که‌سێک ئه‌خلاق و ئه‌ده‌بێ هه‌بێت، به‌رگری له 40 ساڵ خه‌یانه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ناکات
Thursday, 26/08/2010, 12:00
گه‌لۆ که‌سێک هه‌یه به‌ناوی هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌مینی؟ یان حدکا له شه‌رمه‌زاریان ڕووی نییه وه‌ڵام بداته‌وه و له‌سه‌ر ناوێکی نه‌بوو سوکایه‌تی و چه‌واشه‌کاریه‌کانی به‌رده‌وام ده‌کات؟
نوێنه‌رو ده‌مڕاستی حدکا له وڵامی ڕابردووت دا قهدهمێکت بۆ پێش هه‌ڵێنا بوو، به‌ڵام به‌و وه‌ڵامه‌ت سه‌د شه‌قام گه‌ڕایه‌وه پاش.
تۆ له یه‌که‌م وڵام دا کۆمه‌ڵێك جنێو و سوکایه‌تیت کرد بوو و له شیرۆڤه جوانهکانیشت دا منت به که‌سێک له جه‌ماعه‌تی مه‌لا زانیبوو (به‌قه‌ولی خۆت لاده‌ره‌کان). له وه‌ڵامی دوه‌مت دا ده‌ستت به پاڕانه‌وه کردبوو که "تۆ که سێکی بێلایه‌نی و سه‌ر به هیچ کامێک له باڵه‌کانی حیزب نیت" و داوای لێ بوردنت کردبوو که زانیاریت له‌سه‌ر ڕاستیه‌کان نه بووه. له‌و وڵامه‌ی سێهه‌مت دا ده‌ستت به کۆمه‌ڵێک سوکایه‌تی و ته‌وهینی دوور له ئه‌خلاق کردووه.
گه‌لۆ تۆ که ئه‌ندامی حدکا نیت، بۆ وڵام ده‌ده‌یته‌وه؟ گه‌لۆ ئه‌گه‌رتۆ نوێنه‌رایه‌تی حدکا نێت، بۆ خۆت تێوه ده‌گڵی تێنیت؟ گه‌ڵۆ ئه‌گه‌ر تۆ له خه‌یانه‌ته‌کانی 40 ساڵی ڕابردوو دا ده‌ستت نه‌بووه، بۆجنێو ده‌ده‌یت و ده‌می خۆت پیس ده‌که‌یت؟ گه‌لۆ ئه‌گه‌ر هێنده نه‌زانی و شاره‌زای مێژووی کورد و حدکا نیت، بۆ ده‌ڵێ 16، کێ به تۆی پێواوه؟ ئه‌گه‌ر ئاگاداری مێژووی دێموکڕات نێت، بۆ لێ ناگه‌ڕێت که به‌رپرسان و شاره‌زایان له شانۆی خه‌یانه‌ت وڵام بده‌نه‌وه؟
ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئه‌دیب و نوسه‌ریت، بۆ نوسراوه‌کانت، له بێ ئه‌ده‌بی زیاتر لێیان نابارێت؟
خۆت پێ ئه‌دیب و نوسه‌ره به‌ڵام، ئه‌ونده‌ت شاره‌زای نییه که نوسراوه‌ی ناو " دوو سهرکهمانه" نوسه‌ر لێی
به‌رپرسیار نییه و مافی گۆڕینی نییه. چۆنکوو هی که‌سێکی تره و قه‌رز کراوه. ده‌بێت چۆن کوتراوه یان نوسراوه، که قه‌رز کرا له ناو "دوو سهرکهمانه" دا وه‌ک خۆی بنوسرێته‌وه، ئه‌گینا نوسه‌ر بێڕێزی به سه‌رچاوه سهرهکهکیه کردوه.
من ماف به خۆم ناده‌م وته‌ی که سانیك که 40 ساڵ له‌مه‌و پێش گوتراون، بیان گۆڕم. نوسراوه‌ی خۆم ده‌سکاری ده‌که‌م، به‌ڵام نوسراوه‌ی که‌سێکی تر وه‌ک خۆی بێ سانسۆڕ له ناو دوو که‌مانه دا بڵاو ده‌که‌وه‌م. ئه‌مه یاسا و ئه‌ده‌بی نوسینه.
