (1924) شاری ڤیەنای بەجێهێشت و ڕووی کردە (میونخ)ی ئەڵمانیا، بەرپا بوونی جەنگی جیهانی یەکەم ساڵی (1914) هیتلەری لە هەموو نا ئومێدی و تەنهایی و بێکەسی و بێکاریەک ڕزگار کرد . دواتر وتوویەتی : جەنگ لە پەرێشانی و بەدبەختی دەورانی لاوی ڕزگاری کردم،لەوە شەرم ناکەم و،سوپاسی خوا ئەکەم) .

سه‌رچاوه‌ :په‌رتووکی : ڤهور وسقوگ،ئدۆلف هتلر، نوسینی :ویلیام شایرر .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)