ئه‌مه وته‌ی شه‌هید مامۆستا قه‌ندیله، که چاوه‌دێری به‌رزی سیاسی حدک بوو، و له هوتێل فنده‌قی به‌غدا دا له ساڵی 1972 و له کۆنگره‌ی 3 دا ڕوو به قاسملو کوتراوه. نه ته‌وهینه و نه درۆی هه‌ڵبه‌ستراوه. منیش مافم نییه که تاقه وشه‌یه‌کی بگۆڕم:
" قاسملو تۆ له کۆنگره‌ی 2 به هۆی خه‌یانه‌ت به حیزب و جاسوسی بۆ ساواک، له حیزب ده‌رکراوی، تۆ ئه‌ندامی حیزب نیت، حه‌قت نیه له کۆنگره دا به‌شداری بکه‌یت، چ بگات به ڕابه‌رایه‌تی کردنی."
ئه‌مه وته‌ی شه‌هید مامۆستا ساڵار هه‌ورامیه، که یه‌کێک له کادره‌کانی سه‌رکردایه‌تی حدک بوو، ته نهوهینه و نه درۆی هه‌ڵبه‌ستراوه. منیش مافم نییه که تاقه وشه‌یه‌کی بگۆڕم:
"ده‌ڵێن چه‌ند هاوڕێ له گۆمێک دا مهللهیان ده‌کرد، یه‌کێکیان مه‌له‌ی نه‌ده‌زانی و تا مل چۆ ناو ئاو، له ناکاو ته‌نگاو بوو و... پیسایهکهی کرده ناو ئاوه‌که، پاشان دیتی پیسایهکهی سه‌ر ئاو که‌وتووه. کابرا به چهپهڵۆکان به پیسایهکهیدا ده‌دا و ده‌یوست ژێرئاوی کات. هاوڕێیه‌کانی چاویان پێکه‌وت و پێی پێده‌که‌نین. کابرا گوتی چا چا گوی منه به‌ڵام له من باشتر مه‌له‌ی ده‌زانی و ڕه‌سه‌ر ئاو ده‌که‌ویت. ئاخر ڕه‌حمان قاسملو تۆش گوی منی کۆنگره له به‌غدا داده‌گریت و له من چاتر مه‌له ده‌زانی. منیش له‌و کۆنگره چۆمه ده‌رێ."
ئه‌مه وته‌ی نه‌مر کاک خدری بهردڕهشانه، که یه‌کێک له کادره‌کانی شوڕشگێڕی حدک بوو، ته نهوهینه و نه درۆی هه‌ڵبه‌ستراوه. منیش مافم نییه که تاقه وشه‌یه‌کی بگۆڕم:
"خۆفرۆشان و خایینان، له به‌غدا به‌هاوکاری سه‌ددام حیزب دروست ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه کوردستان، لێتان له هه‌ڵلا ده‌ده‌م و ئابڕو و عهیاتان ده‌به‌م. کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق له ناو زیندان دایه و ئێوه‌ش بێ ئاگاداری سه‌رکردایه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆنگره ده‌گرن؟ به‌ڕاستی ئێوه زۆرخایین و نارمهدن. منیش له‌م کۆنگره ده‌چمه ده‌رێ."
بهڕێزههژار محه‌مه‌د ئه‌مینی، گه‌لۆ له کهنگینهوه تۆ یان حدکا ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقی نوسه‌ری فێربوونه، که ئێستا چه‌واشه‌کاری ده‌که‌یت له سه‌ر نوسراوه‌کانی من و ده‌ت هه‌وێت ڕاستیه‌کان له ڕه‌سمه ده‌ربێنیت. نوسراوه‌کی یه‌که‌می خۆت جارێکی‌تر وه‌خوێنه و له گه‌ڵ وڵامه‌که‌ی منی هه‌ڵ سه‌نگێنه. هیوادارم که شه‌رم دادگرێت و ئیتر ده‌ست بۆ نوسه‌ری نه‌به‌یته‌وه.
پرسین شه‌رم نییه، به‌ڵکو نه‌زانین شه‌رمه. زۆر ئاساییه که که‌سێک له‌ناو سیسته‌مێکی خه‌فه‌قان دا بژیت، ئاگاداری هه‌موو ڕووداوه‌کانی ڕۆژ نه‌بێت. کێ ماوه و کێ مردوه، گرینگ نیه. خۆ مردوه‌کانیش ده‌کرێ دادگای بکرێن. من ڕاسته ئاگاداریم نه‌بووه که کام خایینه ماوه له ژیان دا، یان کامێان له کوێ مردوه؟
گه‌لۆ ئه‌گه‌ر خهیانهتکارانێکی وه‌ک ڕه‌حمان قاسملو، حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی و که‌ریم حیسامی نه‌ماون، خۆ ئه‌وانی تر وه‌ک که‌ریم حه‌دداد، ئه‌حمه‌د نستانی، و مه‌لا عه‌وڵا حه‌سه‌نزاده ماون. ئه‌رێ خێره، چیه، بۆچی گوێیان که‌ڕ کردوه، و چاویان کوێر کردوه، و زمانیان ڵال بووه، و په‌نجه‌کانیان شکاون، و مرته‌قیان نایه؟ یان گه‌لۆ تۆیان کردۆته دمڕاست که وه‌ک مێژوه 40 ساڵه‌که‌ی پڕلهخهیانهتان خه‌ریکی چه‌واشه‌کاری ڕاستیه‌کان بن، و به‌درۆ و تهلهسه مێشک شۆری کۆمه‌ڵگه بکه‌ن؟
یان ده‌تان هه‌وێت بۆ 40 ساڵی دیکه‌ش خه‌ریکی خه‌یانه‌ت به گه‌لی کوردستان بن و به ناوی کوردایه‌تی کورد فرۆشی بکه‌ن؟ لاوانی کورد به‌ده‌ستی یه‌کتر به‌کوشت بده‌ن و منداڵه‌کانی خۆشتان له کابارهکانی ئه‌وروپا دا خانم بازی بکه‌ن؟
نازانم ئێوه چۆن ته‌ڕ ده‌بن و به‌چی ته‌ڕ ده‌بن؟
ئێوه فچکی شیره مهسنوعیهکهی سه‌ددام حوسێنتان گرتووه. تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که له به‌رژه‌وه‌ندی قاعید سه‌ددام دا بوو، ئێوه شه‌ڕی ئێرانتان کرد. خومه‌ینی گۆڕ به‌گۆڕ داوای لێتان کرد مه‌رزه‌کانی کوردستان و ئێران دژی هێرشی ئێڕاق بپارێزن، ئێمه‌ش نه‌ک خودموختاری، خودگهردانیشتان (سێمی ئاوتۆنۆمی) ده‌ده‌ینێ. به‌ڵام ئێوه نه‌تان توانی له‌قسه‌ی قاعید سه‌ددام بچنه‌ده‌ر. چونکوو دروست کراوی ده‌ستی ئه‌و بوون، هه‌ر دبواش له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی به‌عس دا کارتان کردبا، چونکو ئه‌مه‌یان پاره‌ی زیاتر تێدا بوو. ساڵی 1980 جه‌لال تاڵه‌بانی له میراوه‌ی سه‌رده‌شت پێشی به جه‌نابی ڕه‌حمان قاسملو گرت، و پێی وت: " که ئێتر به‌سه و چیتر گوێڕایه‌ڵی ده‌ستوره‌کانی سه‌ددام مه‌به. من سه‌ددام باش ده‌ناسم و دۆستی کوردی ئێڕاق ناکات، چ بگات به کوردی ئێران". ڕه‌حمان قاسملو وتی "مام جه‌لال ههرئهمجارهیان ده‌چمه‌وه لای هێندێک پاره و ته‌قه‌مه‌نی دێنم، ده‌نا قه‌ت ڕووی تێناکهمهوه". خومه‌ینی وه‌ڵامی دایه قاسملو،" من چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیتان بۆ ده‌نێرم، به‌و شه‌رته‌ی که ئێتر له سه‌ددام واز بێنن". به‌ڵام قاسملو سه‌ر به به‌عس بوو و نه‌یتوانی بڕیاری خۆی سه‌ر به‌خۆ بدات.
ئه‌مانه نه تهوهینن و نه هه‌ڵبه‌ستراون. له نێو زۆر نوسراوه‌ی وه‌ک ئاڵه‌کۆک، ژیاننامه‌کانی عه‌وڵای مه‌لاعوسمانی، مه‌لا سه‌ید ڕه‌شید حوسێنی، مامۆستا ساڵاردا ئاماژه‌یان پێکراوه.
هاوڕێی هاونیشتمانی، خۆ به‌ڕێزتان و زۆرینه‌ی قاسملو په‌رستان، ئاگاداری مێژوویی کورد نیین؟ نازانم چۆن شه‌رم ناتان گرێت که باسی" 65 ساڵ خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران" ده‌که‌ن؟
چۆن ده‌توانن هێنده بێچاوهڕوانه چه‌واشه‌کاری بکه‌ن؟
حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران ساڵی 1972 له به‌غدا دا دامه‌زرێندرا. مه‌گه‌ر که‌سێک هه‌یه له قاسملو په‌رستان حاشا له‌م مێژوه ڕه‌شه بکات؟؟؟
گه‌لۆ له ساڵی 1972 تا 2010 ده‌کاته 65 ساڵ؟ ئه‌گه‌ر 65 ساڵه‌که‌تان قبووڵه، باشه ساڵی یه‌که‌می له مهاباد بوو، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی نه‌مر سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد و به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستان بوو؟ بۆ وێنه له ناو کۆماری مهاباد دا کوردی پارچه‌کانی تری کوردستانیش ئه‌ندام بوون.
25 ساڵه‌که‌ی تریش له 1946 تا 1971 کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق سه‌رکردایه‌تی ده‌کرد و به‌رنامه‌که‌شی بۆ سه‌ربه‌خۆی کوردستانی گه‌وره بوو. حدک 25 ساڵ به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق شه‌ڕی دژی داگیرکه‌رانی ئێران و ئێڕاقی کرد. له‌م 25 ساڵه‌دا قاسملو وه‌ک خهیانهتکارێک و جاسوێک له حدک ده‌رکرا.
گه‌لۆ چۆن ڕووتان هه‌یه ڕوو به گه‌لی کورد بدوێن و مێژوه 65 ساڵه‌که هه‌مووی به ئی خۆتان بزانن؟ وا ده‌زانن ڕووی ڕه‌شتان به چه‌ند درۆ و تهلهسه و ته‌وهین کردن ده‌شاردرێته‌وه ؟
مه‌گه‌ر ده‌توانن له‌م 25 ساڵه حاشا بکه‌ن؟ چۆن ده‌ی شارنه‌وه؟ به‌ڵام ئه‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران'هی که قاسملو په‌رستان و تۆ باسی لێوه‌ده‌که‌ن له سه‌ر بنه‌مای خزمه‌ت کردن به حکوومه‌تی به‌عسی سه‌دام حوسێن له ساڵی 1972 دا له به‌غدا دامه‌زرا. له هێچ به‌شه‌کانی تری کوردستان دا ئه‌ندامی نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش تاکه کوردێکی به‌شه‌کانی تری کوردستان به‌ئه‌ندام وه‌رناگرێت. چونکوو باوه‌ڕی به کورد و کوردستان نه بووه و نیه؟ ئێرانی ئه‌سڵن. دروشمی 40 ساڵه‌تان "دێموکڕاسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان" بووه. واته قاسملو په‌رستان، ئه‌وه‌ڵ ئێرانین و خه‌بات بۆ ئێران ده‌که‌ن، پاشان ئه‌گه‌ر دێموکڕاسیان بۆ ئێران وه‌رگرت، بهخێراخۆ خودموختاریش ده‌ده‌نه کوردان. به‌شی کوردیش ده‌بێ به‌یانی و ئێوارانی به قوڕحانی عه‌زیم (وه‌ک ڕادوێیهکهی حیزب) ده‌ست پێ‌بکات. ئه‌مه کانگای ڕه‌وشه‌نبیری و کورته‌باسێک له سه‌ر سوسیالیزمی پێغه‌مبه‌ره‌که‌تان بوو بۆ گه‌لی کورد. کۆمه‌ڵگه له دواکه‌توویی و کۆنه‌په‌ره‌ستی دا بێڵه‌وه، و مه هێڵه که گه‌لی کورد ڕووی ڕاستیه‌کان ببینێت، بۆ ئه‌وه‌ی که خۆت هه‌میشه ئاغا و که‌ڵه‌گای سه‌ریان بیت.
چۆن شه‌رم داتان ناگرێت که سه‌دان جار ڕاده‌گه‌ێنن که گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وتی 65 ساڵه‌ی حدکا بوون به ئه‌ندامی "شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران" بووه؟ ڕابه‌ری شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران مه‌سعود ڕهجهویه و هاوسه‌ره‌که‌شی 30 ساڵه سه‌رۆک کۆماری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه. له 30 ساڵی رابردوو دا له ئێرانی ئاخونده‌کان دا چه‌ندین سه‌رۆک کۆماڕ گۆڕان به‌ڵام سه‌رۆک کۆماره‌که‌ی ئێوه هه‌ر مریه‌م ڕهجهویه.
شه‌رم ناتانگرێت که ئه‌ندامن له شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران دا که باوه‌ڕی به وشه‌ی کوردستان نییه، و ته‌نانه‌ت ساڵی 1991 دا به هه‌زاران کوردی باشوری له که‌رکووک و خانه‌قین و موسڵ دا قه‌تڵ و عام کرد؟
یان له‌سه‌ر بنه‌مای "دۆستی دۆستم، دۆستمه" کورد فرۆشی ده‌که‌ن. واته مجاهیدینی خه‌لقیش وه‌ک حدکا دۆستی سه‌دام حوسێن بوو. لای ئێوه ئاسایی بوو که قاعید سه‌دام و ئاغای ڕه‌جه‌وی کورده‌کانی باشور قه‌تڵ و عام که‌ن و ئێوه‌ش کپپهی لێ پکه‌ن؟
خۆتان پێ کورده و شه‌رم ناتانگرێت که ده‌م له کوردایه‌تی ده‌ده‌ن. کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان به‌ده‌یان جار داوای لێکردوونه که ببنه ئه‌ندام و پشتگیری یه‌کیه‌تی گه‌لی کوردستان بکه‌ن. به‌ڵام ئێوه به‌رعه‌کس بوونه به ئه‌ندامی شۆڕای میللی مقاوه‌مه‌تی ئێران.
به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان بۆ وه‌رگرتنی ناسنامه‌ی گه‌لی کورده، به‌ڵام به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی شۆڕای میللی مقاوه‌مه‌تی ئێران بۆ پاراستنی یه‌کیه‌تی خاکی ئێران و داگیر کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دیکتاتۆڕیه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی فارسی شیعه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێران دا.
گه‌لۆ ئه‌مه کوردایه‌تیه، یان جاشایه‌تی و خه‌یانه‌ته به گه‌لی کورد؟ داوای به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر هه‌نه با پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو بڵاویان کاته‌وه. چاو له‌و وێنه‌ی سه‌ره‌وه پکه‌ن، به‌خۆتان دا بچنه‌وه. شه‌رم بتانگرێت، ئه‌مانه هه‌موویان شۆڕشگێڕ بوون و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیموکڕاتی کوردستان بوون. کاتێک که ئێوه له به‌غدا خه‌ریک بهرههڵایهتی و جاسوسی و خه‌یانه‌تکردن بوون، ئه‌م شۆڕشگیڕانه دژی داگیرکه‌ری ئێران به‌رخۆدانیان ده‌کرد. گه‌لۆ بۆچی حکوومه‌تی به‌عستان به‌گشت داکردن و پاشان کردتانه قوربای به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی پاره و و ده‌سه‌ڵاتی خۆتان؟ گه‌لۆ قازانجی شانۆی خه‌یانه‌ت بۆ کورد چی بوو؟ 40 ساڵه به درۆ‌و تهلهسه خۆتان به‌سه‌ر گه‌لی کورد داسه‌پاندوه، و ئه‌گه‌ر کورد زۆر وشیار بێت و به زووی ڕووی ڕاستیه‌کان ببینێت، 40 سالێ دیکه‌ش ده‌کێشێت که ئاسه‌واری خه‌یانه‌ته‌کانی ئێوه بشۆردرێته‌وه. واته 80 ساڵ زه‌ره‌رتان له کورد داوه و شۆڕشی کوردتان به ڵاڕێ دا بردوه و وه‌ک خهیانهتکارێک و دیکتاتۆڕێک خۆتان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کورد دا داسه‌پاندوه.
به‌ڵگه‌کان: ساڵی 1971من پێش بینی ئه‌مه‌م نه‌کردبوو که ڕۆژێک ئینترنێت دروست ده‌بێت و ده‌کرێت منیش ڕاستیه‌کانی تێدا باس بکه‌م. ده‌نا له زیندانی ئه‌بوغه‌ریب داوام له سه‌ددام حوسێن و ڕه‌حمان قاسملو ده‌کرد که دوربێنێکم پێبده‌ن که فیلم به‌رداری له کوڵاندنی ئه‌حمه‌د تۆفیق له ناو ئه‌سید دا به‌که‌م. ده‌نگ و هاواری ئه‌م شۆڕشگێڕه‌م له‌گه‌ڵ قاقای پێکه‌نینی سه‌ددام و قاسملو له یه‌ک کات دا زه‌فت ده‌کرد و ئه‌مڕۆش لێره له کوردستان پۆست دا بڵاوم ده‌کرده‌وه.
ساڵی 1975 نهم زانی ده‌کرێنه قوربای شانۆی خه‌یانه‌تی ڕه‌حمان قاسملو، حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی، که‌ریم حه‌دداد، و ئه‌حمه‌د نستانی. ئه‌گینا به‌ده‌ست به‌ستراوی له ڕانیه داوام له‌و خائینانه ده‌کردن که زه‌حمه‌ت نه‌بێت دوربێنێکمان بده‌نێ و تاکۆ سنوری خوسره‌وی فیلمتان لێهه‌ڵگرم و بۆ ئه‌وه‌ی بێکه‌م دۆکیومێنت، که ڕۆژێک ڕووی ڕه‌شی ئێوه‌ی به گه‌لی کوردستان پێ نیشان بده‌م.
به‌ڵگه له شانۆی خه‌یانه‌ت گه‌وره‌تر؟ به‌ڵگه له کوشتی سه‌رکرده‌ی کورد ئه‌حمه‌د تۆفیق له ناو ئه‌سید دا گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی 55 که‌س له شۆڕشگێڕانی ڕۆژهه‌ڵات به ژاندرمه‌ری و ساواکی ئێران گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له کۆنگره‌ی دووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له بێده‌نگی 40 ساڵ له سه‌ر ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیق گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له‌وه‌ی گه‌وره‌ته که سه‌رکرده‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئه‌حمه‌د تۆفیق ساڵی 1971 له به‌غدا دا به ده‌ستی سه‌ددام حوسێن و قاسملوه وه شه‌هید کرا، به‌ڵام ڕه‌حمان قاسملو له هه‌مان شار و هه‌مان کات دا کرا به سه‌رۆکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران؟
به‌ڵگه‌ی له شه‌ڕی کۆمه‌ڵه گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له شه‌ڕی ڕابه‌رایه‌تی گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له لیسته‌ی فیکس گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له تڕۆڕی سه‌ید ڕه‌سوی بابی گه‌وره، گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له بوون به ئه‌ندامی شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران گه‌وره‌تر؟
به‌ڵگه له هاندانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژ به پ.ک.ک و پژاک گه‌وره‌تر؟
کاتێک که به‌ڕێز عه‌بدوڵلا ئوجه‌لان ڕفێندرا، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیشانیان دا که ده‌یان ساڵ له حدکا پێشکهتوترن و شۆڕشگێڕانه هاتنه سه‌رشه‌قامه‌کان و نزیک 30 لاوی کورد دژ به‌م گه‌له کۆمه گیانیان له ڕێپێوانه‌کانی سنه و ورمێ دا له ده‌ست دا. به‌ڵام حدکا ڕووی ڕه‌شی خۆی ده‌رخست و لێدوان له سه‌ر لێدوان ده‌ری ده‌کرد که "خه‌ڵکی کوردستانی ئێران هاتوونه‌ته سه‌ر جاده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی یادی قاسملوی نه‌مر هه‌میشه زیندوو ڕاگرن". که‌چی زۆرینه‌ی گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵات ماسکی ئاپۆیان کردبۆسهر. جێگای ئاماژه‌یه که ئه‌و ڕپێوانانه سامناکترین خه‌ونی حدکا بوون. مه‌رگی خۆیان له یه‌کیه‌تی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ باکوری کوردستان دا ده‌بینی.
ته‌نانه‌ت ڕۆژانه ئه‌وه‌نده‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ته‌بلیغاتی مه‌نفی و ته‌وهین دژی پژاک و پ.ک.ک ده‌که‌ن، هێنده ته‌بلیغ دژی داگیرکه‌ری ئێران ناکه‌ن. ته‌نانه‌ت بهداگیرکهریشی ناناسن و لاتان زۆر ئاساییه که ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌تان پێ بده‌ن، ببنه ئاغای ناوچه‌که، حازرن هاوکاری ئاخونده‌کان بکه‌ن و له جه‌مهوری ئیسلامیش خراپتر به گه‌لی کورد بکه‌ن.
دیکتاتۆڕیهکهتان ئه‌وه‌نده بێ سنووره، که جه‌مهوری ئیسلامیش له ئێوه ڕا فیری تڕۆر کردن بوو. تا ئێوه تڕۆری هاوڕێیای خۆتان ده‌ست پێ نه‌کردبوو، ئاخوهندهکانی هه‌ستیان به‌م کاره وه‌حشیگه‌ریه نه‌کردبوو.
ده‌پرسن که چۆنه تا ئێستا که‌س له‌سه‌ر خه‌یانه‌ته‌کانی حدکا و شه‌خسی قاسملو هیچی نه گوته‌وه؟ بۆ چی ئێستا ئه‌م کاره ده‌کرێت؟ خۆتان زۆر باش ده‌زانن، جنایه‌تکارترین رێکخراوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژ به مرۆڤانی ڕاستگۆ، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و سه‌رکرده‌که‌ی قاسملوو بووه. هه‌رکه‌س ده‌می کردبێته‌وه، به‌زوترین کات له‌لایه‌ن شه‌خسی قاسملوه وه پلانی کوشتنی بۆ داڕێژراوه و پاشان بۆ هێندێکیان ته‌نانه‌ت سه‌رخۆشیش دانراوه. بۆ ئه‌وه‌ی تاوانه‌که‌ی بخرێته سه‌ر لایه‌نێکی تر.
باس له‌وه ده‌که‌ن که کورد پێوستی به‌یه‌کیه‌تی هه‌یه له‌م ڕۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌ک هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی ڕابردوو. باشه کێ ڕێگای یه‌کیه‌تی له ئێوه گرتووه؟
بۆچی له 40 ساڵی ڕابردوو دا یه‌کیه‌تیان دروست نه‌کردوه؟
ڕاستی یه‌کیه‌تی گه‌لی کورد لای ئێوه یانی چی؟
یانی کوشتنی سکرتێری حیزبی دیموکڕات به ڕێز ئه‌حمه‌د تۆفیق له به‌غدا؟
یانی گرتنی کۆنگره‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له ناو جه‌رگه‌ی داگیرکه‌ران دا؟
یانی شه‌ڕی دژی حیزبێکی تری کوردی وه‌ک کۆمه‌ڵه؟
یانی ده‌رکردنی دژ به‌رانی سه‌رکردایتی له ناو حدکا و دروست کردنی لیسته‌ی فیکس؟
یانی تڕۆڕی سه‌ید ڕه‌سووی بابی گه‌وره؟
یانی فه‌توای شه‌ڕی دژی هاوسه‌نگه‌ره‌کانت حدکا ڕێبه‌رایه‌تی؟
یانی قه‌تڵ کردنی 16 لاوی تێکۆشه‌ری پێشمه‌رگه له کۆترێل؟
یانی دژبهرایتی کردنی هه‌ر پارتێکی تێکۆشه‌ر که له ڕۆژهه‌ڵات دابمه‌زرێت وه‌ک پژاک؟
یانی چه‌واشه‌کاری ڕاستیه‌کان بۆ 40 ساڵ؟
وه ده‌یان یانی تر......؟؟؟
گه‌ڵۆ ئێوه به‌ڕاستی ڕاست ده‌که‌ن که نوسراوه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو خزمه‌ت به دوژمانی کورد ده‌که‌ن؟ کام دوژمنه؟ سه‌دام حوسێن که دۆستی هه‌میشه‌یتان بوو، بۆ ئێوه خۆ دوژمن نه‌بوو، ناشتوانن حاشا له‌م خۆفرۆشیه بکه‌ن؟ که‌واته ئێڕاق دوژمنی حدکا نه‌بووه.
ئه‌گه‌ر ئێرانتان به دوژمن زانیبا، حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران نه‌ده‌بوون و نه‌ش ده‌بوونه ئه‌ندامی شۆڕای میللی مقاومه‌تی ئێران؟ به‌قه‌ولی خۆشتان له‌گه‌ڵ دوو پاسداری ئێرانی کۆبونه‌وه‌ی نهێنیتان نه‌ده‌گرت؟
که واته ئێرانیش دوژمنتان نیه‌و. پێشم وانیه بهڵاڕێش دا له هه‌موو 40 ساڵی ڕابردووتان دا تاکه هه‌ڵوێستێکی نوسراوهشتان له دژی داگیرکه‌رانی تورکیه و سوریه دا گرتبێت. که واته دوژمنی ئێوه کێیه؟
ته‌نیا تێکۆشه‌ران و ڕاستگۆیانی گه‌لی کورد دوژمنی ئێوه‌ن.
ئێوه‌ی که خۆتان پێ کورد، له هه‌موو مێژووتان دا دانتان به داگیرکه‌ران دانه‌ناوه. پڕ به‌شان و باڵتان شانازی به ئێرانی بوونتان ده‌که‌ن. ئه‌رێ لێره‌دا کێ دوژمنی کورده؟ ئه‌وه‌ی که په‌رده له‌سه‌ر ڕاستیه‌کان هه‌ڵده‌داته‌وه و باس له خه‌یانه‌تکارن و داگیرکه‌ران ده‌کات؟ یان ئه‌وه‌ی که چه‌واشه‌کاری ڕاستیه‌کان ده‌کات و به خه‌یانه‌ت و جاسوسی و هاوکاری سه‌دام حوسێن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران له به‌غدا دا دروست ده‌کات؟
من له 40 ساڵی ڕابردوو دا له ژێر سه‌خترین شکه‌نجه‌و خه‌فه‌قان دا ژیاوم، و بێشه‌رمه‌کانی قاسملو په‌رستیش فورسه‌تیان هه‌بووه به که‌یفی خۆیان خه‌یانه‌ت به‌گه‌لی کورد بکه‌ن و به ناوی کوردایه‌تی کار و کاسپیش بکه‌ن و له خۆشڕابواردنی خۆشیان که‌م نه‌که‌نه‌وه. ئێستاش زۆر بێچاوهڕوانه هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن، یان باسی یه‌کیه‌تی گه‌لی کوردستان ده‌که‌ن؟ ئێوه خۆتان توانیوتانه له ناو خۆتان دا له شاری کۆیه یه‌کیه‌تی دروست که‌ن که داوای یه‌کیه‌تی گه‌لی کورد ده‌که‌ن؟ ئه‌رێ برینی شه‌ڕه چهقوهکانتان ساڕ‌ێژ بۆنه‌ته‌وه؟ ئه‌گه‌ر یه‌ک کاتژمێر پێشمه‌رگه‌کانی ئاسایش له ناوتان دا نه‌بن، هه‌موو لاوانی کورد ده‌یه‌کتر به‌رده‌ده‌ن و به‌ده‌ستی یه‌کتر به‌کوشتیان ده‌ده‌ن؟
ئه‌مه‌یه کوردایهتیهکهتان؟
ئه‌مه‌یه ئه‌و یه‌کیه‌تیه‌ی که ئێوه باسی ده‌که‌ن؟
گه‌لۆ نوسراوه‌کانی من هانده‌رن بۆ شه‌ڕه چه‌قو؟
یان من ده‌ڵێم با خائێنان بناسرێن و با چیترکوڕی کورد به‌ده‌ستی یه‌کتر به‌کوشت نه‌چن؟
گه‌لۆ ئه‌مه پیشنههادێکی خه‌راپه؟
داخه‌که‌ی گرانم، "فهلهکهمه خاینه، لێ واێ، لێ واێ، لێ واێ". لای قاسملو په‌رستان زۆر ئاسانه که به‌ده‌یان ساڵی تریش به‌دوای ئه‌م خه‌یانه‌تانه دا بڕۆن که سه‌رکرده‌کانیان کردوویانه، و وه‌ک بوتێک سه‌دان سیفه‌تی باشی بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن. به‌ڵام بۆ وشیاریتان هاوڕیانی حدکا 40 ساڵه خۆتان له پشت ئه‌م په‌رده ڕه‌شه‌ی خه‌یانه‌ته دا شاردۆته‌وه، ئه‌مه بزانن که نه‌وه‌ی داهاتوو، فریوی چه‌واشه‌کاریه‌کانتان ناخوا و ڕۆژی خۆی حسابتان لێدهستێ نێته‌وه. "کاریله تا سه‌ر له بن سه‌وه‌ته دا نابێت، و زورداریش له زۆری دا ده‌پسێت".
لێره دا به‌ئاشکرای به‌دوای شوێنی نێشته‌جێ بوونی پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو دا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌گه‌رچی ئێوه تا ئێمڕۆ باوه‌ڕتان به کوردایه‌تی نه‌بووه، به‌ڵام من کوردانه داواتان لێده‌که‌م به‌م کاره تڕۆڕیستانهتان کورد ناگاته ئه‌نجام. پێویسته لێکۆڵێنه‌وه له‌سه‌ر ڕاستیه‌کان بکه‌ن. ده‌رس له ڕابردوو وه‌ربگرن. خه‌یانه‌ت تا سه‌ر، سه‌رناگرێت. به ددان پێ هێنان به خهیانهتهکانتان، ده‌توانن گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌گه‌لی کوردستان بکه‌ن. له خۆفرۆشی و کورد کوژی واز بێنن و بۆ نێشتمانێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان خه‌بات بکه‌ن. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆژ نه‌بێت، ڕۆژێک دێت که ڕاستیه‌کان هه‌موو کوردێک بیزانیت و ئه‌وکات زیاترتان له‌سه‌ر ده‌که‌وێت و مێژوو ڕه‌حمتان پێناکات و به‌شتان هه‌ر ڕوو ڕه‌شی ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست